Posts

Showing posts from December, 2024

ئاستی زانین و ئاستی بوون

Image
ئاستی زانین و ئاستی بوون خودا هەمیشە لەڕووی بوونەوە یەکەم و زەمینەیە، بەڵام لەڕووی زانینەوە دواتر دێت، چونکە بەشتی تر ئەگەین بە ئەو. فەیلەسوفانی کۆن جیاکارییەکی گرنگیان کردبوو کە بە زانینی ئەم جیاکارییە هەندێ کێشەت تووش نابێت. ئەویش ئەم جیاکردنەوەیە: order of knowing vs order of being ئاستی زانین لەگەڵ ئاستی بوون. بۆ نمونە: 1. ئێمە لەڕێی گەردوونەوە ئەزانین خودا بوونی هەیە، ئەمە ئاستی زانینە. واتا گەردوون یەکەمە ئینجا خودا لەڕووی مەعریفییەوە. بەڵام ئێمە دواتر بۆمان ڕووندەبێتەوە، خودا هەیە بۆیە گەردوون هەیە، واتا گەردوون بەندە لەسەر خودا.1 واتا خودا یەکەمە پاشان شتەکانی تر، لەڕووی مێتافیزیکی و بوونەوە. 2. یان ئێمە بە بەکارهێنانی هۆکارێتی ئەگەین بە بوونی خودا. واتا لەڕووی زانینەوە هۆکارێتی پاشان خودا. بەڵام دواتر دوای شیکاری ئەقڵی، ئەزانین هۆکارێتی بەندە لەسەر خودا و تاکە هۆکاری حەقیقی خودایە (ئەمە باوەڕی خەلقی بەردەوامە بۆ بەرگری بڕوانە ئەو توێژینەوەیە2). واتا لەڕووی بوونەوە خودا پاشان هۆکارێتی. 3. یاخوود بوونی یاسا لۆجیکییەکان، کە لەڕووی زانینەوە لە پێش خوداوە دێن، بۆ نمونە کاتێک ئارگوم...

بەهێزی ئارگومێنتە مەعریفیییەکان بۆ بوونی خودا

Image
بەهێزی ئارگومێنتە مەعریفیییەکان بۆ بوونی خودا ئەو ئارگومێنتانەی بەندن لەسەر مەعریفە بۆ بوونی خودا بەهێزیان لەوەدایە، ڕێنادەن بە بێباوەڕ کەیسەکەی ئەسڵەن لە سەرەتاوە پێشکەش بکات. چونکە بێباوەڕ بۆ ئەوەی ئارگومێنت پێشکەش بکات بۆچی ئیمان بە خودا هەڵەیە یان ئیلحاد ڕاستە، ئەبێت باوەڕی وابێت ئەتوانین مەعریفەمان هەبێت، چونکە ئەگەر نەتوانین مەعریفەمان هەبێت ناتوانین هیچ شتێک بڵێین. بەڵام کاتێک باوەڕمان بە ڕێتێچووی مەعریفە دەبێت، ئەبێت پێشگریمانەی باوەڕ بە خودا بکەین گەر نا مەعریفە ڕێتێنەچوو دەبێت. بۆ نمونە ئارگومێنت لە ئەقڵەوە بۆ بوونی خودا، ئەگەر سەرەتا باوەڕمان وانەبێت کە خودا ئەقڵی مرۆڤی وادیزاین کردووە کە موتابەقەی حەقیقەت و جیهانی دەرەکی بێت، ئەوا ناتوانین متمانە بکەین بە شیکار و دەرئەنجامدانی ئەقڵ چونکە ئەوکات ئەقڵ دەبێتە تەنها کارۆکیمیای مێشک کە بەرهەمی زنجیرەی هۆ و کاریگەری ڕووداوەکانی پێشووی گەردوونە. خۆ ئەگەر شیکاری لۆجیکی و دەرئەنجامدانی ئەقڵ حەقیقەت نەپێکێت و نەتوانین بزانین حەقیقەت ئەپێکێت ئەوا هەرچی مەعریفەیە جێگای گومان دەبێت، بە خودی ڕاستبوونی ئیلحادەوە. بڕوانە ئەم دوو ئارگومێنتە...

