چۆن لەخودی بوون-existence ئەگەین بە بوونی خودا؟



چۆن لەخودی بوون-existence ئەگەین بە بوونی خودا؟


ئایا گەردوون، مجردات (کولیات و بیرکاری و مەنتق...)، هەر شتێکی تر کە پێت وایە بوونی هەیە، هاوڕا نیت کە پێشگریمانەی بوون دەکەن؟

وەڵام بەڵێ بە ناچاری، چونکە ئەگەر وانەبێت یەعنی بوونیان نییە.

زۆرباشە، ئایا خودی بوون چییە؟
پێناسە ناکرێت، وایە؟ هەوڵبدە.

ئەبینین پێناسە ناکرێت چونکە بەرزترین پۆلێنە، بەڵکو ئەوە شتی ناسراو و جیابووەوە یاخود موقەید پێناسە ئەکرێت بە شتی بەرزتر لە خۆی، بۆ نمونە ئینسان بە حەیوانی ناتق (جنس + خاصة).
بەڵام بوون ئەبینین شتێکی بەرزتر و بنەماییتر نییە لەسەریەوە تا پێناسە بە بوون ببەخشێت بەڵکو خودی پێناسە بەندە لەسەر ئەو.
وە ئەبینین بوون یەکێکی جیانەبوەوەی ڕەهایە.

کەوابوو خودی بوون = یەک و ڕەها.

ڕەنگە بوترێت ئەقڵ بوون دروستئەکات واتا تەنها بیرۆکەیەک بێت نەوەک خۆی هەبێت، ئەڵێین خودی ئەقڵت پێشگریمانەی بوون ئەکات ئەگەر ئەمە ڕەتبکەیتەوە ئەوا ئەقڵت بوونی نییە و قسەکەت بەهەڵە دەکەوێتەوە.
پاشان ئەقڵ تەنها شت کەشف ئەکا نەک دروستبکا، ئەگەر دروستبکات ئەوا ممکنە خودی ئەو قسەی تۆش تەنها بەرهەمی ئەقڵ بێت نەک حەقیقەت.

ڕەنگە بوترێت لەوانەیە بوون =  بە خودی مەوجوداتی ماددی و ناماددی، ئەڵێین ناکرێت وابێت چونکە ئەمانە هەر یەکێکیان موقەید و ناسراون و جیان لەیەک، بۆ نمونە ئینسان جیاوازە لە شێر (هەر یەکەیان ماهییەتێکی جیای هەیە)، یاسای کۆنەبونەوەی دژبەیەکی جیاوازە لەیاسای نەبوونی ناوەندی سێیەم، لە کاتێکدا بوون یەکە و جیانەبوەتەوە و پێناسە ناکرێت وەک وتمان. هەر بۆیە ئەم شتانە پێشگریمانەی بوون ئەکەن نەک خودی بوون بن.

واتا مەوجودات = (ماهیەت + بوون)، بوونێکی شتێکی زیادەیە بۆیان، هەر بۆیە بوون ئەو بنەما بە حەقیقەتەکەرەیە کە ماهیەتەکان ئەکات بە حەقیقەت، ئەمەش واتای ئەوەیە مەوجودات بەندن لەسەر خودی بوون نەک بە پێچەوانە.

چۆن بزانین بوون یەکە؟
دەڵێین جیاوازی لە ماهیاتدا ڕوودەدات نەک خودی بوون.

جا ئێمە دەڵێین خودی بوون خودایە، چونکە:
بنەمای بە حەقیقەتکەری هەموو شتێکە.
بەواجبی هەیە.
سەربەخۆیە و هەموو شتێک بەندە لەسەری.
خاوەن ویست و قودرەت و ئیرادەیە (بەرجەستەبوونی هەنێ .
ماهیات پشاندەری ئەم خاڵانەن).

جا ئەگەر کەسێک ناوێکی تری بۆ دائەنێ لە غەیری خودا کێشەیەکمان نییە.

ڕەنگە کۆتا بەرهەڵستی بوترێت کەواتە دار و بەرد خودان؟ دەڵێین نەخێر ئەوانە تەنها تەجەلی و دەرکەوتەی بوونن.
ئەم بابەتە بخوێننەوە بۆ باشتر تێگەیشتن:

Comments

پڕ بینەرترین بابەتەکان

ئایا ئیبن عەرەبی باوەڕی بە یەکێتی بوون (وحدة الوجود) هەبووە؟ یان هەڵەتێگەیشتنێک لە ئارادایە؟

بنەما بنچینەییەکانی لۆجیک و کوانتەم میکانیک

بۆچی عەقڵ و مێشک هەمان شت نین؟ نەگونجاوی لۆجیک و مادیگەرایی

کێشەی خراپە و وەڵامی ئەشاعیرە بۆی

شیکارێکی ڕەخنەیی لە تێڕوانینی گراهەم ئۆپی دەربارەی بنەمای هۆکارێتی

ئارگومێنتی هەمانبوونی خود بەناو کاتدا بۆ بوونی ڕۆح

کێشەی ویستی ئیلاهی و ئارگومێنتی گەردوونی کەلام

بۆچی ماددە لە ئەوپەڕی ئاڵۆزیشدا ناتوانێت هۆش و ئاگای بەرهەم بێنێت؟

عەقڵ وەکو زەمینەی وەحی لای فەخرەدینی ڕازی

وەڵامی گومانی خەلقی گەردوون لە نێوان شەش و هەشت ڕۆژی قورئاندا