کێشەی تێڕوانینی ئەرستۆیی و زەمینەی ئەخلاق



کێشەی تێڕوانینی ئەرستۆیی و زەمینەی ئەخلاق


ئەرستۆ و شوێنکەوتەکانی بەتایبەت لە ئەمڕۆدا بۆ بابەتی زەمینەی ئەخلاق، گرنگی ئەدەن بە بیرۆکەیەک بەناوی سروشتی مرۆیی.
پێیان وایە ئەکرێت ئێمە زەمینە بدەین بە ئەخلاق لەڕێی زانینی سروشتی مرۆیی.

‌لای ئەمان بەشێوەیەکی ساددە ئەخلاق یان کارێکی باش و ئەخلاقی بریتیە لەو کردارەی دەبێتە گەشەی مرۆڤ، کە بەم چەمکە دەڵێن eudaimonia.

ئەو سیفەتانەی ئەکرێت پێیان بڵێین فەزیڵەت، وەک دادپەروەری پێیان وایە بەشێکی سروشتی مرۆڤە و ئەبێتە هۆی گەشەی مرۆڤایەتی.

هەروەکو چۆن سروشتی چەقۆ بریتیە لە بڕین، ئاوهاش مرۆڤ کاتێک بە سروشتی خۆی مامەڵەدەکات ئەوا ئەخلاقی مامەڵە دەکات.

با نمونەیەک بدەین تا ڕوونتر بێت لامان:
"کوشتنی منداڵێکی ساوا خراپە"

لای ئەرستۆییەک بۆیە ئەم دێڕە ڕاستە چونکە کوشتنی منداڵ پێچەوانەی سیفەتگەلێکن کە بەشێکن لە سروشتی مرۆیی. گرنگی دان بە منداڵ و گەورەکردنی ئەبێتە هۆی گەشەسەندنی خێزان و کۆمەڵگا، واتا گەشەکردنی مرۆڤایەتی.

واتا تایبەتمەندی ئەخلاقی لکاوە بە سروشتی مرۆیی.

کێشەکانی:
1. جی ئی موری لەدژی تێڕوانینیە سروشتگەراکان بەرهەڵستیەکی دروستکرد بەناوی ئارگومێنتی پرسیارە کراوەکە:
ئەڵێت ناتوانیت وشەی باشە پێناسە بکەیت بە حەقیقەتە سروشتییەکان، بۆ نمونە شتێک ئەبێتە هۆی گەشەی مرۆڤ، بەڵام هێشتا ئەو پرسیارە دروستە، ئایا ئەمە باشە؟
مەبەستی موری ئەوەیە باشە یەکسان نییە بە گەشەی مرۆیی بەڵکو هێشتا ئەتوانین گفتوگۆ بکەین ئاخۆ ئەو شتەی دەبێتە گەشەی مرۆیی باشە یان نا.

2. ڕەخنەیەکی تر ئەوەیە چەمکی فەزیڵەت و گەشەکردن ئەکرێت بگۆردڕێت لای نەتەوە و شوێنە جیاوازەکان، لای هەندێک شتێک ببێتە گەشە لای هەندێکی تر وانەبێت.

3. هەندێکی تریان کێشەیان لەگەڵ چەمکی سروشتی مرۆڤە، و لایان ڕوون نییە ئایا چۆن بتوانین بزانین سروشتی مرۆڤ بەتەواوی چییە.

4. خاڵێکی تر، ئەوەیە ئەم تێڕوانینە چۆنی هاندەر پێشکەش ئەکات کە بۆچی مرۆڤ بەپێی ئەو سیفەتگەله بژین؟ بۆچی منداڵێکی بێتاوان نەکوژم لەکاتێکدا ژیانێکی خۆش بۆ خۆم بەدەستدێنم؟ بۆچی گوێ بدەمە گەشەی ڕەگەزی مرۆڤایەتی؟

5. ئەم تێڕوانینیە ئەخلاق ئەلکێنێت بە سروشتی مرۆڤ، سروشتی مرۆڤیش بەرهەمی پرۆسەی مەرجداری پەرەسەندنە کە دەکرا وانەبان و بەشێوەیەکی تر بان، پاشان پرۆسەکانی پەرەسەندن گرنگی نادەن بە حەقیقەت بەڵکو تەنها مانەوە. هەر بۆیە تێڕوانینی ئەرستۆیی ناتوانێت بابەتیبوونی ئەخلاق دابمەزرێنێت.

5. لای ئەرستۆ مرۆڤەکان یەکسان نەبوون، ئەو پێی وابوو بەندەکان لەڕووی ئەقڵیەوە لەو ئاستەدا نین کە حوکمی خۆیان بکەن بەڵکو دەبێت سەیدەکانیان ئاراستەیان بکەن تا گەشە بکەن.
هەر بۆیە لەم تێڕوانینەدا بەندایەتی شتێکی ئاساییە لەکاتێکدا لە تێڕوانینی ئەمرۆدا قبوڵ کراو نییە، و پێیان وایە تێڕوانینەکە بەتەواوی ناکرێت وەربگیرێت.

Comments

پڕ بینەرترین بابەتەکان

ئایا ئیبن عەرەبی باوەڕی بە یەکێتی بوون (وحدة الوجود) هەبووە؟ یان هەڵەتێگەیشتنێک لە ئارادایە؟

بنەما بنچینەییەکانی لۆجیک و کوانتەم میکانیک

بۆچی عەقڵ و مێشک هەمان شت نین؟ نەگونجاوی لۆجیک و مادیگەرایی

کێشەی خراپە و وەڵامی ئەشاعیرە بۆی

شیکارێکی ڕەخنەیی لە تێڕوانینی گراهەم ئۆپی دەربارەی بنەمای هۆکارێتی

ئارگومێنتی هەمانبوونی خود بەناو کاتدا بۆ بوونی ڕۆح

کێشەی ویستی ئیلاهی و ئارگومێنتی گەردوونی کەلام

بۆچی ماددە لە ئەوپەڕی ئاڵۆزیشدا ناتوانێت هۆش و ئاگای بەرهەم بێنێت؟

عەقڵ وەکو زەمینەی وەحی لای فەخرەدینی ڕازی

وەڵامی گومانی خەلقی گەردوون لە نێوان شەش و هەشت ڕۆژی قورئاندا