ئارگومێنت لەدژە ڕیالیزمی مێتافیزیکیەوە بۆ بوونی خودا

Image
ئارگومێنت لەدژە ڕیالیزمی مێتافیزیکیەوە بۆ بوونی خودا هەندێ ئارگومێنت پەیوەست بە ئارگومێنت لە ئەقڵەوە بۆ بوونی خودا پێشکەشکراون، لەوانە لە دژە ڕیالیزمی مێتافیزیکیەوە کە ئالڤن پلاتنیگا پێشکەشی کردووە. بەپێی ئالڤن پلاتنیگا ڕەتکردنەوەی ڕیالیزمی مێتافیزیکی تەنها کاتێک دروستە باوەڕدار نەبیت بە خودا، ئەگەر نا تێڕوانینێکی دروستە بەپێچەوانەی تێگەیشتنی هیلاری پوتنامەوە. ڕیالیزمی مێتافیزیکی واتا شتەکانی جیهان بەند نین لەسەر ئەقڵی مرۆڤ، بۆ نمونە خۆر بوونی هەبێت و نۆ هەسارەی بەدەورەوە بێت، بەند نیە لەسەر تێگەیشتن و ئەقڵی من و تۆ. جا ئەگەر ئیلحاد ڕاستبێت، ئەوا ئەقڵی مرۆڤ تەنها بریتی دەبێت لە چالاکی کارۆکیمیای مێشک و بەرهەمی هۆکارەکانی پێشووتر نەوەک توانای شیکاری لۆجیکی و دەرئەنجامدانی هەبێت، بەم پێیەش مەعریفە دەربارەی حەقیقەت جێگای گومان دەبێت. بەڵام باوەڕبوون بەخودا  بە ئاسانی ڕێدەدات بەوەی خودا ئەقڵ دروست دەکات بەشێوەیەک تەبابێت لەگەڵ گەردوون، واتا بە شێوەیەک کە ئەقڵ بتوانێت حەقیقەت دەربارەی جیهان بدۆزێتەوە. ئارگومێنتەکە: 1. ئەگەر ڕیالیزمی مێتافیزیکی و ئیلحاد ڕاست بن ئەوا دووچاری گومانگەرایی د...

هەستی ئەخلاقی و ئەحکامی شەریعەت

Image
هەستی ئەخلاقی و ئەحکامی شەریعەت ئەوەی ئێمە پێی دەڵێین هەستی ئەخلاقی و ویژدان، هەندێ جار پێچەوانەی ئەحکامی شەریعەت دەوەستێتەوە، ئەمەش دەکرێت هۆکارەکەی بریتی بێت لەوەی ئەمە بەشێکە لە تاقیکردنەوەی ژیانی دونیا. بۆ نمونە پێغەمبەر ئیبراهیم داوای لێکرا کوڕەکەی کە منداڵێکی بێتاوانە سەرببڕێت، ئەمە پێچەوانەی هەستی ئەخلاقی و ویژدانی ئیبراهیم بوو، بەڵام پێغەمبەر ئیبراهیم تاقیکردنەوەکە دەرچوو بەوەی ملکەچی نواند بۆ فەرمانەکە و زاڵ بوو بەسەر هەست و سۆزیدا. یان لە باسی جەڵدی زیناکەر، خوای گەورە پاش حوکمەکە ئەفەرمووێت ڕەحمیان پێمەکەن ئەگەر ئیماندارن بە خودا و ڕۆژی دوایی، واتا حوکمەکە جێبەجێ بکەن گەرچی پێچەوانەی سۆز و ڕەحمتانە. واتا ئەو کاتانەی هەستی ئەخلاقی پێچەوانەی حوکمێک دەبێت، ئەوە بەشێکە لە تاقیکردنەوەی دونیا کە تێیدا داواکراوە لێت پابەندی شەریعەت بیت و هەستی ئەخلاقی پشتگوێ بخەیت. واتا هەستی ئەخلاقیش دووچاری تاقیکردنەوە دێت هەروەکو چۆن حەز و ئارەزووەکانمان دووچاری تاقیکردنەوە دێن، بۆ نمونە نەفسی مرۆڤ حەزی لە ئاسودەی و ڕەحەتی و چێژە جیاوازەکانە، کەچی فەرمانی شەریعەت دێت و پێچەوانەی ئەم نەفس و سروشت...

