Posts

Showing posts with the label فەلسەفەی ئاین

چۆن لەخودی بوون-existence ئەگەین بە بوونی خودا؟

Image
چۆن لەخودی بوون-existence ئەگەین بە بوونی خودا؟ ئایا گەردوون، مجردات (کولیات و بیرکاری و مەنتق...)، هەر شتێکی تر کە پێت وایە بوونی هەیە، هاوڕا نیت کە پێشگریمانەی بوون دەکەن؟ وەڵام بەڵێ بە ناچاری، چونکە ئەگەر وانەبێت یەعنی بوونیان نییە. زۆرباشە، ئایا خودی بوون چییە؟ پێناسە ناکرێت، وایە؟ هەوڵبدە. ئەبینین پێناسە ناکرێت چونکە بەرزترین پۆلێنە، بەڵکو ئەوە شتی ناسراو و جیابووەوە یاخود موقەید پێناسە ئەکرێت بە شتی بەرزتر لە خۆی، بۆ نمونە ئینسان بە حەیوانی ناتق (جنس + خاصة). بەڵام بوون ئەبینین شتێکی بەرزتر و بنەماییتر نییە لەسەریەوە تا پێناسە بە بوون ببەخشێت بەڵکو خودی پێناسە بەندە لەسەر ئەو. وە ئەبینین بوون یەکێکی جیانەبوەوەی ڕەهایە. کەوابوو خودی بوون = یەک و ڕەها. ڕەنگە بوترێت ئەقڵ بوون دروستئەکات واتا تەنها بیرۆکەیەک بێت نەوەک خۆی هەبێت، ئەڵێین خودی ئەقڵت پێشگریمانەی بوون ئەکات ئەگەر ئەمە ڕەتبکەیتەوە ئەوا ئەقڵت بوونی نییە و قسەکەت بەهەڵە دەکەوێتەوە. پاشان ئەقڵ تەنها شت کەشف ئەکا نەک دروستبکا، ئەگەر دروستبکات ئەوا ممکنە خودی ئەو قسەی تۆش تەنها بەرهەمی ئەقڵ بێت نەک حەقیقەت. ڕەنگە بوترێت لەوانەی...

وەڵامی 5 بەرهەڵستی لەدژی موستەحیلبوونی تەواوکردنی زنجیرەی بێکۆتای ڕاستەقینە

Image
  وەڵامی 5 بەرهەڵستی لەدژی موستەحیلبوونی تەواوکردنی زنجیرەی بێکۆتای ڕاستەقینە یەکێک لەو ئارگومێنتانەی پشانی دەدات بۆچی ناکرێت زنجیرەی بێکۆتای ڕاستەقینە بوونی هەبێت، بریتیە لە موستەحیلبوونی تەواوکردنی زنجیرەی بێکۆتای ڕاستەقینە. کە بە ساددەی بەم شێوەیە: 1. ئێستا بوونی هەیە. 2. ئەگەر ڕابردوو بێکۆتا بێت و دەستپێکی نەبێت، ئەوا گەشتن بە ئێستا پێویستی بەوەیە تەواوی ڕۆژانی ڕابردوو کە دەستپێکیان نییە کۆتاییان پێهاتبێت. 3. بەڵام تەواوکردنی ڕۆژانێکی ڕابردووی بێکۆتا موستەحیلە - خاڵێکی دەستپێک بوونی نییە تا دەستپێبکەی بەرەو ئەمڕۆ. 4. کەواتە، ئەگەر ڕابردوو بێکۆتا بێت، ئێستا بوونی نەدەبوو. 5. مادام ئێستا بوونی هەیە، ئەوا ناکرێت ڕابردوو بێ دەستپێک بێت. ئێستاش ئاماژە بە 5 بەرهەڵستی باو ئەدەم کە بۆچی ناتوانن وەڵامی ئارگومێنتەکە بدەنەوە. 1. گراهەم ئۆپی فەیلەسوفی بێباوەڕ لەدژی ئەم ئارگومێنتە دەڵێت سوپەرتاسک پشانی ئەدات ئەکرێت زنجیرەی بێکۆتای ڕاستەقینە تەواوبکرێت. وەڵام: سوپەر تاسک بریتییە لە زنجیرە ڕووداوێکی بێکۆتای ماوە نایەکسان لەناو مودەتێکی سنوردار. بۆ نمونە کاتژمێر 11 : 59 بۆ 12 : 00 کە دەکاتە ی...

