ئارگومێنتی مەرجدارێتی ئیبن سینا بۆ بوونی خودا

 


ئارگومێنتی مەرجدارێتی ئیبن سینا بۆ بوونی خودا


فەیلەسوفی ئیسلامی، ئیبن سینا یەکێکە لەوانەی ئارگومێنیتان بۆ خودا پێشکەشکردووە، ئارگومێنتەکەی ئیبن سینا ئەمڕۆ ئەتوانین بڵێین جۆرێکە لە ئارگومێنتی مەرجدارێتی کە بەتێبینی کردنی گەردوون دەگات بەوەی تەواوی گەردوون و بوون بەندن لەسەر پێویستە بوون (واجب الوجود). وە دواتریش ڕوونی دەکاتەوە بۆچی ئەم پێویستە بوونە دەبێت خودا بێت.


فەیلەسوفی سەردەم ئێدوارد فێسەر ئارگومێنتی ئیبن سینا بەم شێوە پێشەکی و دەرئەنجامە کورت ئەکاتەوە:


1. شتێک بوونی هەیە.

2. هەر شتێک بوونی هەبێت یان مەرجدارە (بونلواو یان ڕێتێچوو) یان پێویست (واجب).

3. ئەگەر ئەو شتەی بوونی هەیە پێویست بێت، ئەوا پێویستە بوون هەیە.

4. هەر شتێک مەرجداربێت هۆکاری هەیە.

5. جا ئەگەر ئەو شتەی بوونی هەیە مەرجدار بێت ئەوا هۆکاری هەیە.

6. سەرجەمی شتە مەرجدارەکان یان پێویستە لە خودی خۆی یان مەرجدارە بەخودی خۆی.

7. سەرجەمی شتە مەرجدارەکان ناکرێت پێویست بێت بەخودی خۆی چونکە بەندە لەسەر ئەندامەکانی.

8. کەوابوو سەرجەمی شتە مەرجدارەکان مەرجدارە بەخودی خۆی.

9. کەوابوو سەرجەمی شتە مەرجدارەکان هۆکاری هەیە.

10. ئەم هۆکارە یان ناوەکیە بۆ سەرجەمەکە یان دەرەکییە بۆ سەرجەمەکە.

11. ئەگەر ناوەکی بوو بۆ سەرجەمەکە ئەوا یان پێویستە یان  مەرجدار.

12. بەڵام ناکرێت پێویست بێت چونکە سەرجەمەکە پێکهاتووە لە مەرجدارەکان.

13. وە هەروەها ناکرێت مەرجدار بێت چونکە هۆکاری هەموو مەرجدارەکانە و ئەبێتە هۆکاری خودی خۆشی، ئەوکاتیش ئەیکاتە پێویست و چیتر مەرجدار نابێت، ئەمەش ئەبێتە دژبەیەکی.

14. جا کەوابوو هۆکاری سەرجەمی شتە مەرجدارەکان ناوەکی نییە بۆ ئەو سەرجەمە بەڵکو دەرەکیە.

15. بەڵام ئەگەر لەدەرەوەی سەرجەمی شتە مەرجدارەکان بێت، ئەوا پێویستە.

16. کەوابوو پێویستە بوون بوونی هەیە.


ئەم ئارگومێنتە هیچ پێشەکییەکی تێدا نییە کە هانا بەرێت بۆ لای موستەحیل بوونی بێکۆتای ڕاستەقینە (هەندێک لە ئارگومێنتە گەردوونیەکان وەکو پێشەکیەک بەکاریدێنن) یان جیهان ڕێکخراوە (وەکو ئارگومێنتی دیزاین) یان لە جوڵەدایە (وەکو ئارگومێنتی ئەرستۆ) یان فرە و چەند دانەییە وەک لە یەکگرتویی (وەکو ئارگومێنتی ئەفلاتونیەتی نوێ).


لەبەشی دواتر ئاماژە بەوە دەدەم بۆچی ئەو پێویستە بوونە خودایە و بۆچی بەرهەڵستیەکان شکستخواردوون.


سەرچاوە:

http://edwardfeser.blogspot.com/2013/05/avicennas-argument-from-contingency.html?m=1


Comments

پڕ بینەرترین بابەتەکان

ئایا ئیبن عەرەبی باوەڕی بە یەکێتی بوون (وحدة الوجود) هەبووە؟ یان هەڵەتێگەیشتنێک لە ئارادایە؟

بنەما بنچینەییەکانی لۆجیک و کوانتەم میکانیک

بۆچی عەقڵ و مێشک هەمان شت نین؟ نەگونجاوی لۆجیک و مادیگەرایی

کێشەی خراپە و وەڵامی ئەشاعیرە بۆی

شیکارێکی ڕەخنەیی لە تێڕوانینی گراهەم ئۆپی دەربارەی بنەمای هۆکارێتی

ئارگومێنتی هەمانبوونی خود بەناو کاتدا بۆ بوونی ڕۆح

کێشەی ویستی ئیلاهی و ئارگومێنتی گەردوونی کەلام

بۆچی ماددە لە ئەوپەڕی ئاڵۆزیشدا ناتوانێت هۆش و ئاگای بەرهەم بێنێت؟

عەقڵ وەکو زەمینەی وەحی لای فەخرەدینی ڕازی

وەڵامی گومانی خەلقی گەردوون لە نێوان شەش و هەشت ڕۆژی قورئاندا