کێشەیەکی مۆدێلی هاوهۆکارێتی خودا و بوونەوەران



کێشەیەکی مۆدێلی هاوهۆکارێتی خودا و بوونەوەران-concurrentism.


یەکێک لەو تێڕوانینە زاڵانەی لە سکۆلاستیکی (وەکو زانستی کەلامی موسوڵمانەکانە) ڕۆژئاوا باو بوو بەتایبەت لەدیدی ئەکویناس و تا ئەمڕۆش بە ڕادەیەک هەیە، لەبارەی کرداری و هێزی هۆکاری خودا و بوونەوەران ئەوەیە، خودا هۆکاری هەموو شتێکە لە بووندا و ئەیانهێڵتەوە لە بوون، بەڵام لەگەڵ ئەمەدا بوونەوەرانیش هێزی هۆکاری خۆیان هەیە.


بۆ نمونە کاتێک ئاگر لۆکە دەسوتێنێت، ئەوا خودایە دەیسوتێنێت، بەڵام لەگەڵ خوداشدا ئاگرەکە هێزی حەقیقی هۆکارییان هەیە کە بریتیە لە سوتان.

بێگومان ئەم تێڕوانینە ناڵێت خودا و بوونەوەران بە نیوەی کارئەکەن چونکە ئەمە ئەبێتە نوقسانیەکی ڕوون بۆ خودا بەڵکو دەڵێت خودا هۆکاری بەس و پێویست و حەقیقییە بۆ هەر شتێک بەڵام ئەوەیە بوونەوەرانیش هێزی هۆکارییان هەیە.


جا ئەم تێڕوانینە دووچاری چەندین بەرهەڵستی بووەتەوە، یەکێک لەوانە ئەوەیە نازانین چۆن تێبگەین لێی و پێدەچێت هۆی ئەم نەزانینە ناتەبایی تێڕوانینەکە بێت نەک کێشە لە تێگەیشتنی ئێمە.


جا ئێتینی گێلسن کە خۆی باوەڕدارە بەم تێڕوانینە بەرهەڵستیەکی بەهێز و سەرنجڕاکێش ئاماژە پێدەدات لە دژی تێڕوانینی هاوهۆکارێتی خودا و بوونەوەران، بەم شێوەیە و دەڵێت:

کێشەکە لە کۆتا شیکاردا دەگات بەمە. ئێمە ئەبێت باوەڕدار بین بە دوو حەقیقەتی دژبەیەک ڕواڵەتەن. خودا شتەکانی بوونەوەران ئەکات لە لایەک، لە لایەکی دیش بوونەوەران چیان بوێ ئەیکەن. جا ئێستا ئەمە پرسی تێگەیشتنە، کە چۆن یەک و هەمان کاریگەری لە یەک کاتدا بەرهەمی دوو هۆکارە: خودا و بوونەوەرە سروشتییەکان. لە یەکەم ڕوانین لەم تێگەیشتنە وادەردەکەوێت کە قابیلی تێگەیشتن نەبێت.1


قسەکان بە شێوەیەکی تر دەرببڕین بریتیە لەمە:

خودا سات بە سات بوونەوەران دروستئەکات، بۆ نمونە ئاگرێک، جا ئەم ئاگرە لۆکە دەسوتێنێت، ئەم ئاگر و لۆکەیە سات بە سات خودا لێی بەرپرسە بەڵام بەپێی ئەم تێڕوانینە ئاگر و لۆکەکەش هێزی هۆکاریان هەیە و ئاگرەکە لۆکەکە دەسوتێنێت.

جا ئێستا ئەگەر خودا ئاگر و تەواوی شتەکانی تر بەرهەم بێنێت، چ مانایەک ئەمێنێتەوە بۆ هێزی هۆکاریی ئاگر و بووەنەوەرانی تر؟ لایەنگرانی ئەم تێڕوانینە دان بەوەدا ئەنێن کە خودا خۆی بەسە بۆ هەموو کاریگەریەکە، جا ئیتر کەوابوو ڕۆڵی بوونەوەران چییە کە خودی خۆیان بەندن لەسەر خودا؟ یان بپرسین ئەگەر ئاگرەکە هێزی هۆکاری خۆی هەیە ئیدی چ پێویستیەک دەمێنێتەوە بۆ هێزی هۆکاریی خودا؟ واتا ئەگەر ئاگرەکە بەخودی خۆی لۆکە دەسوتێنێت و تەفسیرەکە ئەدات بەدەستەوە ئیتر بۆچی هانا بۆ لای خودا بەرین؟

سەرچاوە:

1.  Étienne Gilson, The Christian Philosophy of St. Thomas Aquinas (New York: Random House, 1956), 182.


2. بۆ گفتوگۆ لەسەر ئەم تێڕوانینە:

Simon Kittle (2022) God is (Probably) a Cause among Causes: Why the Primary/Secondary Cause Distinction Doesn’t Help in Developing Non-interventionist Accounts of Special Divine Action, Theology and Science, 20:2, 247-262.

Comments

پڕ بینەرترین بابەتەکان

ئایا ئیبن عەرەبی باوەڕی بە یەکێتی بوون (وحدة الوجود) هەبووە؟ یان هەڵەتێگەیشتنێک لە ئارادایە؟

بنەما بنچینەییەکانی لۆجیک و کوانتەم میکانیک

بۆچی عەقڵ و مێشک هەمان شت نین؟ نەگونجاوی لۆجیک و مادیگەرایی

کێشەی خراپە و وەڵامی ئەشاعیرە بۆی

شیکارێکی ڕەخنەیی لە تێڕوانینی گراهەم ئۆپی دەربارەی بنەمای هۆکارێتی

ئارگومێنتی هەمانبوونی خود بەناو کاتدا بۆ بوونی ڕۆح

کێشەی ویستی ئیلاهی و ئارگومێنتی گەردوونی کەلام

بۆچی ماددە لە ئەوپەڕی ئاڵۆزیشدا ناتوانێت هۆش و ئاگای بەرهەم بێنێت؟

عەقڵ وەکو زەمینەی وەحی لای فەخرەدینی ڕازی

وەڵامی گومانی خەلقی گەردوون لە نێوان شەش و هەشت ڕۆژی قورئاندا