ئارگومێنت لە تێفکرینی ئەقڵیەوە لە دژی فیزیکگەرایی

Image
  ئارگومێنت لە تێفکرینی ئەقڵیەوە لە دژی فیزیکگەرایی فیزیکگەرایی بە سادەی بریتیە لەو باوەڕەی: شتێک نییە لەسەرو و ئەودیوی تەن و تەنۆلکەی فیزیکیەوە. بە دەربڕینێکی ئاسان، ئێمەی مرۆڤ هیچ نین جگە لە کۆمەڵە ئەتۆمێک و کارلێکی نێوان ئەتۆمەکان. واتا لە بنچینەدا ئێمە و بەردێک جیاوازیمان نییە هەردووکمان پێکهاتووین تەنها لە ئەتۆم. جا فیزیکگەرایی خاوەنی دوو توخمە: 1.  یەکێکیان ئەوەیە هەموو کاریگەرییەک هۆیەکی/هەلومەرجی پێشوەختەی فیزیکی هەیە کە ئەمە پێی دەوترێ-physical causal completeness. 2. ئەوی تریش ئەوەیە هەر دۆخێکی ئەقڵی-mental بەندە لەسەر پێکهێنەری فیزیکی، بە شێوەیەک هەر گۆڕانێک لە دۆخی ئەقڵی پێویستی بە گۆڕانە لە پێکهێنەرە فیزیکییەکان، کە ئەمە پێی دەوترێ-Supervenience. جا ئێستا با بڕوانینە ئەم ئارگومێنتە لۆجیکیە تا بزانین کێشەی فیزیکگەرایی چییە: 1. مرۆڤ دەمرێت. 2. سوقرات مرۆڤە. 3. کەواتە، سوقرات دەمرێت. ئێمە لەڕێی تێفکرین و شیکاری لۆجیکیەوە گەشتین بە باوەڕێک کە ئەویش ئەوەیە سوقرات دەمرێت، چونکە ئەزانین سوقرات مرۆڤە و هەموو مرۆڤێکیش دەبێت بمرێت. بەڵام ئەگەر فیزیکگەرایی ڕاستبێت، ئەوا ئەو ...

چۆن ویستی ئازادمان هەیە ئەگەر خودا هەموو شتێک بزانێت؟

Image
چۆن ویستی ئازادمان هەیە ئەگەر خودا هەموو شتێک بزانێت؟ یەکێک لەو بابەتانەی لە دێرینەوە تا فەلسەفەی ئاینی ئەمڕۆ لەبارەی سیفاتی خوداوە باسکراوە و باس دەکرێت بریتیە لە پەیوەندی نێوان زانستی خودا و ویستی ئازادی مرۆڤ، کە بە سادەیی بریتیە لەمە: ئەگەر خودا کەماڵی زانستی هەبێت، ئەوا هەموو شتێک دەزانێت چ ڕابردوو یان ئێستا و داهاتوو، کەوابوو چۆن دەکرێت مرۆڤ ویستی ئازادی هەبێت؟ ئایا ناکەوینە نێوان دوو هەڵبژاردن، کە ئەوانیش یان مرۆڤ ویستی ئازادی نییە (Fatalism) یان خودا کەماڵی زانستی نییە؟ هەندێک بۆ چارەسەری ئەمە ڕۆشتوون بۆ قبوڵکردنی هەندێ سیستەمی لۆجیکی کە ڕێ دەدات بە قبوڵکردنی دژبەیەکی-paraconsistent logic، تاوەکو هەردوو هەڵبژاردەکە قبوڵ بکەن، بەڵام ئەم سیستەمە لۆجیکییانە سەفسەتەن چونکە ڕێ دەدەن بە هەبوونی دژبەیەکی. جا لێرەدا ئاماژە بە دیدی موتەکەلیمێکی سەدەی هەژدە ئەکەم کە چۆن ئەم بابەتە بە ئاسانی چارەسەر دەکات، ئەویش محمد ئەکرمانی موتەکەلیمە، نازف موختارئۆغلو بەم شێوە باس لە دیدی ئەو دەکات: ئەکرمانی جیاکارییەکی گرنگ ئەکات، کە ئەویش مەعریفە و دیاریکردنە. دەڵێت مەعریفە یەکسان نییە بە دیاریکردن بە...

