ئارگومێنتی ئەرستۆیی بۆ بوونی خودا و بەهێزیەکانی
ئارگومێنتی ئەرستۆیی بۆ بوونی خودا و بەهێزیەکانی
ئارگومێنتی ئەرستۆیی لە قوە و فعلەوە (act/potency) بۆ بوونی خودا، نەک تەنها ئارگومێنتە بۆ بوونی خوا بەڵکو پشانیشی ئەدا بۆچی ڕبوبیەت هەڵەیە و وە بۆچیش تەنها خودا هۆکاری حەقیقیە.
با سەرەتا ئارگومێنتەکەی بەم شێوەی ڕۆبێرت کونس دایڕشتوەتەوە ئاماژە پێبدەین، پاشان بزانین چۆن چۆنی پشانی ئەدا خوا تاکە هۆکاری حەقیقیە.1
ئارگومێنتەکە:
1. هەر شتێکی کاتیی (واتا لەناو کاتدا بێت - temporal) بۆ مانەوەی لە بوون لە هەر ساتێکدا، پێویستی بە هۆکارێکە بوونی ڕابگرێت یان بوونی پێی بدات.
2. زنجیرەی ئەم ڕاگرتنە لەبوون ناکرێت بێکۆتا بێت.
3. کەوابوو ئەبێت یەکەم هۆکار کە لە کاتدا نییە بوونی هەبێت.
ئەم ئارگومێنتە دەڵێت:
پێشەکی 1:
هەر شتێک کە لەناو کاتدا بێت، وەکو گەردوون و شتەکانی ناوی، ئەگەر لە هەر ساتێکی دیاریکراویدا سەیری بکەین ئەبینین بەندە لەسەر شتانێکی تر، بۆ نمونە:
جەستەی مرۆڤێک لە ساتی 1 بەندە لەسەر خانەکانی، خانەکان لەسەر ئەندامە بچوکەکان، ئەندامە بچووکەکان لەسەر گەردیلەکان، گەردیلەکان لەسەر تەنۆلکەکانن و بەم شێوەیە...
جا ئەوەی گرنگە ئەم پێشەکییە گرنگی نادات بەوەی ئایا ئەم شتانە کە لە کاتدا خاڵی دەستپێکیان هەیە یان نا، بەڵکو دەڵێت ئەگەر خاڵی دەستپێکیشیان نەبێت، ئەوا هێشتا بۆ ئەوەی لەبووندا بن لە هەر ساتێکدا ئەبێت شتێک هەبێت ڕایانبگرێت چونکە بەندبوون.
پێشەکی 2:
ئەڵێت ئەم زنجیرەی بەندبوویەتییە ناکرێت بێکۆتا بێت، بەڵکو دەبێت لە هۆکارێکدا بۆستێت کە خۆی لە دەرەوەی کاتە و سەربەخۆیە.
بەڵام بۆچی ناکرێت بێکۆتا بێت؟
کونس دوو هۆکاریی ئەرستۆییمان ئەداتێ:
1. زنجیرەیەکی ئاوها کە بێکۆتایە دووچاری کێشەی بە حەقیقی کردن یان بالفعل کردن - actualize ئەبێت، هیچ ئەندامێکی تێدا نابێت کە بوون بدات بەوانی تر. وەک ئەوەیە زنجیرەیەکی بیکۆتا مۆممان هەبێت کە هەر یەکێکیان ڕووناکی لەوی تر وەرگرتبێت، بەڵام هیچ سەرچاوەیەکی سەرەکی ڕووناکی بوونی نەبێت کە ڕووناکی دابێ بە مۆمەکان. بەڵام دەزانین ڕووناکی وەرگیراوی مۆمەکان کاتێک بوونی دەبێت کە سەرچاوەیەکی ڕووناکی هەبێت گەرنا ڕووناکی وەرگیراو بوونی نابێت.
