ئارگومێنت بۆ دژە ڕیالیزمی ئەخلاقی
ئارگومێنت بۆ دژە-ڕیالیزمی ئەخلاقی
دژە-ڕیالیزمی ئەخلاقی-Moral anti-realism ئەو تێڕوانینەیە کە دەڵێت شتانێک بوونیان نییە بەناوی حەقیقەتی ئەخلاقی، کە بەشێوەیەکی سەربەخۆ و بابەتییانە بوونیان هەبێت. بە سادەی ئەم تێڕوانینە پێچەوانەی ڕیالیزمی ئەخلاقییە کە پێی وایە حەقیقەتی ئەخلاقی سەربەخۆ لە هەموو شتێک بوونی هەیە.
جا لێرەدا دوو ئارگومێنت پێشکەش دەکەم کە بۆچی دژه-ڕیالیزمی ئەخلاقی ڕاستە، یەکێکیان لەناو چوارچێوەی ئیمان بە خودا، ئەوی تریان لەناو چوارچێوەی ماددیگەرایدا.
ئارگومێنتەکە لەناو چوارچێوەی ئیمان بە خودا:
1. مۆدێلی خەلقی بەردەوام-occasionalism ڕاستە.
2. بڕیاردانی ئەخلاقی/تێفکرینی ئەخلاقی دۆخی ئەقڵین.
3. خودا خالقی دۆخە ئەقڵییەکانە (لە پێشەکی 1 و 2 ەوە).
4. خودا کەماڵی هێزی هەیە، و ئەتوانێت دۆخگەلێکی جیاوازی ئەقڵی دروستبکات کە تێڕوانینی مرۆڤ بگۆڕێت بۆ ئەخلاق.
5. کەواتە حەقیقەتە ئەخلاقییەکان بوونێکی سەربەخۆیان نییە (لە پێشەکی 1 بۆ 4 ەوە).
بەرگری لە پێشەکییەکان:
پێشەکی 1: تێڕوانینی خەلقی بەردەوام ئەو تێڕوانینەیە کە خودا جگە لەوەی سەرەتا شتەکانی دروستکردووە، ئەوا بەردەوامیش لە بوون ڕایاندەگرێت و دروستیان دەکاتەوە، چونکە شتەکان مەرجدارن-contingent پێویستیان بەوەیە بەردەوام شتێک هەبێت ڕایانبگرێت لە بوون. ڕەنگە کەسێک لێرەدا بڵێت چی دەربارەی مۆدێلی هاوهۆکارێتی-concurrentism، ئەوا دەتوانێت سەیری ئەم توێژینەوەیە بکات کە بۆچی ئەم مۆدێلە کێشەدارە.1
پێشەکی 2: بڕیاردانی ئەخلاقی/تێفکرینی ئەخلاقی ئەو دۆخە ئەقڵیانەن کە دەربارەی شتەکان هەمانە، بۆ نمونە باوەڕبوون و بڕیاردانی ئەوەی ”دزی کردارێکی هەڵە و نائەخلاقییە“ دۆخێکی ئەقڵییە.
پێشەکی 3: ئەم دۆخە ئەقڵییانە خودا دروستیان دەکات. بەڵێ هەندێ پێیان وایە خودا تەنها تەنی ماددی خەلق دەکات و لە بوون ڕایاندەگرێت، واتا مۆدێلی خەلقی بەردەوام تەنها پەیوەست ئەکەن بە تەن و جەستەی ماددی نەک ڕۆحی ناماددی2 بەڵام ئەم تێڕوانینە پێویستی بەوەیە بەڵگە پێشکەش بکات کە بۆچی وایە، لە نەبوونی بەڵگەیەکی قەناعەتپێکەر ئەوا مۆدێلی خەلقی بەردەوامی ڕەها ساددەترە و شایستەی قبوڵە، کە دەڵێت دۆخی ئەقڵی و ماددیش خودا خەلقیان دەکات.
پێشەکی 4: خودا کەماڵی سیفەتی هەیە، چونکە واجب الوجودە و سنوردارێتی لە سیفەتیدا واتا بوونێکی مەرجدارە نەک واجب الوجود3، جا پەیوەست بەم ئارگومێنتەوە مادام خودا کەماڵی هێزی هەیە ئەوا ئەتوانێت هەموو شتێک بکات مادام لەڕووی لۆجیکی ڕێتێچوو بێت، ئەمەش واتای ئەوەیە ئەتوانێت دۆخی ئەقڵی بە هەر شێوەیەک بێت دروستی بکات. جا ئەگەر وابێت ئەوا ئەوەی ڕیالیستە ئەخلاقییەکان دەیڵێن تەنها بریتین لە دۆخگەلێکی ئەقڵی کە خودا دروستیان دەکات و دەکرا خودا دۆخگەلێکی جیاوازی دروستبکردایە.
دەرئەنجامەکە: ئەم دەرئەنجامە دەڵێت ئەگەر پێشەکییەکانی ڕابردوو ڕاست بن، ئەوا حەقیقەتی ئەخلاقی بوونێکی سەربەخۆی-ontological independence نییە، بەڵام چۆن؟
چونکە بڕیارە ئەخلاقیەکان کە پێویستن بۆ ئەوەی بڵێین فڵانە شت حەقیقەتێکی ئەخلاقییە، تەنها دۆخێکی ئەقڵین کە خودا دروستیان دەکات و بەندن لەسەر ویستی خودا، وە خودا ئەتوانێت دۆخگەلێکی جیاواز دروستبکات، ئەمەش واتای ئەوەیە حەقیقەتی ئەخلاقی بوونی نییە ئەوەی ڕیالیستەکان پێی دەڵێن حەقیقەتی ئەخلاقی ئەکرا شتێکی تر بێت.
ئارگومێنتەکە لەناو چوارچێوەی ماددیگەراییدا
1. فیزیکگەرایی ڕاستە (physicalism).
2. دۆخە ئەقڵییەکان بەندن لەسەر دۆخەکانی مێشک (supervene).
3. بڕیارە ئەخلاقییەکان/تێفکرینی ئەخلاقییەکان دۆخی ئەقڵین.
4. داخراویی هۆکاریی-causal closure ڕاستە.

