هاوکێشە فیزیکییەکان وەسفی گشتیگری جیهان نادەن بە دەستەوە

هاوکێشە فیزیکییەکان وەسفی گشتیگری جیهان نادەن بە دەستەوە ئێمە لەم جیهانە ئاشناین لەگەڵ "ڕووداو، گۆڕان، هۆکارێتی، تێپەڕینی کات" بەڵام ئەم چەمکانە شوێنیکیان نییە لەناو هاوکێشە فیزیکییەکان، بەڵام لەبەرچی؟ لەبەر ئەوەی هاوکێشە فیزیکییەکان ناتوانن وەسفێکی گشتگیری لایەنی فیزیکی جیهان بدەن، بڕوانە ئەم نمونە x2 - 4 = 0 لە ڕووی بیرکارییەوە، ئەو x ئەکرێت هەم 2 دابنێین تێیدا، هەم 2- دابنێین تێیدا، بەڵام لە واقع چی؟ لە ڕووی میتافیزیکیەوە چی؟ لەڕووی میتافیزیکیەوە تەنها 2 ڕاستە، نەوەکو 2-. بۆ نمونە ئێمە ئەتوانین بڵێین مێزەکە دوو کەس هەڵیانگرت، بەڵام ناتوانین بڵێین ناقس دوو کەس مێزەکەیان هەڵگرت.1 جا هەر بۆیە، پاش ئەوەی بێرتراند ڕەسڵ لە هەندێ لە نوسینەکانی ئەم جۆرە بەرهەڵستیەی کردبوو، جۆناسان شافەری فەیلەسوف لە وەڵامیدا دەڵێت: لەم بارەوە (ئەگەر بەقسەی ڕاسڵ بێت)، ڕووداو، یاسا، هۆکار، و لێکدانەوە لە هەمان بەلەمدان. ئەم چەمکانە... ئەرکیان پێدانی تێگەیشتنێکی سیستەماتیکیە لە زانست; خودی خۆیان لە هاوکێشەکان دەرناکەون. لەم ڕوانگەوە، ئارگومێنتەکەی ڕەسڵ لە هی گەمژەیەک ئەچێت بڵێت بیرکاری variabl...