چۆن الاعیان الثابتة بەکاربێنین بۆ بوونی خودا؟

Image
چۆن الاعیان الثابتة بەکاربێنین بۆ بوونی خودا؟ زۆرکات بێباوەڕانی ئەم سەردەمە چ بە باکگراوەندی فەلسەفی یان زانستە سروشتیەکان بانگەشەی ئەوە دەکات بوونی خودا ناتەبایە لەگەڵ مەعریفە، بەڵام چی ئەگەر مەعریفە ڕێتێچوو بێت تەنها لەبەر ئەوەی خودا بوونی هەیە؟ با بگەڕێینەوە بۆ لای سۆفی و فەیلەسوفی موسوڵمان ئیبن عەرەبی و سوود ببینین لە تێڕوانینە نایابەکەی بەناوی الاعیان الثابتة.  الاعيان الثابتة کە لێکچوویەکی زۆری هەیە لەگەڵ فۆڕمەکانی ئەفلاتون، دەڵێت جیهانی ماددی تەنها بەرجەستەبوونی کۆمەڵێک فۆڕم یان کرۆکی جێگیرن کە لە جیهانێکی سەربەخۆدان، ئەم جیهانەش بریتیە لە عیلمی خوای پەروەردگار، وە ئەم عەینانە یان کرۆکانە وەکو نەخشە (blueprint) ن بۆ شتەکان. جا لە گفتوگۆیەکی گریمانەییدا ئەکرێت ئیبن عەرەبی بەم شێوە بێباوەڕێک بەخودا بانگێشتی ئیمان بە خودای بکات لەڕێی الاعیان الثابتة. سەرەتا دەبێت پشانی بدات بۆچی ئەم عەینانە بوونیان هەیە و پێویستن بۆ مەعریفە. پاشان دەبێت پشانی بدات بۆچی ئەم عەینانە زەمینەیەکی خاوەن علمیان هەیە کە پێی دەڵێین خودا. بۆ ئاسانکاری تەنها سەرنج ئەخەینە سەر کولیات و قەزیە بیرکاری و لۆجی...

ئارگومێنتی ئەرستۆیی بۆ بوونی خودا و بەهێزیەکانی

Image
ئارگومێنتی ئەرستۆیی بۆ بوونی خودا و بەهێزیەکانی ئارگومێنتی ئەرستۆیی لە قوە و فعلەوە (act/potency) بۆ بوونی خودا، نەک تەنها ئارگومێنتە بۆ بوونی خوا بەڵکو پشانیشی ئەدا بۆچی ڕبوبیەت هەڵەیە و وە بۆچیش تەنها خودا هۆکاری حەقیقیە. با سەرەتا ئارگومێنتەکەی بەم شێوەی ڕۆبێرت کونس دایڕشتوەتەوە ئاماژە پێبدەین، پاشان بزانین چۆن چۆنی پشانی ئەدا خوا تاکە هۆکاری حەقیقیە.1 ئارگومێنتەکە: 1. هەر شتێکی کاتیی (واتا لەناو کاتدا بێت - temporal) بۆ مانەوەی لە بوون لە هەر ساتێکدا، پێویستی بە هۆکارێکە بوونی ڕابگرێت یان بوونی پێی بدات. 2. زنجیرەی ئەم ڕاگرتنە لەبوون ناکرێت بێکۆتا بێت. 3. کەوابوو ئەبێت یەکەم هۆکار کە لە کاتدا نییە بوونی هەبێت. ئەم ئارگومێنتە دەڵێت: پێشەکی 1: هەر شتێک کە لەناو کاتدا بێت، وەکو گەردوون و شتەکانی ناوی، ئەگەر لە هەر ساتێکی دیاریکراویدا سەیری بکەین ئەبینین بەندە لەسەر شتانێکی تر، بۆ نمونە: جەستەی مرۆڤێک لە ساتی 1 بەندە لەسەر خانەکانی، خانەکان لەسەر ئەندامە بچوکەکان، ئەندامە بچووکەکان لەسەر گەردیلەکان، گەردیلەکان لەسەر تەنۆلکەکانن و بەم شێوەیە... جا ئەوەی گرنگە ئەم پێشەکییە گرنگی نادات بە...