پێشەکی 1: ئەم پێشەکییە دەڵێت فیزیکگەرایی ڕاستە، واتا مرۆڤ تەنها بریتییە لە جەستەیەکی ماددی و پێکهاتوو لە ئەتۆم. ڕەتکردنەوەی ئەمە واتا مرۆڤ لایەنی ناماددی هەیە و ئەمەش شتێکە ماددیگەرایی قبوڵی ناکات.
پێشەکی 2: ئەم پێشەکییە تێڕوانینی فیزیکگەرایی بە ڕاست دائەنێت، کە لەم تێڕوانینەدا مرۆڤ تەنها بریتیە لە تەنێکی ماددی و پێکهاتوو لە ئەتۆم. لەم تێڕوانینەدا مرۆڤ هیچ جیاوازییەکی بنەمایی نییە لەگەڵ بەردێک.
لەم تێڕوانینەدا دۆخە ئەقڵییەکان یان وردئەکرێنەوە بۆ دۆخە ماددیەکان (Reductionism)، یان ئەسڵەن باوەڕیان بە دۆخی ئەقڵی نییە (Eliminative)
یان پێیان وایە بەندن لەسەر دۆخی ماددی بە شێوەیەک ئەگەر ماددە نەگۆڕدرێت ئەوا دۆخی ئەقڵیش ناگۆڕدرێت کە پێی دەوترێت (supervenience). جا لە فەلسەفەی ئەقڵی ئەمڕۆ ئەمەیان زۆر باوە، بەڵام ئارگومێنتەکەی من بۆ ئەوانی تریش دەبێت.

پێشەکی 3:
بڕیاردانی ئەخلاقی/تێفکرینی ئەخلاقی ئەو دۆخە ئەقڵیانەن کە دەربارەی شتەکان هەمانە، بۆ نمونە باوەڕبوون و بڕیاردانی ئەوەی ”دزی کردارێکی هەڵە و نائەخلاقییە“ دۆخێکی ئەقڵییە.
پێشەکی 4: ئەم تێڕوانینە کە ماددیگەراکان باوەڕیان پێیە، بریتیە لەوەی هەموو ڕووداو و تەنێکی ئێستا بەرهەمی ڕووداو و تەنە فیزیکیەکانی پێشوون، جا بە حەتمیەت بێت یان نا. واتا بۆ نمونە، تۆ ئێستا ئەم نوسینە دەخوێنیتەوە، شتێک نییە بە دەستی خۆت بێت یان پلانی بۆ دانرابێت بەڵکو بەندە لەسەر ڕووداوەکانی پێشوو و مێژووی گەردوون.
دەرئەنجامەکە: ئەگەر پێشەکییەکان ڕاستبن، ئەوا ئەوەی پێی دەڵێین حەقیقەتی ئەخلاقی تەنها دۆخی مێشکن و بەرهەمی هۆکاری فیزیکین، نەوەک حەقیقەتێکی سەربەخۆیان هەبێت.
جا ئەگەر ئەم دوو ئارگومێنته سەرکەوتووبن ئەوا ڕیالیزمی ئەخلاقی گورزی کوشندەی بەردەکەوێت.
وە لەبارەی ئیماندارانیشەوە، هەڵەبوونی ڕیالیزمی ئەخلاقی مانای ئەوە نییە ئێمە سەرچاوەیەکمان نەبێت بۆ بابەتی ئەخلاق، چونکە ئێمە باوەڕمان بە Divine command theory ە کە جۆرێکی دژە ڕیالیزمە و دەڵێت ئەخلاق و باشە و خراپە بەندن لەسەر وەحی و فەرمانی خودا.
سەرچاوە و تێبینییەکان:
1. Moad, Edward Ryan (2018). Divine Conservation, Concurrence, and Occasionalism. International Philosophical Quarterly 58 (2):209-225.
2. plantinga, Alvin. 2016. Law, Cause, and Occasionalism. In Reason and Faith: Themes from Richard Swinburne. Edited by Michael Bergman
and Jeffrey Brower. Oxford: Oxford University Press, pp. 126–44.
هەندێ ڕوونکردنەوە:
چەمکی ڕیالیزم و دژە ڕیالیزم ڕەنگە بە مەعنای جیاواز بەکاربێت، جا کاتێک دەڵێین دژە ڕیالیزمی ئەخلاقی ڕاستە بەو شێوەی کە باوەڕدارین بە فەرمانی ئیلاهی، مەبەست ئەوە نییە ئەخلاق بوونی نییە بەڵکو بەندبووە لەسەر ویستی خودا، واتا ئێمەش واقعێکمان قبوڵە بەڵام بەبەندبوو لەسەر خودا ئەبینین.
لەبارەی ئەو ئارگومێنتەی لەناو چوارچێوەی ئیمان بە خوادا پێشکەشکراوە:
ئاماژەدان بە دۆخە ئەقڵیەکان کە دەکرا بە شێوەکی تربن، مەبەست لەوەیە ڕەنگدانەوەی واقعێکی مەرجداری بەندبوون لەسەر ویستی خودا، ئەمەش واتای ئەوەیە، بەپێچەوانەی بانگەشەی ڕیالیستە ئەخلاقیەکان حەقیقەتگەلێکی ئەخلاقی بوونیان نییە بە واجبێتی.

Comments
Post a Comment