زنجیرەی بەندبوویەتی بێکۆتا و پێویستە بوون
با وادابنێین زنجیرەی بەندبوویەتی بێکۆتایە، ئایا هێشتا پێویستمان بە پێویستە بوونە؟
وەڵام بەڵێ، بەپێچەوانەی ئەوانەی (وەکو دەیڤد هیوم) پێیان وایە ئەگەر هەر شتێکی بەندبوو لێکبدرێتەوە بە شتێکی تری بەندبوو و تا بێکۆتایی... ئەوا پێویستمان بە پێویستە بوون نابێت.
چونکە: زنجیرەی بێکۆتای شتە بەندبووەکان، با بێکۆتاش بێت ئەوا هێشتا بەندبووە و ئاتاجی بە پێویستە بوونە، گرنگ نییە چەند بەندبوو بن ئەم بەندبووانە سروشتیان بەندبوویەتی و پێویستیەتی بەرهەم ناهێنن، پاشان ئەم زنجیرە بێکۆتایە خۆی مەرجدارە (بەندە لەسەر ئەندامە مەرجدارەکانی) و ئەکرا ئەسڵەن هەر نەبوایە یان بە شێوەیەکی تر بوایە.
لایبنز ئەم نمونە بەکاردێنێت تا تێبگەین بۆچی زنجیرەی بێکۆتای بەندبووەکان هەر پێویستی بە پێویستەبوونە، وادابنێ بەشێوەیەکی بێکۆتا کتێبێکی جیۆمێتریمان-geometry هەیە و هەر یەکێک لەم کتێبانە لەوەی پێش خۆی کۆپی کراوە بەشێوەیەکی بێکۆتا. جا ئێستا ئەگەرچی بڵێین ئەم کتێبەیان بەندە لەسەر ئەوی تر، ئەوی تریش لەسەر ئەوی تر و هتد... ئەوا هێشتا پێویستمانە بپرسین چی هۆکاری ئەوەیە ئەم کتێبە ئەم ناوەڕۆکەی هەبێت وەک لە ناوەڕۆکێکی تر؟ بۆچی هەموویان هەمان بابەتن کە جیۆمێتریە؟ بۆ باسی بۆ نمونە شکسپیر نییە؟
جا ئەشتوانین بە زمانی بەشناسی-mereology ئەمڕۆ، بە بەکارهێنانی بەڵگەنەویستێکی وەکو fusion principle دووپاتی بکەینەوە کە هێشتا ئەم جۆرە زنجیرە پێویستی بە پێویستەبوونە.
بنەماکە دەڵێت: ئەگەر هیچ جۆرە حەقیقەتێک هەبێت لە جۆری φ، ئەوا کۆکراوەی هەموو حەقیقەتەکانی جۆری φ بوونی هەیە.2
جا ئێستا تەواوی شتە بەندبووەکان (بێکۆتا بن یان نا) ئەکەینە یەک حەقیقەت، ئەویش بریتیە لە حەقیقەتێکی بەندبوو.
جا ئەگەر ئێمە پێشتر پشانماندابێت شتانی بەندبوو هۆکاریان هەیە، ئەوا ئەتوانین بڵێین ئەم حەقیقتە بەندبووە هۆکاری هەیە.
کە وامان کرد ئەزانین ئەو هۆکارە پێویستەبوونە، چونکە بەڵگەنەویستەکەمان هەموو بەندبووەکانی کۆکردووەتەوە (بێکۆتا بن یان نا)، ئەمەش واتای ئەوەیە هۆکارەکە بەندبوو نییە و پێویستە بوونە.

سەرچاوە:
1. G. W. Leibniz, “On the Ultimate Origination of Things” (esay, 1697).
2.
Robert C. Koons, "A New Look at the Cosmological Argument,"American Philosophical Quarterly 34(1997): 193-212.
Comments
Post a Comment