2. ئەگەر زنجیرەکە بێکۆتا بێت، و هەر ئەندامێک ڕوون بکرێتەوە بە ئەوی تر، ئەوا چی دەربارەی خودی زنجیرەکە؟ کە زنجیرەیەکی بەندبووە؟
3. لە خاڵی ڕابردووەوە ئەتوانین بڕۆین بۆ خاڵێکی تر، ئەویش زنجیرەی بێکۆتا دووچاری لێکدانەوەی بازنەیی دەبێت:
1. ئەندامەکانی زنجیرەکە بەندن لەسەر یەکتر و ئەوەی پێش خۆیان (لەڕووی تێپەڕینی کات نا بەڵکو لە ساتێکی دیاریکراودا بۆ نمونە مرۆڤ لەسەر خانەکان، خانەکان لەسەر ئەندامە بچوکەکانی خانە...). واتا ئەندامەکان بەندە لەسەر زنجیرەکە.
2. زنجیرەکە بەندە لەسەر ئەندامەکان، ئەگەر ئەندامەکان نەبێت زنجیرەکەش بوونی نابێت.
3. ئەمە لێکدانەوەی بازنەییە، ئەندام بەندە لەسەر زنجیرە، زنجیرەش لەسەر ئەندام.
4. لێکدانەوەی بازنەیی بەپێویستی هەڵەیە، چونکە وەک ئەوەیە بڵێین باپیرم باوکمی بووە، باوکیشم من، منیش باپیرم بووە، ئەمەش دژبەیەکیە.
5. کەواتە زنجیرەی بێکۆتا هەڵەیە.
دەرئەنجام:
کەواتە گەشتین بە دەرئەنجامەکە، کە هەر شتێک لەناو کاتدا بێت وەکو گەردوون، ئەوا بۆ هەر ساتێکی دیاریکراوی بەندە لەسەر هۆکارێکی پێویستی سەربەخۆ - واجب الوجود کە لەکاتدا نییە.2
جا ئەم ئارگومێنتە پشانی ئەدات، لە هەر ساتێکدا دەبێت خودا بوونیەت بدات بە گەردوون و شتەکانی ناوی، هەروەکو چۆن دەستێک پێویستە بۆ ئەوەی کتێبێک هەڵبگرێت و ئەگەر دەستی لێبەردات ئەکەوێت، ئاوهاش خودا ویستی لێبێت شتەکان لە هەر ساتێکدا ئەچنەوە نەبوون. هەر بۆیە هۆکاری ڕاستەوخۆی بوونیەتی شتەکان خودایە لە هەر ساتێکدا.
ڕەنگە بوترێت ئەمە بەخودی خۆی پشانی نادات خودا تاکە هۆکارە، چونکە ئەکرێت مەخلوقاتیش هێزی هۆکارییان هەبێت وەک ئەوەی مۆدێلی هاوهۆکارێتی - concurrentism باسی دەکات. بەڵام ئەم مۆدێلە شکستخواردووە و بڕوانە ئەمە:
کێشەی مۆدێلی هاوهۆکارێتی خودا و بوونەوەران
ڕبوبیەت؟
وە بەپێی ڕبوبیەت خودا پاش ئەوەی گەردوونی دروستکردووە، وازی لێهێناوە و گەردوون وەکو کاتژمێرێک خۆی کار دەکات و سەربەخۆیە. بەڵام ئێمە پشانماندا خودا بوونی هەیە و هۆکاری هەموو شتێکە (چونکە مەرجدارن) لەهەموو ساتێکی دیاریکراودا. کەوابوو ڕبوبیەت هەڵەیە.
سەرچاوە و تێبینی:
ڕبوبیەت؟
وە بەپێی ڕبوبیەت خودا پاش ئەوەی گەردوونی دروستکردووە، وازی لێهێناوە و گەردوون وەکو کاتژمێرێک خۆی کار دەکات و سەربەخۆیە. بەڵام ئێمە پشانماندا خودا بوونی هەیە و هۆکاری هەموو شتێکە (چونکە مەرجدارن) لەهەموو ساتێکی دیاریکراودا. کەوابوو ڕبوبیەت هەڵەیە.
سەرچاوە و تێبینی:
1. Koons, Robert C. & Fuqua, Jonathan (eds.) (2023). Classical Theism: New Essays on the Metaphysics of God.
2. بۆ پشاندانی ئەوەی کە بۆچی واجب الوجود خوایە، بڕوانە ئەم ڤیدۆیە لە چولەکی 54 بەدواوە:
Comments
Post a Comment