خەلقی سات بە سات و پەیوەندی بە ئارگومێنتی گەردوونی کەلام



خەلقی سات بە سات و پەیوەندی بە ئارگومێنتی گەردوونی کەلام


لە کتێبەکەیدا بەناوی بورهان، کە لەبارەی پێشکەشکردنی ئارگومێنتی مەرجدارێتیەوەیە بۆ بوونی خودا، محمد حیجاب بەرهەڵستیەک دروست ئەکات لەبارەی پەیوەندی نێوان خەلقی سات بە سات occasionalism و ئارگومێنتی گەردوونی کەلام، بەرهەڵستیەکەش ئەوەیە ناتوانین بە شێوەیەکی تەبا باوەڕداربین بە هەردووکیان.


پێش ئەوەی بچینە لای بەرهەڵستیەکە، بە شێوەیەکی پوخت پێویستە ئەو دوو چەمکە ڕوون بکەینەوە:

1. خەلقی سات بە سات یان occasionalism بریتیە لە مۆدێلێکی کرداری ئیلاهی، کە لەم مۆدێلەدا خودا سات بە سات و گەرد بە گەرد گەردوون دروست ئەکاتەوە، وە لەم مۆدێلەدا تەنەکان و شتەکان خاوەنی هێزی هۆکاری خۆیان نییە، بەڵکو ئەو خودایە سات بە سات شتەکان ئەنجام دەدات.

2. ئارگومێنتی گەردوونی کەلام، یەکێکە لە ئارگومێنتە گەردوونیە کلاسیکییەکان کە هەوڵدەدات پشانی بدات گەردوون لەلایەن یەکەم هۆکاری بێهۆوە دروست بووە و ئەزەلی نییە، وە بەشێوەی جۆراو جۆر داڕێژراوە و بەرگری لێ کراوە و دەکرێت تا ئەمڕۆش، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی ئەم شێوە دیدەکتیڤانەی هەیە:

1. هەر شتێک دەست بکات بەدروست بوون هۆکاری هەیە.

2. گەردوون دەستی کردووە بە دروست بوون.

3. کەواتە گەردوون هۆکاری هەیە.


جا بێینە لای بەرهەڵستیەکەی محمد حیجاب، محمد دەڵێت:

خەلقی سات بە سات، بێگومان، یەکەم پێشەکی ئارگومێنتی غەزالی (ئارگومێنتی گەردوونی کەلام) لاواز دەکات کە دەڵێت: هەر شتێک دەست بکات بە دروست بوون هۆکاری هەیە. چونکە ئەم پێشەکییە، دانامەزرێت بە شێوەیەکی ئیستقرائی، ئەگەر غەزالی بیەوێت بڵێت هۆکارەکان ڕاستەوخۆ لە خوداوەن. ئەگەر هەم هۆکارانە لە ڕاستیدا بەو شێوە بن کەئاماژەی پێکراوە، ئەوا غەزالی دووچاری گریمانەکردنی دەرئەنجامەکە بووە بێ پشتگیری کردنی.



لە وەڵامدا ئەتوانرێت ئەمە بوترێ:

ئارگومێنتی گەردوونی کەلام ئامانجی ئەوەیە بڵێت دەستپێکی شتەکان و ڕووداوەکان هۆکاریان هەیە و گەردوونیش دەستپێکی هەیە، کەواتە هۆکارێکی هەیە، جا پێشەکی یەکەمی بۆی گرنگ نییە ئایا ئەو دەستپێکانە هۆکارەکەیان چییە، بەڵکو ئەوەی گرنگە بۆی بریتیە لەوەی کە هۆکاریان هەیە. بۆ نمونە کاتێک یەکەم ئەندامی جەستەی مرۆڤ یان کۆرپەلە دروست دەبێت لە هێلکەیەکی پیتێنراو، گرنگ نییە بۆ ئارگومێنتی گەردوونی کەلام ئەو هێلکە پیتێنراوە و گەردەکان توانای هۆکارییان هەبێت لە خودی خۆیاندا یان نا، بەڵکو ئەوەی گرنگە یەکەم ئەندامی جەستە بەرهەمی هۆکارێکە، جا ئەو هۆکارە ڕاستەوخۆ ویستی خودا بێت (کە ئەمە بە هۆکارێکی میتافیزیکی ئەبینرێت) یاخوود هۆکارەکە لە خودی توانای هۆکاریی هێلکە پیتێنراوەکە بێت.

گەر ئەم وەڵامەش دروست بێت مۆدێلی خەلقی سات بە سات ناتەبا نییە لەگەڵ ئارگومێنتی گەردوونی کەلام، چونکە مۆدێلەکە دان بەوەدا ئەنێت کە هەموو ڕووداوێک و دەستپێکێک هۆکاری هەیە.



سەرچاوە:

Hijab. Mohammed (2021). THE BURHĀN

Arguments for a Necessary Being Inspired by Islamic Thought. Sapience Publishing. First Edition. 17 - 18. 


بۆ بەرگریەکی سەردەمیانە لە ئارگومێنتی گەردوونی کەلام ئەم سەرچاوە بخوێنەوە:

Ern, L.A.T. (2022) The teleological and Kalam cosmological arguments revisited. Cham, Switzerland: Palgrave Macmillan. 

Comments

پڕ بینەرترین بابەتەکان

ئایا ئیبن عەرەبی باوەڕی بە یەکێتی بوون (وحدة الوجود) هەبووە؟ یان هەڵەتێگەیشتنێک لە ئارادایە؟

بنەما بنچینەییەکانی لۆجیک و کوانتەم میکانیک

بۆچی عەقڵ و مێشک هەمان شت نین؟ نەگونجاوی لۆجیک و مادیگەرایی

کێشەی خراپە و وەڵامی ئەشاعیرە بۆی

شیکارێکی ڕەخنەیی لە تێڕوانینی گراهەم ئۆپی دەربارەی بنەمای هۆکارێتی

ئارگومێنتی هەمانبوونی خود بەناو کاتدا بۆ بوونی ڕۆح

کێشەی ویستی ئیلاهی و ئارگومێنتی گەردوونی کەلام

بۆچی ماددە لە ئەوپەڕی ئاڵۆزیشدا ناتوانێت هۆش و ئاگای بەرهەم بێنێت؟

عەقڵ وەکو زەمینەی وەحی لای فەخرەدینی ڕازی

وەڵامی گومانی خەلقی گەردوون لە نێوان شەش و هەشت ڕۆژی قورئاندا