بەهەڵەداچوونەوەی هانابردن بۆ لای دەسەڵات لە دیبەیتی پەرەسەندن و خەلقدا

 




بەهەڵەداچوونەوەی هانابردن بۆ لای دەسەڵات لە دیبەیتی پەرەسەندن و خەلقدا

یەکێک لەو بەهەڵەداچوونەوە لۆجیکیانەی کە لە دیبەیتی پەرەسەندن و خەلقدا ئەبینرێت بریتیە لە هانابردن بۆ لای دەسەڵات کە ناسراوە بە
Appeal to Authority (ad verecundiam)
کە تێیدا کەسانێک هانا دەبەن بۆ لای کۆمەڵە زانایەک یان کۆمەڵەیەکی زانستی بۆ ڕاستبوونی تێڕوانینەکەیان وەک لە خودی پێشکەشکردنی بەڵگە و هۆکاری سەربەخۆ بۆ ڕاستبوونی تێڕوانینەکەیان.

بۆ نمونە لەدیبەیتی پەرەسەندن و خەلقدا، هەندێ جار کەسانێک بەتایبەت ئەگەر نەتوانن لەڕوانگەی زانستیەوە بەرگری بکەن لە تێڕوانینەکەیان دەڵێن فڵانە زانا باوەڕی ئاوهایە بۆیە دەبێت ئەو شتە ڕاستبێت، یاخوود فڵانە ڕێکخراوی زانستی باوەڕی ئاوهایە کەوایە دەبێت ئەو شتە ڕاست بێت (بۆ نمونە، کۆمەڵەی AAAS کە هەندێ جار وەک بەڵگە پێشکەش کراوە بۆ ڕاستبوونی پەرەسەندن)، بەڵام ئەم شێوە بیرکردنەوەیە بەهەڵەداچوونەوەیە، و تەنها کاتێک ئەم هانابردنه دروستە کە بەلایەنی کەم سێ خاڵ بێتە جێ:
1. ئایا بەڕاست پێویستمان بە پسپۆڕە بۆ ئەم بوارە؟
2. ئایا پسپۆڕ لە بەردەستە؟
3. ئایا پسپۆڕەکە جێگای متمانەیە کە ڕاستی بڵێت و نوێنەری مەیدانەکەیە؟

وەڵامی هەر سێکیان دەبێت ئەرێنی بێت ئەوسا دەتوانین هانا بەرین بۆ لای دەسەڵات، بەڵام لە دیبەیتی پەرەسەندندا ناتوانین هانا بەرین بۆ لای دەسەڵات، چونکە بە هیچ شێوەیەک زانایانی بواری بایۆلۆجی و جێنەتیک و بەبەردبووناسی هاوڕا نین لەسەر ڕاستبوونی پەرەسەندن، هەرچەندە لە ڕۆژئاوا زۆرینەیان هاوڕان لەسەر پەرەسەندن بەڵام بە میکانیزمی جیاواز.

بۆ نمونە ئەگەر کەسانێک، ڕێکخراوی AAAS بکەنە بەڵگە بۆ ڕاستبوونی پەرەسەندن، ئەوا لە بەرامبەردا کەسی بەرامبەر ئەتوانێ هانا بۆ لای زانا خەلقەویەکان ببات کە لەڕووی ژمارە و ئاستی توێژینەوە هەندێکیان زۆر پێشکەوتوترن لە زانایانی بەرامبەر.
جا کەوابوو دەبێت هەردوولا هۆکار و بەڵگە بدەن کە بۆچی تێڕوانینێکیان پێ دروستە وەک لە دانەیەکی تر، نەوەکو تەنها لەسەر بنەمای هانا بردن بۆ دەسەڵات تێڕوانینێکیان پێ دروست بێت.

هەندێ تێبینی:
1. هیچ سەرژمێریەکی گشتیگر بوونی نییە ئەوەنەی من ئاگاداربم دەربارەی تێڕوانینی پسپۆڕان لەبارەی پەرەسەندن و خەلق لە تەواوی جیهان، بەڵکو سەرژمێریەکان تەنها سەرنجیان خستوەتە سەر ژمارەیەکی سنوردار لە پسپۆڕان، ئەوانیش زۆرکات ئەوانەی ئەوروپا یان ئەمریکا بوونە.
2. لێرەدا ئەبێت وانەیەک لە مێژووی زانست و فەلسەفەی زانست فێربین، زۆر بیردۆز و مۆدێلی زانستی لە ڕابردوو بە سەرکەوتوترین بیردۆز و مۆدێل دانراون بەڵام دواتر دووچاری بە هەڵەخستنەوە و گۆڕین بوونە بەهۆی نەتوانینیان بۆ لێکدانەوەی داتا نوێکان. تەنانەت ئەم خاڵە بوەتە ئارگومێنتێک بۆ دژە ڕیالیستە زانستیەکان و ناسراوە بە pessimistic meta-induction، جا بۆیە زۆرینەی زانایانی ئەمڕۆش کاتێک تێڕوانینێکیان بە شێوەیەکە نابێت وامان لێبکات شتێکی دیاریکراو بەدڵنیای ڕاستە.
3. لەبارەی ئاستی زۆر پێشکەوتووی هەندێ زانا لە خەلقەویەکان ئەتوانرێت نمونه بە جۆن سانفۆرد بدرێت کە زانای جێنەتیک و داهێنەری gene gun ە و خاوەنی چەندین توێژینەوەیە، جۆن سانفۆرد کەسێکی خەلقەویە گەنجەکانە کە باوەڕیان وایە نەک تەنها پەرەسەندن هەڵەیە بەڵکو تەمەنی زەوی و گەردوون چەند هەزار ساڵێکی کەم زیاتر نییە.


سەرچاوەکان:

Sullivan, S. M. (2006). An introduction to traditional logic: Classical reasoning for Contemporary Minds. Booksurge Pub.

لەبارەی جۆن سانفۆرد

https://creation.com/john-sanford

Comments

پڕ بینەرترین بابەتەکان

ئایا ئیبن عەرەبی باوەڕی بە یەکێتی بوون (وحدة الوجود) هەبووە؟ یان هەڵەتێگەیشتنێک لە ئارادایە؟

بنەما بنچینەییەکانی لۆجیک و کوانتەم میکانیک

بۆچی عەقڵ و مێشک هەمان شت نین؟ نەگونجاوی لۆجیک و مادیگەرایی

کێشەی خراپە و وەڵامی ئەشاعیرە بۆی

شیکارێکی ڕەخنەیی لە تێڕوانینی گراهەم ئۆپی دەربارەی بنەمای هۆکارێتی

ئارگومێنتی هەمانبوونی خود بەناو کاتدا بۆ بوونی ڕۆح

کێشەی ویستی ئیلاهی و ئارگومێنتی گەردوونی کەلام

بۆچی ماددە لە ئەوپەڕی ئاڵۆزیشدا ناتوانێت هۆش و ئاگای بەرهەم بێنێت؟

عەقڵ وەکو زەمینەی وەحی لای فەخرەدینی ڕازی

وەڵامی گومانی خەلقی گەردوون لە نێوان شەش و هەشت ڕۆژی قورئاندا