بۆچی شتێک ناکرێت بەخودی خۆی بێتە بوون؟

Image
بۆچی شتێک ناکرێت بەخودی خۆی بێتە بوون؟ ئەمڕۆ هەندێک لە فەیلەسوفان و هەندێ لە فیزیکزانەکان باوەڕیان وایە ڕێتێچووە جیهان خۆی خۆی هێنابێتە بوون و پێویستی بە هۆکار نەبووبێت. ئەم تێڕوانینە پێی ئەوترێت خود هۆکارێتی. جا لێرەدا ئارگومێنتێکی کلاسیکی ئاماژە پێدەدەم موتەکەلمیە موسوڵمانەکان ئاماژەیان پێداوە کە بۆچی ئەم تێڕوانینە هەڵەیە. ئارگومێنتەکە بەم شێوە دائەڕێژین: 1. ئەگەر خود-هۆکارێتی ڕاستبێت، ئەوا دژبەیەکی دروست دەبێت. 2. دژبەیەکی بە شێوەیەکی پێویست هەڵەیە. 3. کەواتە خود-هۆکارێتی هەڵەیە. پێشەکی 1: کاریگەری (لێرەدا مەبەست جیهان و شتەکانی ناویەتی کە مەرجدارن) لە ڕووی بوون و نەبوونەوە یەکسانن، واتا ئەگەر هەبن کە ئێستا جیهان هەیە، شیاوە بوونی نەبوایە. جا ئەگەر ا (بۆ نمونە جیهان) بێ هۆکاری دەرەکی بێتە بوون، ئەوا مانای ئەوەیە هەم یەکسانە لەڕووی بوون و نەبوونەوە و هەمیش بوونی داوە بەسەر نەبووندا، ئێ ئێمەش واتا یەکسان بوون و نایەکسانبوونی کۆکردوەتەوە لەیەک کاتدا، ئەمەش واتا دژبەیەکییەکی ڕوون. پێشەکی 2: یاسایەکی لۆجیکیە کە بەپێویستی وایە و بە سادەیی دەڵێت دژبەیەکی کۆنابنەوە و ئیلا دەبێت لایەکیان ڕاس...

زنجیرەی بەندبوویەتی بێکۆتا و پێویستە بوون

Image
با وادابنێین زنجیرەی بەندبوویەتی بێکۆتایە، ئایا هێشتا پێویستمان بە پێویستە بوونە؟ وەڵام بەڵێ، بەپێچەوانەی ئەوانەی (وەکو دەیڤد هیوم) پێیان وایە ئەگەر هەر شتێکی بەندبوو لێکبدرێتەوە بە شتێکی تری بەندبوو و تا بێکۆتایی... ئەوا پێویستمان بە پێویستە بوون نابێت. چونکە: زنجیرەی بێکۆتای شتە بەندبووەکان، با بێکۆتاش بێت ئەوا هێشتا بەندبووە و ئاتاجی بە پێویستە بوونە، گرنگ نییە چەند بەندبوو بن ئەم بەندبووانە سروشتیان بەندبوویەتی و پێویستیەتی بەرهەم ناهێنن، پاشان ئەم زنجیرە بێکۆتایە خۆی مەرجدارە (بەندە لەسەر ئەندامە مەرجدارەکانی) و ئەکرا ئەسڵەن هەر نەبوایە یان بە شێوەیەکی تر بوایە. لایبنز ئەم نمونە بەکاردێنێت تا تێبگەین بۆچی زنجیرەی بێکۆتای بەندبووەکان هەر پێویستی بە پێویستەبوونە، وادابنێ بەشێوەیەکی بێکۆتا کتێبێکی جیۆمێتریمان-geometry هەیە و هەر یەکێک لەم کتێبانە لەوەی پێش خۆی کۆپی کراوە بەشێوەیەکی بێکۆتا. جا ئێستا ئەگەرچی بڵێین ئەم کتێبەیان بەندە لەسەر ئەوی تر، ئەوی تریش لەسەر ئەوی تر و هتد... ئەوا هێشتا پێویستمانە بپرسین چی هۆکاری ئەوەیە ئەم کتێبە ئەم ناوەڕۆکەی هەبێت وەک لە ناوەڕۆکێکی تر؟ بۆچی هەمو...

