بەرجەستبوونی کوڕی خودا و تێکگیرانی لەگەڵ نەگۆڕی خودا

بەرجەستبوونی کوڕی خودا و تێکگیرانی لەگەڵ نەگۆڕی خودا بیرۆکەی بەرجەستبوون (Incarnation) یەکێک لەو شتانەی سیانگەراییە مەسیحییەکان (تێڕوانینی زۆرینە) باوەڕیان پێیە، و پێیان وایە کوڕەکە کە یەکێکە لە سێ کەسایەتییەکەی خودا (دوانەکەی تر باوک و ڕۆحی پیرۆزن) بەرجەستە بووە لە عیسادا و بووەتە خاوەنی دوو سروشت (hypostatic union). بەپێی ئەم خاوەندارێتیە، کوڕەکە سروشتێکی ئیلاهی هەیە و پاشان بووەتە خاوەنی سروشتێکی تر کە ئەویش سروشتی مرۆڤبوونە. جا ئێستا ئەمە کێشە دروستدەکات لەگەڵ بنەما ئەقڵییەکان، بەم شێوە: 1. خودا کامڵە و پاک و بێگەردە و گۆڕان قبوڵ ناکات، چونکە گۆڕان واتا لە (potential) و بڕۆی بۆ (actual) واتا، شتێک ئامادەیی نەبووە و پاشان پەیدای کردووە ئەمەش پێچەوانەی کامڵبوون دەوەستێتەوە. هەر بۆیە خودی مەسیحیەکان باوەڕیان وایە خودا (Pure actuality) ە. 2. لە لایەکی دی، دەڵێن کوڕەکە بووەتە خاوەنی سروشتێکی تر وەک سروشتی مرۆیی لەپاڵ سروشتە ئیلاهییەکەیدا. جا کوڕەکە The son یەکێکە لە سیانەیی خودا. واتا The son = خودا، گەرچی یەکسان نییە بە دوو کەسایەتیەکەی تری سیانەیی خودا کە باوک و ڕۆحی پیرۆزن. 3. لەم دو...