پیتەر ئادەمسن لەبارەی تهافت الفلاسفة غەزالی
پیتەر ئادەمسن لەبارەی تهافت الفلاسفة غەزالی
فەیلەسوف پیتەر ئادەمسن بەکورتی ئاماژە بەوە دەدات کە ئیمامی غەزالی بەپێچەوانەی هەڵەتێگەیشتن و چەواشەکاریەکانەوە ڕەتی تەواوی فەلسەفەی (مەبەست لەفەلسەفەی یۆنانی تێکەڵبوو بە عەقیدەی ئیسلامی) نەکردوەتەوە بەڵکو شتەکە بەم شێوەیە:
1. کتێبی تهافت تەنها بریتیە لە دراسەی ئەو خاڵانەی کە فەیلەسوفان تێیدا تووشی هەڵە و گومڕای بوون یاخوود بانگەشەی هەندێ باوەڕیان کردووە بێ پێشکەشکردنی دەلیلی پێویست.
2. غەزالی نەک فەلسەفەی نەوەستاند بەڵکو بووە هۆی گەیاندنی فەلسەفە و هێشتنەوەی فەلسەفە بەتایبەت لە ڕۆژهەڵات.
3. غەزالی تەرکیزی ڕەخنەکانی لەسەر ئیبن سینا بووە، ڕەخنەکانیشی دیاریکراوبوونە لە هەندێ بابەت (میتافیزیکی) نەوەکو تەواوی فەلسەفەی ئیبن سینا.
4. غەزالی لە کتێبی دواتریدا بەناوی المنقذ من الضلال ڕوونی دەکاتەوە هەندێ لایەنی فەلسەفە ئەبێت بەخێرهاتنی لێبکەین بەتایبەت لۆجیک.
5. ئەفسانەیە وابزانرێت فەلسەفە کۆتای پێهاتووە لە جیهانی ئیسلامی بەهۆی کتێبەکەی غەزالی بەڵکو فەلسەفە بەردەوام ماوەتەوە لەجیهانی ئیسلامیدا.
هەر لەبارەی ڕەخنەکانی غەزالی لە ئیبن سینا لایەنێکی تر هەیە نابێت پشتگوێبخرێت ئەویش غەزالی سوودی وەرگرتووە لە چەندین بابەت لە ئیبن سینا، واتا بێگومان کەسێک نەبووە زەڕبێکی گەورەی بێ بنەمای لە ئیبن سینا دابێت بەڵکو سوودیشی لێوەرگرتووە، بۆ تێگەیشتن لەم بابەتە بڕوانە ئەم توێژینەوەیە کە لەسەرچاوەی دووەم دامناوە.
وە بۆ زانیاری زیاتر و دووردرێژتر دەربارەی ئەوەی کە غەزالی بەهیچ شێوەیەک دژی فەلسەفە و زانستی سروشتی نەبووە بەڵکو تەنها ڕەخنەی لە هەندێ تێڕوانینی میتافیزیکی گرتووە، ئەوا بڕوانە ئەم توێژینەوە کە لە سەرچاوەی سێیەم دامناوە.
1. Adamson, Peter (2016). Philosophy in the Islamic World: A History of Philosophy Without Any Gaps, Volume 3. Oxford University Press UK.
2. Okumuş, M. (2011). The influence of Ibn Sīnā on Al-Ghazzālī in Qur’anic hermeneutics. The Muslim World, 102(2), 390–411. https://doi.org/10.1111/j.1478-1913.2011.01373.x
Comments
Post a Comment