ئارگومێنت لە خودڕامانەوە بۆ بوونی ڕۆحی ناماددیی

یەکێک لەو ئارگومێنتانەی بەکاردێت بۆ بوونی ڕۆحی ناماددی و پشاندانی ئەوەی کە بۆچی مرۆڤ بریتی نییە تەنها لە جەستەی ماددی بریتیە لە هانابردن بۆ لای خودڕامان.
ئارگومێنتەکە:
1. دۆخە ئەقڵیەکانم بە خودڕامان ناسراون کە ئەزموونی هۆش و ئاگاییمن.
2. دۆخەکانی مێشکم بە خودڕامان نانەسراون کە ئەزموونی هۆش و ئاگایمبن.
3. کەواتە دۆخی ئەقڵی و دۆخی مێشک هەمان شت نین.
ئەم ئارگومێنتە دەڵێت من بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ئاشنایم هەیە بە دۆخە ئەقڵییەکانمان، بۆ نمونە کاتێک ئازارێکی جەستەم هەیە بەڵام هیچ ئاشناییەکم نییە بەوەی لەڕووی مێشکەوە چی ڕوودەدات لە دەمار و چالاکی کارۆکیمیای. جا ئەگەر دوو شتیش هەمان تایبەتمەندیان نەبێت ئەوا جیاوازن لەیەک و هەمان شت نین. کەوابوو دۆخی ئەقڵی هەمان دۆخی مێشک نین.
جا ئێستا ئەم ئارگومێنتە دووچاری چەند بەرهەڵستیەک کراوە لەوانە:
بەرهەڵستی یەکەم:
1. بەرهەڵستیەکە پێی دەوترێت Intentional fallacy، کە بەم شێوەیە:
1. محمد علی ناسراوە پاڵەوانی بۆکسێن بووە.
2. کاسیۆس کلای ناسراو نییە پاڵەوانی بۆکسێن بووە.
کەواتە محمد و کاسیۆس یەکسان نین.
کێشەکە ئەوەیە ئەم دوو ناوە هەمان کەسن. جا بە پێی بەرهەڵستیەکە ئارگومێنتی خودڕامانیش ئاوها هەمان هەڵە دەکات، تەنها لەبەر ئەوەی دۆخە ئەقڵیەکان جیاواز باس ئەکەین لە دۆخەکانی مێشک، مانای ئەوە نییە هەمان شت نین.
بۆ نمونە ئازار (دۆخی ئەقڵی) لەگەڵ چالاکی کارۆکیمیای C-fiber (دۆخی مێشک) ئەکرێت تەنها دوو ناوی جیابن بۆ هەمان شت.
وەڵامی بەرهەڵستیەکە:
1. ئەم بەرهەڵستییە دوو جۆر مەعریفەی تێکەڵ کردووە:
1. Di dicto (وەسفی قەزیەکانە، بۆ نمونە باوەڕم وایە علی پاڵەوانە)
2. Di re (لەبارەی خودی شتەکانەوە، بۆ نمونە ڕاستەوخۆ ئەزموونی ئازار دەکەم)
ئارگومێنتی بەرهەڵستیەکە لە جۆری یەکەمە Di dicto ە، خەڵکی نازانن علی و کاسیۆس یەک کەسن.
بەڵام ئارگومێنتی خودڕامان بەندە لەسەر جۆری دووەم Di re، هۆش و ئاگایی ڕاستەوخۆی خۆت بە دۆخە ئەقڵیەکان.
جا ئارگومێنتی بەرهەڵستیەکە خەڵکی ئاشنان بە هەمان کەس بەڵام نازانن ئەم دوو ناوە ئاماژەیە بۆ هەمان کەس، بەڵام ئارگومێنتی خودڕامان ئێمە هیچ ئاشناییەکمان نییە بە دۆخی مێشک، تەنها لەڕێی زانستەوە بەناڕاستەوخۆ زانیاریمان هەیە دەربارەی.
کەوابوو ئارگومێنتی بەرهەڵستیەکە جیاوازە لەوەی خودڕامان، ئەمەی خودڕامان بەشێوەیەکی بنچینەی باس لە جۆری ئاگایی جیاواز دەکات.
2. ئەم بەرهەڵستیە ئینکاری خودڕامان ئەکات، بەڵام بەبێ خودڕامان هیچ مەعریفەیەک بوونی نابێت بەخودی زانستی مێشک و دەمارناسیشەوە و هەر بۆیە بەرهەڵستیەکە شکست دێنێت، بڕوانە ئێرە بۆ زانیاری زیاتر:

ئایا خودڕامان کەرستەیەکی باشە بۆ لێکۆڵینەوە لە بابەتی هۆشی مرۆڤ؟
3. بەرهەڵستیەکە وادەزانێت ئارگومێنتی خودڕامان مەعریفەیە (چۆن ئەزانرێت) بەڵام ئارگومێنتی خودڕامان مێتافیزیکیە (لەبارەی سروشتی دۆخە ئەقڵیەکانە).
بەرهەڵستی دووەم:
سەرەتا ئارگومێنتی خودڕامان بەم شێوە دادەڕژێ و پاشان ئارگومێنتێکی هاوشێوە پێشکەش ئەکات و هەوڵدەدات پشانی بدا بۆچی ئارگومێنتەکە هەڵەیە و ئارگومێنتی خودڕامانیش هەمان هەڵە دەکات:
ئارگومێنتی خودڕامان:
1. دۆخە ئەقڵییەکان زانراون بە خودڕامان.
2. دۆخەکانی مێشک نەزانراون بە خودڕامان.
3. کەواتە دۆخە ئەقڵیەکان و دۆخەکانی مێشک جیاوازن.
بەرهەڵستیەکە دەڵێت پێشەکی دوو کێشەدارە، چونکە ئەگەر دۆخی ئەقڵی و دۆخی مێشک هەمان شتبن، ئەوا بەخودڕامان دۆخی ئەقڵی بزانی مانای وایە دۆخی مێشکیشت زانیوە.
لەڕابردوو خەڵکی هەستی بەگەرمی کردووە بەڵام دواتر زانیومانە کە گەرمی Kinetic energy بووە.
ئارگومێنتەکە:
1. گەرمی بەهەست دەزانین.
2. وزەی جوڵاو KE بە هەست نازانین.
3. کەواتە جیاوازن.
کێشەکە ئەوەیە هەردووکی یەکشتە، هەر بۆیە دەکرێت دۆخی ئەقڵ و مێشکیش هەمان شت بن.
وەڵامی بەرهەڵستیەکە:
1. ئەم بەرهەڵستییە ئینکاری خودڕامان دەکات بەڵام وەکو ئاماژەمان پێدا ئینکاری خودڕامان واتا لەناوبردنی مەعریفە، بە زانستی مێشک و دەمارناسیشەوە.
2. ئەم بەرهەڵستیە پێشگریمانەی دەرئەنجامەکە دەکات لەکاتێکدا ئەبێت پشانی بدات بۆ ڕاستە. هەر لە سەرەتاوە ئەڵێت دۆخی ئەقڵ و مێشک هەمان شت بن، ئەوا ئێمە بە خودڕامان درک ئەکەین بە دۆخەکانی مێشک. بەڵام خودی باسەکە ئەمەیە کە جێگای مشتومڕە و پێویستی بە پشاندانە.
3. گەرمی وەکو ئەزموونکردنی ڕاستەوخۆی بکەریانە جیاوازە لەوەی جوڵەی گەردیلەیی ئەبنە هۆکاری گەرمیی. بابەتەکە لێرەدا هۆش و ئاگایی ڕاستەوخۆتە بە گەرمیی کە جوڵەی گەردیلەیی ناتوانێت لێکی بداتەوە بۆچی ئەو ئەزموونە ڕاستەوخۆیە بکەریانە دروست ئەبێت کە پێی ئەڵێین هەستکردن بە گەرما. هەروەکو چۆن C fiber ناتوانێ ڕوونی بکاتەوە بۆچی وەکو بکەرێک ئەو ئەزموونە ئەکەین پێی ئەوترێ هەستکردن بە ئازار و ناخۆشی ئازار. بەپێی بەرهەڵستیەکە هۆکارێتی یان هاوپەیوەندێتی بەسە بۆ ئەوەی بڵێین هەمان شتن، بەڵام وانیە بەڵکو ئەزموونی ڕاستەوخۆی گەرمی یان ئازار کە چۆنە بۆت وەکو بکەرێک جیاوازە لە هۆکارێتی و هاوپەیوەندێتی.
بەرهەڵستی سێیەم:
ئارگومێنتێک دادەڕژێنرێت لەدژی خودڕامان بەم شێوەیە:
1. ئەگەر مۆدێلی ستانداردی ئاگایی ڕاستبێت، ئەوا جیاوازی هەیە لە نێوان ئەو شتەی بینراوە (object) لەگەڵ کرداری بینینەکە (act). بۆ نمونە سێوێک ببینی، بریتیە لە تەنێک کە سێوەکەیە لەگەڵ کرداری بینینی سێوەکە.
2. ئەم مۆدێلە ڕاستە (وادانێ ڕاستە).
3. ئەوا جیاکاری هەیە لە نێوان تەنەکەی دەبینرێت و کرداری بینینیەکە.
4. ئەگەر خودڕامان ڕووبدات، ئەوا جیاکارییەکی وابوونی نابێت، چونکە شتەکەی دەبینرێت لەگەڵ بینینی هەمان شتن.
5. کەواتە خودڕامان ڕوونادات.
وەڵام:
1. خودڕامان جیاکاری تێدایە، زۆرجار ئاستی دووەمی دۆخی ئەقڵی (second order mental state) لەخۆدەگرێت. وەک من بە ئاگام لەوەی کە هەست بە ئازار دەکەم.
لێرەدا ئاستی یەکەم (ئازار) و ئاستی دووەمیش بریتیە لە (ئاگابوون لە ئازارەکە) جیان لە یەک و بەم شێوەش پابەندە بە مۆدێلە ستاندارەکە.
2. ئەم ئارگومێنتە پێشگریمانەی دەرئەنجام ئەکات، بێ ئەوەی پشانی بدات، دەڵێت مۆدێلی ستانداری درکپێکردن - perception بەسەر خودڕاماندا جێبەجێ دەبێت، لەکاتێکدا وانییە. خودڕامان پێویستی بە جیاکاری نیە لەنێوان بکەر-subject و تەن-object. بە تێڕوانینی هەسرڵ: کاتێک ئاگاییت بەخۆت هەیە، بکەر و تەن هەمان شتن.

بۆ باشتر تێگەیشتن بڕوانە چاپتەری 4:
Guta, Mihretu P. (2024). Brandon Rickabaugh and J. P. Moreland- The Substance of Consciousness: A Comprehensive Defense of Contemporary Substance Dualism).. Hoboken, New Jersey: Oxford: Wiley Blackwell.
Comments
Post a Comment