ئایا پەرەسەندن ئەتوانێت ببێتە زەمینەی ئەخلاق؟



ئایا پەرەسەندن ئەتوانێت ببێتە زەمینەی ئەخلاق؟


یەکێک لەو ڕێگایانەی سروشتگەراکان تەبەنیان کردووە بۆ ئەخلاق بریتیە لە بیردۆزی پەرەسەندن.

لەم تێڕوانینەدا، ئەخلاق بەرهەمی پرۆسەکانی پەرەسەندنە و ڕۆڵی هەبووە لە گەشەسەندنی کۆمەڵگا و لەسەرئەنجامیشدا وایکردووە مرۆڤەکان باشتر بمێننەوە بەبەراوردی ئەو گروپانەی ئەم جۆرە بنەمایانەیان گەشەپێنەداوە کە پێی دەڵێین بنەمای ئەخلاقی. واتا ئەوانەی بۆ نمونە یارمەتی یەکیان داوە و سۆزیان هەبووە بۆیەکتر باشتر ماونەتەوە وەک ئەوانەی وانەبوون.

واتا بەکورتیەکەی سروشتگەراکان پێیان وایە ئەخلاق ورد ئەبێتەوە بۆ پرۆسەکانی پەرەسەندن.

کێشەکانی ئەم تێڕوانینە چییە؟

1. پەرەسەندن هەوڵ بۆ مانەوە ئەدات نەوەکو حەقیقەت. واتا هەبوونی کۆمەڵێ بنەما ناومان ناوە بنەمای ئەخلاقی تەنها لەبەرئەوەی سوودبەخشن لەڕووی مانەوە نەوەکو شتانێکی حەقیقی بن. هەر بۆیە بەشێک لە فەیلەسوفان EDAs بەکاردێنن کە کۆمەڵە ئارگومێنتێکن ئەدەن لە پێگەی ئەخلاق بەهۆی پەرەسەندنەوە.

2. پەرەسەندن وەکو هەر بیردۆزێکی زانستی، تەنها وەسف دەکات چی ڕوویداوە و ڕوودەدات نەک ئەبێت چی بکەین و چی نەکەین. واتا ئێمە ناکرێت بڵێین ئەمە دەبێت بکەین لەبەر ئەوەی ئەمە ڕوویداوە. ئەمە ناسراوە بە کێشەی is/ought.

3. پەرەسەندن بەردەوام ڕوودەدات کەوابوو لە بنچینەدا ڕێتێچووە ئەوەی ئەمڕۆ پێی دەڵێین بنەمای ئەخلاقی دواتر بگۆڕێ و جێگیر نەبن. هەروەها ئەشکراشە ڕابردوو ئەگەر جیاواز بوایە، ئەوا ئەمڕۆ کۆمەڵێ بنەمای زۆر جیاوازمان دەبوو وەک لەوانەی ئێستا.


هەر بۆیە فەیلەسوفانی وەک مایکڵ ڕوس و ئی. ئۆ. ویلسن باوەڕیان نییە بەوەی ئەخلاق حەقیقەتی هەبێت، چونکە پەرەسەندن ڕێنادات و دەڵێن:
ئەخلاق وەک ئەوەی تێیگەیشتووین وەهێمکە دروستبووە بۆمان لەلایەن جینەکانمان بۆ ئەوەی هاوکاری یەکدی بکەین. ئەخلاق زەمینەی دەرەکی نییە.

📚 Ruse and Wilson, “The Evolution of Ethics,” 310. 

Comments

پڕ بینەرترین بابەتەکان

ئایا ئیبن عەرەبی باوەڕی بە یەکێتی بوون (وحدة الوجود) هەبووە؟ یان هەڵەتێگەیشتنێک لە ئارادایە؟

بنەما بنچینەییەکانی لۆجیک و کوانتەم میکانیک

بۆچی عەقڵ و مێشک هەمان شت نین؟ نەگونجاوی لۆجیک و مادیگەرایی

کێشەی خراپە و وەڵامی ئەشاعیرە بۆی

شیکارێکی ڕەخنەیی لە تێڕوانینی گراهەم ئۆپی دەربارەی بنەمای هۆکارێتی

ئارگومێنتی هەمانبوونی خود بەناو کاتدا بۆ بوونی ڕۆح

کێشەی ویستی ئیلاهی و ئارگومێنتی گەردوونی کەلام

بۆچی ماددە لە ئەوپەڕی ئاڵۆزیشدا ناتوانێت هۆش و ئاگای بەرهەم بێنێت؟

عەقڵ وەکو زەمینەی وەحی لای فەخرەدینی ڕازی

وەڵامی گومانی خەلقی گەردوون لە نێوان شەش و هەشت ڕۆژی قورئاندا