ئارگومێنتی ئۆنتۆلۆژی چارلس تالیافیرۆ بۆ بوونی خودا بە شێوەیەکی سادە
ئارگومێنتی ئۆنتۆلۆژی چارلس تالیافیرۆ بۆ بوونی خودا بە شێوەیەکی سادە
چارلس تالیافیرۆی فەیلەسوفی ئاین بەم شێوە ئارگومێنتەکەی ئانسلێم پێشکەش دەکاتەوە:
1. خودا یان بەپێویستی بوونی هەیە یان بوونی موستەحیلە.
بوونی پێویست واتا شتێک بەناچاری بەشێوەیەکی دیاریکراو بێت، بۆ نمونە یەک کۆ یەک دەکاتە دوو، ئەم وەڵامە بەپێویستی یان بەناچاری وایە. خوداش بوونێکە کە ئەگەر هەبێت دەبێت بەپێویستی هەبێت نەوەکو بوونێکی مەرجدار یان بونلواو بێت یانیش ئەوەتا موستەحیلە بوونی وەکو چوارگۆشەیەکی بازنەیی.
2. بوونی خودا ڕێتێچووە.
گەرچی بەرهەڵستی پێشکەش کراوە کە بیرۆکەی خودا دژبەیەکی تێدایە، چارلس تالیافیرۆ دەڵێت هیچ یەکێکیان سەرکەوتوو نەبووە لەوەی پشانی بدات کە بوونی خودا موستەحیلە. بۆ نمونە بوونی خودا شتێکی نالۆجیکی نییە ئەمەش واتای ئەوەیە ڕێی تێدەچێت بوونی هەبێت.
3. بوونی خودا موستەحیل نییە.
لەو دوو پێشەکیەوە دەگەین بەوەی بوونی خودا موستەحیل نییە.
4. بوونی خودا پێویستە.
ئەگەر بوونی خودا موستەحیل نەبێت، ئەوا بوونی پێویستە چونکە تەنها ئەو دوو هەڵبژاردەمان هەیە.
5. کەوابوو خودا بوونی هەیە.
ئەگەر پێشەکییەکانی 1 بۆ 4 ڕاست بن ئەوا دەبێت خودا بوونی هەبێت.
ئەم ئارگومێنتەکەیە بە شێوەیەکی سادە، کە تالیافێرۆ ئاماژە بە دوو بەرهەڵستی ناوداریش ئەدات کە دژی ئەم ئارگومێنتە پێشکەش کراون وەکو بەرهەڵستی دوورگە کامڵەکە و بەرهەڵستی ڕێتێچوونی نەبوونی خودا، کە لەدەرەوەی ئامانجی ئەم پۆستەیە قسەکردن لەسەریان.
Taliaferro, Charles. (2009). Philosophy of Religion: A Beginner's Guide. Oneworld Publications.
Comments
Post a Comment