ڕیالیزمی ئەخلاقی ناسروشتگەرایی و کێشەکانی
ڕیالیزمی ئەخلاقی ناسروشتگەرایی و کێشەکانی
ئەوانەی باوەڕدارن بەوەی حەقیقەت و بەهای ئەخلاقی بوونی هەیە و بەند نییە لەسەر خودا یان پرۆسە سروشتییەکان (ئەمانەیان سروشتگەران)، پێیان دەوترێت ناسروشتگەرا.
جا بەپێی تێڕوانینی ناسروشتگەرایی بەڵێ ئەخلاق وجودی هەیە بەڵام بەند نییە لەسەر پرۆسەی فیزیکی وەکو پەرەسەندن وسایکۆلۆجیا و لایەنی کۆمەڵایەتی هەروەکو سروشتگەراکان بانگەشەی دەکەن، بەڵکو بەشێوەیەکی سەربەخۆ وجودیان هەیە و وردنابنەوە بۆ هیچ شتێکی تر. واتا وجودێکی مجردی سەربەخۆیان هەیە sui generis.
جا فەیلەسوفانی بەرامبەر کۆمەڵێک ڕەخنەیی وجودی و معریفیان پێشکەش کردووە لەدژی ئەم تێڕوانینە:
1. وجودیان هەیە و تەواو یەعنی چی؟ بۆچی هەن؟ وە بۆچی بە زەڕوری هەن؟ ویلیام لەین کرەیگ دەڵێت تێدەگەم مرۆڤێکی دادپەروەر چییە بەڵام دادپەروەری بەبێ مرۆڤەکان چ مانایەکی هەیە وەکو بوونێکی مجردی سەربەخۆ؟1
2. با وادابێنین بوونیان هەیە و تەواو، ئەوا چۆن ئەقڵی مرۆڤ لەم جیهانە فیزیکیە درک ئەکات پێیان لەکاتێکدا ئەم حەقیقەتە ئەخلاقیانە بوونێکی موجەرەدی دابڕاون؟ بەتایبەت ئەگەر چیرۆکی پەرەسەندن وەربگرین کە ئەسڵەن پرۆسەکە ڕەچاوی درک کردن بە حەقیقەت ناکات بەڵکو تەنها مانەوەی بەلاوە گرنگە.
3. با وادابنێین بوونیان هەیە ئەوا چۆن چۆنی خۆیان فەرز دەکەن لەسەر مرۆڤ؟ بۆ نمونە "کوشتنی مرۆڤ بێتاوان خراپە" چۆن چۆنی وادەکات لە ئێمە ئەو کارە نەکەین؟ ئەگەر کردمان چی؟ چ ڕۆڵێکیان هەیە؟ واتا لێرەدا کێشەی moral obligation بوونی هەیە.
هەر بۆیە فەیلەسوف پۆڵ کورتز دایلێمایەکی تێبینی کردووە:
پرسیارە گرنگەکە لەبارەی بنەما ئەخلاقییەکانەوە پەیوەستە بەم زەمینە وجودییە. ئەگەر بەندن نەبن لەسەر خودا یان زەمینەیەکی متعال، ئەوا مەگەر تەنها شتانێکی کاتی نین؟2
ئەیەوێت پێمان بڵێت ئەخلاقیات ئەگەر ئەوەبێت کە سروشتگەراکان دەیڵێن ئەوا بەڕاستی ئەخلاقیات نییە چونکە ئەخلاق بەند ئەکەن بە پرۆسە سروشتییەکانی وەکو پەرەسەندن و دەرونناسی و لایەنی کۆمەڵایەتی، لەم تێڕوانینەدا ئەخلاقیات تەنها شتانێکی مەرجدارن و وەک کەرستەیەکی بەسوودن بۆ کۆمەڵگا بەڵام هیچ حەقیقەتێکی سەربەخۆیان نییە.
هەر بۆیە ئەخلاق یان ئەوەتا بەندە لەسەر خودا یان عالەمێکی مجرد، بەڵام وتمان عالەمی مجرد تەنها کێشەی تر دروستئەکات، بۆیە هەڵبژاردەی دروست ئەوەیە بەندن لەسەر خودا.
📚 Gordon, B., & Dembski, W. A. (2011). The Nature of nature: examining the role of naturalism in science. Choice Reviews Online, 49(02), 49–0820.
📚 Paul Kurtz, Forbidden Fruit (Buffalo, N.Y.: Prometheus Books, 1988), 65.
Comments
Post a Comment