وەڵامی گومانی دەرچوونی شلەمەنی لەنێوان بڕبڕەی پشت و سنگدا لە قورئاندا

 


وەڵامی گومانی دەرچوونی شلەمەنی لەنێوان بڕبڕەی پشت و سنگدا لە قورئاندا


یەکێک لەو گومانانەی مشتومڕێکی زۆری هەڵگرتووە بریتیە لە چەند ئایەتێکی سورەتی الطارق کە دەفەرمووێت:
﴿فَلْيَنظُرِ الْإِنسَانُ مِمَّ خُلِقَ * خُلِقَ مِن مَّاءٍ دَافِقٍ * يَخْرُجُ مِن بَيْنِ الصُّلْبِ وَالتَّرَائِبِ﴾.

بەپێی بەرهەڵستیکاران ئەم ئایەتانە هەڵەن چونکە نەیانزانیوە تۆوی پیاو لە گونەکاندا دروست ئەبن بەڵکو بەهەڵە دەڵێت لە بڕبڕەی پشت و سنگدا دروستئەبن.

ئەم بەرهەڵستیە وەڵامی جۆراوجۆر دراوەتەوە، جا لێرەدا هەندێ وەڵام دەگوازمەوە کە بۆچی ئایەتەکان ڕاستن و کێشەیان نییە.

وەڵام:

1. هەر لە دێرینەوە و بە چەندین سەددەش پێش قورئان لە شارستانیەت و نەتەوە جۆراوجۆرەکاندا، زانراوە گونەکان ڕۆڵیان هەیە بە دروستبوونی تۆو و منداڵبوون.
هەر بۆیە دیاردەی خەساندنیان بۆ کۆیلە و هەندێ کەس ئەنجام داوە کاتێک ویستویانە دووربێت لە ژیانی جنس و منداڵخستنەوە.
پاشان کەسانێکی وەکو هیپۆکراتس، ئەرستۆ، گەیلن لەنوسینەکانیاندا ئاماژەیان بەڕۆڵی گونەکان کردووە لە دروستبوونی تۆو گەرچی ئەوان لە وردەکاریدا هەڵەیان کردووە.
هەر بۆیە ڕێتێنەچووە نوسەری قورئان (بەپێی بەرهەڵستیکاران مرۆڤ بووە) شتێکی ساددەی واینەزانی بێت.

2. قورئان ناڵێت ئەو شلەمەنییە لە بڕبڕەی پشت یان سنگەوە دێت بەڵکو دەڵێت لە نێوانیانەوە. وە ئەوەی گرنگە قورئان باس لە توێکاری ڕاستەوخۆ ناکات بەڵکو باس لە پەیوەندیەکی سیستماتیکی ئەو شلەمەنیە و ئەو دوو ناوچەیە دەکات کە ڕۆڵیان هەیە لە بەرهەم هێنانی.
بۆ نمونە کاتێک ئەڵێین کارەباکە لەنێوان وێستگەی بەرهەمهێنان و شارەکەوە دێت، مەبەست ئەوە نییە بەناو جاددەکە دێت بەڵکو مەبەستم ئەوەیە سەرچاوە و گەشتنی کارەباکە پەیوەستە بەوێوە.

3. ڕۆڵی بڕبڕەی پشت و ئێسکەکان و سنگ لە دروستبوونی تۆو:
1. ئێسکەکان بەتایبەت بڕبڕەی پشت هۆرۆمۆنێک لە خۆدەگرن پێی دەوترێت (osteocalcin) کە هانی دروستبوونی تێستۆستیرۆن دەدات لە گونەکان، وە تێستۆستیرۆنیش پێویستە بۆ دروستبوونی تۆو.
https://pmc.ncbi.nlm.nih.gov/articles/PMC3850748/

2. بڕبرەی پشت دەمارگەلێک لە خۆدەگرێت پێی دەوترێت SEG واتا بەرهەمهێنەری ئاوهاتنەوەی ببڕەیی، کە کۆنتڕۆڵی دەرچوونی تۆو ئەکەن لەکاتی ئاوهاتنەوە.
وە ئەم پرۆسە ئاماژە لە بڕبڕەی T10-L2 وەردەگرێت.
گونەکان پاش دابەزینیشان هێشتا ڕەبتن بە دەمار و ڤێسڵەکانی خوێن لەناوچەی T10-L2، بەتایبەت (hypogastric nerve) ئەمەش واتا لەڕووی فەرمانیەوە هێشتا ڕەبتن بەو ناوچەیەی کەوتۆتە نێوان بڕبڕەی پشت و سنگ.
https://pubmed.ncbi.nlm.nih.gov/18519018/

3. گونەکان لە بنچینەدا لە شوێنێک دروستدەبن کە کەوتۆتە نێوان بڕبڕەی پشت و سنگ T10-L1، پاشان دواتر دادەبەزن بۆ تورەکەی گون.
https://emedicine.medscape.com/article/82983-overview?form=fpf#a1


کەوابوو قورئان نەک بەهەڵە باسی نەکردووە بەڵکو ئاستێکی قوڵتر ڕۆشتووە و ڕۆڵی گونەکانی تێپەڕاندووە.

بێگومان ئەو ئایەتانە تەفسیرگەلێکی تر هەڵدەگرن کە هەندێکیان پەیوەست نین بە لایەنی زانستی، بەڵام هەرچۆنێک بێت ئەگەر بە چاویلکەیەکی زانستی پزیشکی سەیریان بکەیت ئەوا هیچ کێشەیەکیان نییە.

Comments

پڕ بینەرترین بابەتەکان

ئایا ئیبن عەرەبی باوەڕی بە یەکێتی بوون (وحدة الوجود) هەبووە؟ یان هەڵەتێگەیشتنێک لە ئارادایە؟

بنەما بنچینەییەکانی لۆجیک و کوانتەم میکانیک

بۆچی عەقڵ و مێشک هەمان شت نین؟ نەگونجاوی لۆجیک و مادیگەرایی

کێشەی خراپە و وەڵامی ئەشاعیرە بۆی

شیکارێکی ڕەخنەیی لە تێڕوانینی گراهەم ئۆپی دەربارەی بنەمای هۆکارێتی

ئارگومێنتی هەمانبوونی خود بەناو کاتدا بۆ بوونی ڕۆح

کێشەی ویستی ئیلاهی و ئارگومێنتی گەردوونی کەلام

بۆچی ماددە لە ئەوپەڕی ئاڵۆزیشدا ناتوانێت هۆش و ئاگای بەرهەم بێنێت؟

عەقڵ وەکو زەمینەی وەحی لای فەخرەدینی ڕازی

وەڵامی گومانی خەلقی گەردوون لە نێوان شەش و هەشت ڕۆژی قورئاندا