هانابردن بۆ دۆخی نەزانی لە دیبەیتی پەرەسەندن و خەلقدا



 هانابردن بۆ دۆخی نەزانی لە دیبەیتی پەرەسەندن و خەلقدا


یەکێک لەو بەهەڵەداچوونەوە لۆجیکیانەی لە دیبەیتی پەرەسەندن و خەلقدا ئەنجام دەدرێت بریتیە لە هانا بردن بۆ لای نەزانی Appeal to Ignorance (argumentum ad ignorantiam)

کە بریتیە لەوەی دەڵێت هەواڵێک ڕاستە مادام کەس نەیسەلماندووە هەڵەیە یان هەواڵێک هەڵەیە مادام کەس نەیسەلماندووە ڕاستە، یاخود وردتر بلێم بریتیە لەوەی کەسێک لەباتی ئەوەی کەیسێکی ئیجابی یان بەڵگەیەک پێشکەش بکات بۆ بانگەشەکەی، دێت نەبوونی بەڵگە لە دژی بانگەشەکەی ئەکاتە بەڵگە بۆ ڕاستبوونی بانگەشەکەی.


بۆ نمونە:

ا: لێپریکۆن لەسەر مانگ هەیە

ب: نەخێر لێی نییە

ا: ئەتوانی بیسەلمێنیت؟

ب: نەخێر

ا: کەوایە لێپریکۆن لەسەر مانگ هەیە


تب: لێپریکۆن بوونەوەرێکی خەیاڵیە.


جا لە دیبەیتی پەرەسەندن و خەلقدا، چ لە ئاستی هەندێک لە زانایانەوە بێت یاخوود کەسانی ئاسایی، بەڵگەیان بۆ پەرەسەندن پێشکەش دەکرد بە ئەنجامدانی ئەم بەهەڵەداچوونە لۆجیکیە، ئەویش بانگەشەکردن بۆ نەبوونی فەرمان لە چەندین بەشی جینۆم یاخوود نەبوونی فەرمان لە چەند ئەندامێکی جەستەدا. بۆ نمونە بڕوانیتە کتێبێکی زانای بایۆلۆجی کێنیس میلەر بەناوی only a theory تێیدا بانگەشەی ئەوە دەکرد کە beta-globin pseudogene شکاوە و بێ فەرمانە و بریتیە لە پاشماوەی پەرەسەندن، بەڵام توێژینەوەکان بەتایبەت لە بیست ساڵی ڕابردوو کە کەرستە و تەکنیکەکان بەرەوپێشچوون ماوە بۆ ماوە ئەرکی نوێ دەدۆزنەوە بۆ ئەو جینانەی بە بێ فەرمان ناسێنرابوون، لەو لینکانەی خوارەوە دەتوانیت خوێنەری هەندێک لەو توێژینەوانە بیت. ئەم توێژینەوانە هەروەکو هەندێک لە توێژەرەکانیان دەڵێن چ بەڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ ئێمە هەڵبووینە لە ڕابردوو کە ئەم چەمکەمان دروستکردووە بەناوی Junk DNA واتا دی ئێن ئەی زبڵ. بۆ نمونە بڕوانە لەم وتەی زانای جینات کریستینا سیسو کە دەڵێت: بەهێواشی، بەهێواشی، بەهێواشی چەمکی Junk DNA دەستی کردووە بە لەناوچوون.

هەڵەی ئەو کەسانەی دووچاری ئەو بەهەڵەداچوونەوە لۆجیکیە بوون، ئەوەبوو بەهۆی دیارنەبوونی فەرمان پێیان وابوو ئەو بەشانەی جینۆم بێ فەرمان و بێ ئەرکن کە ئەمەش بەهۆی نەبووی تەکنیک و کەرستەی پێشکەوتوەوە دروستبووبوو. ئەرکی ئەوان دەبوو ئەوەبێت بەڵگەی ئیجابی بێنن کە ئەو بەشانە فەرمانیان نییە نەوەک بڵێن مادام فەرمان نابینین کەواتە بێ فەرمانن.



هەندێک لەو توێژینەوە نوێیانە دەربارەی ئەرک و فەرمانی بەناو Junk DNA:

https://pubmed.ncbi.nlm.nih.gov/23431002/


https://journals.plos.org/plosgenetics/article?id=10.1371/journal.pgen.1010230


https://www.cell.com/cell/fulltext/S0092-8674(22)00590-6?_returnURL=https%3A%2F%2Flinkinghub.elsevier.com%2Fretrieve%2Fpii%2FS0092867422005906%3Fshowall%3Dtrue


https://www.science.org/doi/10.1126/science.abj6987


https://www.nature.com/articles/s41588-023-01324-y


https://elifesciences.org/articles/84043


https://www.nature.com/articles/s41586-021-03208-9


سەرچاوە دەربارەی بەهەڵەداچوونەوە لۆجیکیەکە:

Sullivan, S. M. (2006). An introduction to traditional logic: Classical reasoning for Contemporary Minds. Booksurge Pub.

Comments

پڕ بینەرترین بابەتەکان

ئایا ئیبن عەرەبی باوەڕی بە یەکێتی بوون (وحدة الوجود) هەبووە؟ یان هەڵەتێگەیشتنێک لە ئارادایە؟

بنەما بنچینەییەکانی لۆجیک و کوانتەم میکانیک

بۆچی عەقڵ و مێشک هەمان شت نین؟ نەگونجاوی لۆجیک و مادیگەرایی

کێشەی خراپە و وەڵامی ئەشاعیرە بۆی

شیکارێکی ڕەخنەیی لە تێڕوانینی گراهەم ئۆپی دەربارەی بنەمای هۆکارێتی

ئارگومێنتی هەمانبوونی خود بەناو کاتدا بۆ بوونی ڕۆح

کێشەی ویستی ئیلاهی و ئارگومێنتی گەردوونی کەلام

بۆچی ماددە لە ئەوپەڕی ئاڵۆزیشدا ناتوانێت هۆش و ئاگای بەرهەم بێنێت؟

عەقڵ وەکو زەمینەی وەحی لای فەخرەدینی ڕازی

وەڵامی گومانی خەلقی گەردوون لە نێوان شەش و هەشت ڕۆژی قورئاندا