هاوچوونیەکی سروشت و بوونی خودا



هاوچەشنی سروشت و بوونی خودا

یەکێک لەو جۆرە ئارگومێنتە مەعریفیانەی دینناسی مەسیحی ڤان تیل بۆ بوونی خودا بەکاریدەهێنا بریتی بوو لە هاوچەشنی سروشت-Uniformity of nature.


ئارگومێنتی مەعریفی بۆ بوونی خودا ئەو جۆرە ئارگومێنتانەن کە دەڵێن خودی ڕێتێچووی مەعریفە بەندە لەسەر بوونی خودا، هەر بۆیە مەعریفە هەبێت خوداش هەیە. جا ئەم ئارگومێنتەی ڤان تیلیش یەکێک لەوانە.

ئارگومێنتەکە بەم شێوەیە جەیمس ئەندەرسن پوختی کردوەتەوە:

1. ئەگەر خودا بوونی نەبێت، ئەوا ناتوانین هاوچەشنی سروشت لێکبدەینەوە، کە پێشگریمانە کراوە لەلایەن تێفکرینی ئیستقرائی.
2. ئەگەر نەتوانین هاوچەشنی سروشت لێکبدەینەوە کە پێشگریمانە کراوە لەلایەن تێفکرینی ئیستقرائی، ئەوا ئەو باوەڕانەی کە بەندن لەسەر ئەو میتۆدە ئیستقرائیە شایستەی متمانە پێکردن نین.
3. بەڵام باوەڕەکانی بەرهەمهاتوو لەو میتۆدە ئیستقرائیە شایستەی متمانەپێکردنن.
4. کەواتە خودا بوونی هەیە.

ئایا ئەم ئارگومێنتە بەهێزە؟ 
بەهۆی ئەوەی زانیاریەکانم زۆر سنوردارە دەربارەی، ئەوا ناتوانم بڵێم بەهێزە یان نا، بەڵام ڕواڵەتین بەهێز دیارە و هەوڵدەدەم ڕوونی بکەمەوە بۆچی.

پێشەکی 1:
هاوچەشنی سروشت، بریتیە لەوەی کە لە هەموو شوێنێک و کاتێکی سروشتدا شتەکان (پرۆسە و ڕووداوەکان) وەکو خۆیانن، بۆ نمونە بەیانی بەیانی تۆپێک هەڵبدەم بۆ ئاسمان دێتەوە بەرەو زەوی هەروەکو جارەکانی ڕابردوو.
جا ئەم هاوچەشنیە گریمانەیەکە، میتۆدی ئیستقرائی-inductive reasoning لەسەر بەندە، بۆ نمونە من هەر بۆق ببینم ڕەنگیان سەوزە، ئەوا دەڵێم هەموو بۆقەکان سەوزن بەلایەنی کەم ئەوەنەی تێبینمکردووە.
جا زانستی ئەزموونیش بەندە لەسەر ئەم میتۆدە ئیستقرائیە.

جا ئێمە چۆن بزانین شتەکان وەکو خۆیان دەمێننەوە لە داهاتوو و شوێنەکانی تردا؟ چ هۆکارێکمان هەیە کە ئەو دووبارە بونەوانەی سروشت و ئەزموونمان کە تێبینیمان کردوون، لە داهاتووشدا هەمان شت دەبن؟ چۆن پاساومان هەیە کە گشتاندن بکەین بۆ ئەوشتانەی نەمانبینیون لەسەر بنەمای بینراوەکان و ڕابردوو؟

بێگومان ناتوانین بڵێین ئەچین تاقیئەکەینەوە و وادەرئەچێت، چونکە دیسانەوە ئەپرسینەوە چی لەبارەی داهاتوو و شوێنی تر؟ گرنگ نییە چەند جار تاقیکردنەوە بکەیت ئیلا پرسیارەکە دێتەوە بەزدەممان.

ڕزگاربوون لەمە چییە؟
 
لای ڤان تیل ڕزگاربوون ئەوەیە پێمان وابێت خودا گەردوون و ئەقڵی مرۆڤی تەبا دروستکردوە لەگەڵ یەک، وە گەردوونیش بنیات ناوە لەسەر یاسا/عادەتێک کە قابیلی گۆڕان نییە (جگە لە موعجیزە) - coherent pattern.

کەوابوو بۆ ئەوەی باوەڕمان بە هاوچەشنی سروشت بێت ئەبێت باوەڕمان بە خودا بێت.
بە دەربڕینێکی تر ئەگەر خودا بوونی نەبێت و باوەڕمان وانەبێت، ئەوا ناتوانین هاوچەشنی سروشت لێکبدەینەوە.

پێشەکی 2:
ئەگەر نەتوانین هاوچەشنی سروشت لێکبدەینەوە، ئەوا ناتوانین متمانە بکەین بە میتۆدی ئیستقرائ چونکە ئەم میتۆدە پێشگریمانەی هاوچەشنی سروشتی کردووە، ئەمەش واتای ئەوەیە ئەو باوەڕانەی بەو میتۆدە بەرهەمهاتوون جێگای گومانن و شایستەی پشتپێبەستن نین.

پێشەکی3:
بەڵام ئێمە لە واقعدا ئەبینین ئەو باوەڕانەی بەرهەمهاتوون لەمیتۆدی ئیستقرائ شایستەی متمانەپێکردنن، بۆ نمونە ڕۆژانە و لە زانستی ئەزموونیشدا ئێمە کاری پێدەکەین.

دەرئەنجام:
کەواتە خودا بوونی هەیە.

سەرچاوە:
 Anderson, James. 2005. If Knowledge then God: The Epistemological Theistic Arguments of Plantinga and Van Til. Calvin Theological
Journal 40: 49–75.

Comments

پڕ بینەرترین بابەتەکان

ئایا ئیبن عەرەبی باوەڕی بە یەکێتی بوون (وحدة الوجود) هەبووە؟ یان هەڵەتێگەیشتنێک لە ئارادایە؟

بنەما بنچینەییەکانی لۆجیک و کوانتەم میکانیک

بۆچی عەقڵ و مێشک هەمان شت نین؟ نەگونجاوی لۆجیک و مادیگەرایی

کێشەی خراپە و وەڵامی ئەشاعیرە بۆی

شیکارێکی ڕەخنەیی لە تێڕوانینی گراهەم ئۆپی دەربارەی بنەمای هۆکارێتی

ئارگومێنتی هەمانبوونی خود بەناو کاتدا بۆ بوونی ڕۆح

کێشەی ویستی ئیلاهی و ئارگومێنتی گەردوونی کەلام

بۆچی ماددە لە ئەوپەڕی ئاڵۆزیشدا ناتوانێت هۆش و ئاگای بەرهەم بێنێت؟

عەقڵ وەکو زەمینەی وەحی لای فەخرەدینی ڕازی

وەڵامی گومانی خەلقی گەردوون لە نێوان شەش و هەشت ڕۆژی قورئاندا