وەڵامی گومانی دروستکردنی هەموو شتێک لە جووتێک لە قورئاندا
وەڵامی گومانی دروستکردنی هەموو شتێک لە جووتێک لە قورئاندا
یەکێک لەو بەرهەڵستیانەی ئەنجام دەدرێت لە دژی قورئان، ئەوەیە کە بەحساب فەرموویەتی هەموو شتێک لە نێر و مێ دروستکراوە لە کاتێکدا ئێمە دەزانین زیندەوەر هەن نێر و مێیان نییە1، کەوابوو ئایەتەکە چۆن ڕاستە؟
وەڵامەکەی شتێکی ئاسانە، ئەویش ئەوەیە بەرهەڵستیکار وشەکان دەگۆڕێ، قورئان نەیفەرمووە هەموو شتێک لە نێر و مێ دروستکراوە بەڵکو فەرموویەتی لە جووتێک دروستمانکردوون، جووتیش قەتیس نابێت لە نێر و مێدا.
سەرەتا بچینە لای ئایەتەکان:
مِنْ كُلِّ شَيْءٍ خَلَقْنَا زَوْجَيْنِ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ / الذاريات : 49
وَمِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ جَعَلَ فِيهَا زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ / الرعد : 3
جا ئایەتەکان وەک دەبینی وشەی ”زوج“ بەکاردێنێت، ئەم وشەش واتا جووت کە یەکێک لەوانەی جووت دەیگرێتەوە بریتییە لە نێر و مێ نەک بریتی بێت تەنها لەو مانایە، بەڵکو مانای شتێک و پێچەوانەکەشی دەدات وەک ئەرێنی و نەرێنی، موجب و سالب، یاخوود بەرامبەر بوون دەدات وەک شەو و ڕۆژ، گەرم و سارد و هتد...
جا کاتێک ئەڕوانیتە تەفسیرە کلاسیکییەکان موفەسیرینیش ئاماژەیان بە چەندین بەرامبەر بوون کردووە وەک شەو و ڕۆژ، زەوی و ئاسمان، خۆر و مانگ، ڕووناکی و تاریکی، ژیان و مردن، بەهەشت و دۆزەخ، جیهانی ماددی و ناماددی و هتد.
وە ئەگەر سەرنجیش بخەینە سەر زیندەوەرەکان، ئەوا تەنها یەک ڕاستی کۆتای بەم گومانە دێنێت، دەڵێین تەواوی زیندەوەران بۆ ئەوەی بوونیان هەبێت دەبێت DNAیان هەبێت، DNAیش پێکدێت لە دوو زنجیرەی پۆلینیوکلۆتایدی پەیوەست بوو بەیەک کە Double helix پێکدێنێت، جا بۆیە بۆیە زیندەوەران بەندن لەسەر جووتێتی لە ئاستی گەردیلەیدا.
وە ئەوەی گرنگە بیڵێین، ئایەتەکەش بە هیچ شێوەیەک ناڵێت نێر و مێ، بەڵکو دەڵێت جووت، وە باسی زیندەوەرانیش ناکا بە تەنها بەڵکو نازیدەوەرەکانیش هەر بۆیە موفەسیرینی کۆن دروست تێگەیشتوون. وە بڕوانە ئەم سەرچاوە بۆ بینینی جۆرەها دوانەیی و جووتێتی لە مەیدانە جیاوازەکاندا.2
1. https://www.blogonlyscience.com/2019/09/blog-post_28.html?m=1
Comments
Post a Comment