هاوچوونیەکی سروشت و بوونی خودا

Image
هاوچەشنی سروشت و بوونی خودا یەکێک لەو جۆرە ئارگومێنتە مەعریفیانەی دینناسی مەسیحی ڤان تیل بۆ بوونی خودا بەکاریدەهێنا بریتی بوو لە هاوچەشنی سروشت-Uniformity of nature. ئارگومێنتی مەعریفی بۆ بوونی خودا ئەو جۆرە ئارگومێنتانەن کە دەڵێن خودی ڕێتێچووی مەعریفە بەندە لەسەر بوونی خودا، هەر بۆیە مەعریفە هەبێت خوداش هەیە. جا ئەم ئارگومێنتەی ڤان تیلیش یەکێک لەوانە. ئارگومێنتەکە بەم شێوەیە جەیمس ئەندەرسن پوختی کردوەتەوە: 1. ئەگەر خودا بوونی نەبێت، ئەوا ناتوانین هاوچەشنی سروشت لێکبدەینەوە، کە پێشگریمانە کراوە لەلایەن تێفکرینی ئیستقرائی. 2. ئەگەر نەتوانین هاوچەشنی سروشت لێکبدەینەوە کە پێشگریمانە کراوە لەلایەن تێفکرینی ئیستقرائی، ئەوا ئەو باوەڕانەی کە بەندن لەسەر ئەو میتۆدە ئیستقرائیە شایستەی متمانە پێکردن نین. 3. بەڵام باوەڕەکانی بەرهەمهاتوو لەو میتۆدە ئیستقرائیە شایستەی متمانەپێکردنن. 4. کەواتە خودا بوونی هەیە. ئایا ئەم ئارگومێنتە بەهێزە؟  بەهۆی ئەوەی زانیاریەکانم زۆر سنوردارە دەربارەی، ئەوا ناتوانم بڵێم بەهێزە یان نا، بەڵام ڕواڵەتین بەهێز دیارە و هەوڵدەدەم ڕوونی بکەمەوە بۆچی. پێشەکی 1: هاوچەشنی ...

کێشەیەکی مۆدێلی هاوهۆکارێتی خودا و بوونەوەران

Image
کێشەیەکی مۆدێلی هاوهۆکارێتی خودا و بوونەوەران-concurrentism. یەکێک لەو تێڕوانینە زاڵانەی لە سکۆلاستیکی (وەکو زانستی کەلامی موسوڵمانەکانە) ڕۆژئاوا باو بوو بەتایبەت لەدیدی ئەکویناس و تا ئەمڕۆش بە ڕادەیەک هەیە، لەبارەی کرداری و هێزی هۆکاری خودا و بوونەوەران ئەوەیە، خودا هۆکاری هەموو شتێکە لە بووندا و ئەیانهێڵتەوە لە بوون، بەڵام لەگەڵ ئەمەدا بوونەوەرانیش هێزی هۆکاری خۆیان هەیە. بۆ نمونە کاتێک ئاگر لۆکە دەسوتێنێت، ئەوا خودایە دەیسوتێنێت، بەڵام لەگەڵ خوداشدا ئاگرەکە هێزی حەقیقی هۆکارییان هەیە کە بریتیە لە سوتان. بێگومان ئەم تێڕوانینە ناڵێت خودا و بوونەوەران بە نیوەی کارئەکەن چونکە ئەمە ئەبێتە نوقسانیەکی ڕوون بۆ خودا بەڵکو دەڵێت خودا هۆکاری بەس و پێویست و حەقیقییە بۆ هەر شتێک بەڵام ئەوەیە بوونەوەرانیش هێزی هۆکارییان هەیە. جا ئەم تێڕوانینە دووچاری چەندین بەرهەڵستی بووەتەوە، یەکێک لەوانە ئەوەیە نازانین چۆن تێبگەین لێی و پێدەچێت هۆی ئەم نەزانینە ناتەبایی تێڕوانینەکە بێت نەک کێشە لە تێگەیشتنی ئێمە. جا ئێتینی گێلسن کە خۆی باوەڕدارە بەم تێڕوانینە بەرهەڵستیەکی بەهێز و سەرنجڕاکێش ئاماژە پێدەدات لە دژ...

