ڕیالیزمی ئەخلاقی و خۆپەرستیی دەروونی
ڕیالیزمی ئەخلاقی و خۆپەرستیی دەروونی
ڕیالیستە ئەخلاقییەکان (بەو مانایەی کە ئەخلاق بەند نییە لەسەر خودا) پێیان وایە حەقیقەتە ئەخلاقییەکان شتانێکی بێ تەفسیر و ناوردکەرەوەن-Irreducible facts.
بۆ نمونە ”کوشتی منداڵێکی بێتاوان هەڵەیە“ لای ئەمان ئەمە حەقیقەتێکە و تەواو تەفسیرێکی نییە و وردنابێتەوە بۆ هیچ شتێک. بە دەربڕینێکی تر ئەڵێن فڵانە شتی خراپ خراپە لە خودی خۆیدا، و فڵانە شتی باشیش باشە لە خودی خۆیدا.
بەڵام لێرەدا ئەکرێت ئەم تێڕوانینە گورزێکی لێبدەین و بڵێین ئەوەی پێی دەڵێن حەقیقەتی ناوردبوەوەی ئەخلاقی، ورد ئەبێتەوە بۆ شتانێکی تر، ئەمەش ئەکەین لەڕێی بە هانا بردن بۆ لای بیردۆزی خۆپەرستیی دەروونی-Psychological egoism.
کە بە سادەیی بریتیە لەو تێڕوانینەی کە دەڵێت وەکو مرۆڤ تۆ یەک شت هانتدەدات ئەویش زیادکردنی خۆشگوزەرانی-well being خۆتە.
بۆ نمونە تەنانەت لەو حاڵەتانەی من زەرەر ئەدەم لە خۆم بۆ یارمەتیدانی کەسانی تر - کە پێی دەڵێین حاڵەتی خۆبەقوربانی کردن-altruism، ئەوا قازانجێک ئەکەم و هاندەرێک هەیە کە خزمەت بە خودی خۆم ئەکات، ئەویش ئاسوودەبوونی دەروونمە.
بۆ نمونە ”کوشتنی منداڵێکی بێتاوان هەڵەیە“، ئێمە وەک مرۆڤ پێمان هەڵەیە و نایکەن، بەڵام بۆچی؟ بەپێی خۆپەرستیی سایکۆلۆجیانە چونکە دەروونمان ناڕەحەت ئەبێت ئەگەر بیکەین، هەر بۆیە قازانج بەخۆمان ئەگەێنین ئەگەر ڕێبگرین لەو کارە، قازانجەکەش ئاسوودەی دەروونمانە، هەر بۆیە دەڵێین هەڵەیە.
یان بۆ نمونە من پارچە نانێکم پێیە کە بەشی خۆم ئەکات بەڵام بەشی کەسێکی تریش ئەدەم کە برسیەتی، بۆچی وائەکەم؟ چونکە هاندەرێک هەیە کە ئەویش ئاسودەبوونی دەرونمە، ئەگەر وانەکەم ناڕەحەت ئەبم.
واتا ئەوەی ڕیالیستە ئەخلاقییەکان پێی دەڵێن حەقیقەتی ناوردکەرەوە ورد ئەبێتەوە بۆ قازانجێکی خۆپەرستانەی تاکەکان، جا لێرەدا پرسیاری ئەوە دروست دەبێت، ئەگەر هەموو شتێک ئەوەی پێی دەڵێین کرداری ئەخلاقیی وەکو یارمەتیدانی مرۆڤێک، لە کۆتایدا لە پێناو ئاسوودەکردنی دەرونی خۆمدا بیکەم، ئایا ئەمە بەڕاستی پێی دەوترێت حەقیقەتی ئەخلاقی؟ چونکە هەر شتێک بکەم یان نا، لە کۆتایدا بۆ ئاسوودەکردنی دەروونی خۆمە!
تب: لێرەدا ئارگومێنتێکی بەهێزترم پێشکەشکردووە لەدژی ڕیالیزمی ئەخلاقی، خوێنەری بن لێرەوە:
ئارگومێنت بۆ دژە ڕیالیزمی ئەخلاقی
سەرچاوە دەربارەی خۆپەرستیی دەروونناسی:
بڕوانە چاپتەری سێی ئەم سەرچاوەیە
Suikkanen, J. (2014). This is ethics: An introduction.
Comments
Post a Comment