بنیاتنانی مۆدێلی فیزیکی بە ڕەچاوکردنی مێتافیزیک

Image
بنیاتنانی مۆدێلی فیزیکی بە ڕەچاوکردنی مێتافیزیک یەکێک لە کێشەی فیزیکزانەکانی ئەمڕۆ بە گشتی ئەوەیە هەر مۆدێلێک لەڕووی بیرکاریەوە کاربکات، پێشکەشی دەکەن وەک شتێکی ڕەسەن بۆ لێکدانەوەی لایەنێکی گەردوون، بێ ڕەچاوکردنی لایەنی مێتافیزیکی. بۆ نمونە ئەو مۆدێلەی ڕۆجەر پێنرۆس کە پێی دەوترێت Conformal cyclic cosmology بەکورتیCCC، هیچ ڕەچاوکردنێکی مێتافیزیکی تێدا نەکراوە، ئەو مۆدێلە بێکۆتای زنجیرەی هۆکار و کاریگەری پێویست دەکات، بەڵام بێکۆتای زنجیرەی هۆکار و کاریگەری هەروەکو ئارگومێنتە فەلسەفییەکان پشانیان داوە، موستەحیلە بوونی هەبێت.1 هەر بۆیە جۆرج ئێلیسی فیزیکزان و هەندێکی تر، کە ئاگاداری گرنگی ئارگومێنتە فەلسەفییەکانن، لەبارەی ئەو مۆدێلانەی توشی ڕابردوویەکی بێسەرەتامان دەکەن، دەڵێن: ڕابردوویەکی بێسەرەتا لەم ڕوانگەوە ڕێتێچوو نییە-چونکە پێکدێت لە کۆمەڵێکی بێکۆتایی ڕووداو و ساتی تەواوبوو. وە هیچ ڕێگایەکیش نییە بۆ بنیاتنانی کۆمەڵێکی وەها یاخوود بە حەقیقی بکرێت.2 جا ئەم مۆدێلەی ڕۆجەر پێنرۆس تاکە مۆدێل نییە لەم باسەدا بەڵکو چەندینی تر هەن دووچاری هەمان کێشە دەبن، وەک: • Eternal Inflation model (Linde ...

وەڵامی گومانی خەلقی ئێسک پێش گۆشت لە قورئاندا

Image
وەڵامی گومانی خەلقی ئێسک پێش گۆشت لە قورئاندا ئەم گومانە کە پەیوەستە بە کۆرپەلەناسیەوە دەڵێت قورئان هەڵەی کردووە کاتێک دەڵێت «فكسونا العظام لحماً»، چونکە ئێسک و گۆشت بەیەکەوە دروستدەبن نەک ئێسک پێش گۆشت بێت. لە وەڵامدا دەڵێین بەڵێ بەڕاستی ئێسک پێش گۆشت دروستدەبێت گەرچی کاتی نێوانیان کەمی پێدەچێت(هەر بۆیە ئایەتەکەش وشەی فکسونا بەکارهێناوە وەک ئاماژە بۆ خێرایی ماوەکە)، با بڕوانینە ئەم سەرچاوە پزیشکیە1 چی دەڵێت لە لاپەڕە 54 لەباسی گەشەی somite: دەڵێت چونکە sclerotome (ئەو بەشەی somite کە دەبێتە ئێسک) جیابوونەوە-differentiates پێش دوو پێکهێنەرەکەی تر... (مەبەستی dermatome و myotome ە، مایۆتۆمیش ئەو بەشەیە کە دەبێتە گۆشت). پاشان وەکو هەندێک ئاماژەیان داوە2 مەگەر ماسولکە دەستپێک و کۆتای نییە کە پەیوەستە بە ئێسکەوە؟ بەڵێ هەیەتی، ماسولکە لە بەشێکی ئێسکەوە-origin دەستپێدەکات و درێژ دەبێتەوە بۆ-insertion، واتا ماسولکە دەرناکەوێت ئیلا دەبێت ئێسکەکە دەرکەوتبێت. هەر بۆیە ئایەتەکە هیچ کێشەیەکی تێدا نییە. سەرچاوە و تێبینی: 1. Syringomyelia a disorder of CSF circulation. (2014). . Springer Berlin Heid...