چۆن ویستی ئازادمان هەیە ئەگەر خودا هەموو شتێک بزانێت؟

Image
چۆن ویستی ئازادمان هەیە ئەگەر خودا هەموو شتێک بزانێت؟ یەکێک لەو بابەتانەی لە دێرینەوە تا فەلسەفەی ئاینی ئەمڕۆ لەبارەی سیفاتی خوداوە باسکراوە و باس دەکرێت بریتیە لە پەیوەندی نێوان زانستی خودا و ویستی ئازادی مرۆڤ، کە بە سادەیی بریتیە لەمە: ئەگەر خودا کەماڵی زانستی هەبێت، ئەوا هەموو شتێک دەزانێت چ ڕابردوو یان ئێستا و داهاتوو، کەوابوو چۆن دەکرێت مرۆڤ ویستی ئازادی هەبێت؟ ئایا ناکەوینە نێوان دوو هەڵبژاردن، کە ئەوانیش یان مرۆڤ ویستی ئازادی نییە (Fatalism) یان خودا کەماڵی زانستی نییە؟ هەندێک بۆ چارەسەری ئەمە ڕۆشتوون بۆ قبوڵکردنی هەندێ سیستەمی لۆجیکی کە ڕێ دەدات بە قبوڵکردنی دژبەیەکی-paraconsistent logic، تاوەکو هەردوو هەڵبژاردەکە قبوڵ بکەن، بەڵام ئەم سیستەمە لۆجیکییانە سەفسەتەن چونکە ڕێ دەدەن بە هەبوونی دژبەیەکی. جا لێرەدا ئاماژە بە دیدی موتەکەلیمێکی سەدەی هەژدە ئەکەم کە چۆن ئەم بابەتە بە ئاسانی چارەسەر دەکات، ئەویش محمد ئەکرمانی موتەکەلیمە، نازف موختارئۆغلو بەم شێوە باس لە دیدی ئەو دەکات: ئەکرمانی جیاکارییەکی گرنگ ئەکات، کە ئەویش مەعریفە و دیاریکردنە. دەڵێت مەعریفە یەکسان نییە بە دیاریکردن بە...

ناتەواویی بوونەوەران وەک بەڵگە لە دژی خودا؟

Image
ناتەواویی بوونەوەران وەک بەڵگە لە دژی خودا؟ یەکێک لەو بابەتانەی کە ئەکرێت لە چەند گۆشەیەکەوە قسەی لەسەر بکرێت بریتیە لە دیزاینی هەندێ زیندەوەر یان هەندێ ئەندام و پێکهێنەری جەستەی زیندەوەران کە بەپێی هەندێک کەس ئەم دیزاینانە جۆرە ناتەواوییەکیان تێدایە، جا ئەم ناتەواویانە چی لێکدانەوەیەکی دروستیان پێدەدا؟ هەندێک پێیان وایە بیردۆزی پەرەسەندن وەک لە خەلقی ڕاستەوخۆ باشتر لێکدانەوە پێشکەش دەکات بۆ ئەم جۆرە ناتەواوییەی بوونەوەران، هەندێکیان تر پێیان وایە نەک پەرەسەندن باشترین لێکدەرەوەیە بەڵکو تەنانەت نەبوونی خودا وەک لە بوونی خودا باشترین لێکدەرەوەی ئەم ناتەواوییە، چونکە ئەگەر خودا هەبێت ئەوا کەماڵی سیفاتی هەیە و ناکرێت خەلقی ناتەواوی هەبێت. جا لەم نوسینە ڕوونی دەکەمەوە بۆچی ناتەواوی لە بوونەوەران بەڵگە نییە بۆ نەبوونی خودا یان کەماڵی خودا. با سەرەتا ئارگومێنتی بەرامبەر دابڕێژین و دواتر سەیر بکەین کێشەکەی چییە، ئارگومێنتەکە: 1. ئەگەر خودایەکی کامڵ هەبێت، ئەوا ناتەواوی لە بوونەوەراندا بوونی نابێت. 2. ناتەواوی لە بوونەوەراندا هەیە. 3. کەواتە خودایەکی کامڵ بوونی نییە. کێشەی ئارگومێنتەکە: پێشەکی...

وەڵامی ئەشاعیرە بۆ ئارگومێنتی شاراوەی خودا لە دژی بوونی خودا

Image
وەڵامی ئەشاعیرە بۆ ئارگومێنتی شاراوەی خودا لە دژی بوونی خودا  یەکێک لەو ئارگومێنتانەی لە فەلسەفەی ئاین پێشکەشکراون لەدژی بوونی خودا، ئارگومێنتێکە پێی دەوترێت شارەوەیی خودا-The divine hiddeness، کە ئەکرێت بە چەند جۆرێک پێشکەش بکرێت، بەڵام فکرە ساددەکەی ئەمەیە: کەسانێک هەن کە ئینکاری حەق ناکەن و بەڵگەی پێویستیان نەدۆزیوەتەوە بۆ خوا، هەر بۆیە بێباوەڕن. جا ئەگەر خودایەکی کامڵ باش هەبێت ئەوا ڕێنادات شارەوە بێت لەم کەسانە و بەڵگەی پێویستیان ئەداتێ، بەڵام مادام ئەم جۆرە بێباوەڕانە هەن ئەوا خودا بوونی نییە.1 ئەگەر بیکەینە فۆڕمێکی ستانداردی ئارگومێنت، شتێکی ئاوای لێدەردەچێت: 1. ئەگەر خودایەکی کامڵ باش هەبێت، ئەوا خودایەک هەیە هەمیشە کراوەیە بەڕووی پەیوەندی کەسیی لەگەڵ مرۆڤەکان. 2. ئەگەر خودایەک هەبێت هەمیشە کراوە بێت بەڕووی پەیوەندی کەسیی لەگەڵ مرۆڤەکان، ئەوا هیچ مرۆڤێک لە کوفردا نابێت بەهۆی قبوڵنەکردنی حەق. 3. ئەگەر خودایەکی کامڵ باش هەبێت، ئەوا هیچ مرۆڤێک لە کوفردا نابێت بەهۆی قبوڵنەکردنی حەق (لە پێشەکی 1 و 2 ەوە). 4. هەندێ کەس هەن کە لە کوفردان بەبێ ئەوەی بەرهەڵستی حەق و بەڵگە بکەن. 5. ک...

کێشەی خراپە و وەڵامی ئەشاعیرە بۆی

Image
کێشەی خراپە و وەڵامی ئەشاعیرە بۆی کێشەی خراپە یان کێشەی شەڕ لە بوون، یەکێکە لە ئارگومێنتە کلاسیکییەکان کە تا ئەمڕۆ بەکاردەهێنرێت لە دژی بوونی خودا، وە جۆرەها وەڵامی لەبەرامبەر دراوەتەوە. یەکێک لەو جۆرە وەڵامانە پێی دەوترێت Anti-theodicy، کە وەڵامی ئەشاعیرەش لەم جۆرەیە و بە سادەیی پێیان هەڵەیە بەدوای وەڵامدا بگەڕێین کە بۆچی خودا ڕێ دەدا بە بوونی خراپە و لە خوارەوە ڕوونتری دەکەمەوە. با سەرەتا ئارگومێنت لە خراپەوە بۆ نەبوونی خودا بەم شێوەیە پێشکەشی بکەین: 1. مادام خوا کەماڵی هێزی هەیە، ئەوا خودا ئەتوانێت ڕێگری بکات لە هەموو خراپەیەک لە جیهان. 2. مادام خودا کەماڵی زانستی هەیە، ئەوا ئەزانێت چۆن ڕێگری بکات هەموو خراپەیەک لە جیهان. 3. مادام خودا کەماڵی باشی هەیە، ئەوا خودا ئەیەوێت خراپە لە جیهاندا نەبێت. 4. کەواتە ئەگەر خودا هەبێت، ئەوا خراپە بوونی نابێت لە جیهان. 5. بەڵام خراپە لە جیهان بوونی هەیە. 6. کەواتە خودا بوونی نییە.① وەڵامی ئەشاعیرە: پێشەکی 3 بە هەڵە دەزانن، هەر بۆیە دەرئەنجامەکە دانامەزرێت. پێشەکی 3 پێشگریمانەی ئەوە دەکات، حەقیقەتی ئەخلاقی بە شێوەیەکی بابەتی-objectively و سەربەخۆ ل...

ستیڤن هاوکینگ و نەبوونی کات بۆ خالق

Image
ستیڤن هاوکینگ و نەبوونی کات بۆ خالق یەکێک لەو بەرهەڵستیانەی هاوکینگ ئەیکات لە دژی دروستکردنی گەردوون لە لایەن خالقێکەوە بریتیە لە نەبوونی کات پێش گەردوون. هاوکینگ دەڵێت: ناتوانیت بگەیت بە کاتێک کە لە پێش تەقینەوە مەزنەکەیە چونکە پێش تەقینەوە مەزنەکە کات بوونی نەبووە. لەکۆتایدا شتێکمان دۆزیەوە کە هۆکاری نییە، چونکە کاتێک نەبووە کە هۆکارەکە لە خۆبگرێت. بۆ من ئەمە واتای ئەوەیە هیچ ئەگەرییەک نییە بۆ بوونی دروستکەر، چونکە کات نەبووە تا دروستکەر لە خۆبگرێت.1 ئەم بانگەشەیەی ستیڤن ئەتوانرێت لە چەند ڕوویەکەوە وەڵام بدرێتەوە: یەکەم وەڵام ئەوەیە بۆچی پێمان وابێت خودا پێویستی بەوەیە لەناو کاتدا بێت تا وەکو ببێتە هۆکاری شتێک یان ڕووداوێک؟ بۆچی ئەم گریمانەیە قبوڵ بکەین؟ هاوکینگ پاساوێکی بەهێزمان پێنادات بەڵکو ئەوەی وەک هۆکار ئەتوانێت بیڵێت ئەوەیە ئەزموون پێمان دەڵێن هۆکار لەڕووی کاتەوە پێش کاریگەرییە، بەڵام ئەمە هۆکارێکی بەس نییە بەڵکو بریتییە لە گشتاندنێکی ڕووکەشییانە. دووەم وەڵام ئەوەیە، بەپێی ئارگومێنتی (Modus Tollens)ی ئاندریو لوک بۆ بنەمای هۆکارێتی، گرنگ نییە کات هەبووبێت پێشتر یان نا، بەڵکو ئە...

ئارگومێنتی مەرجدارێتی ڕۆبێرت کونس بۆ بوونی خودا

Image
ئارگومێنتی مەرجدارێتی ڕۆبێرت کونس بۆ بوونی خودا فەیلەسوفی کاسۆلیک ڕۆبێرت کوونس لە ساڵی 1996ز پەڕەیەکی نایابی بڵاوکردەوە دەربارەی ئارگومێنتە گەردوونییەکان و تیایدا بە شێوەیەکی نوێ ئارگومێنتێکی گەردوونی پێشکەش کرد بە یارمەتی مۆداڵ لۆجیک و بەشناسی. پەڕەکە بێگومان بە شێوەیەکی تەکنیکی پێشکەشی کردووە بەڵام لەم نوسینەدا بە زمانێکی سادە و پوخت ئەیگوازمەوە. پێش ئەوەی بچینە لای ئارگومێنتەکە، چەمکێک پێویستە بزانین مانای چییە، ئەویش حەقیقەتی تەواو مەرجدار- wholly contingent factە. کە بریتیە لەو شتانەی کە بوونیان هەیە بەڵام ئەکرا بوونیان نەبێت، یاخوود بە مانایەکی تر نە بوونیان پێویستە وەکو ڕاستیەکانی بیرکاری و لۆجیک، نە بوونیان موستەحیلە وەکو بازنەیەکی چوارگۆشە. یاخوود بە مانایەکی تر ئەتوانین بڵێین ئەوانەن کە بەندبوون لەسەر شتی تر لە هەر ساتێکی بوونیاندا و سەربەخۆ نین. جا ئەم حەقیقەتە تەواو مەرجدارانە هۆکاریان هەیە کە بۆچی هەن، بەڵام بۆچی پێمان ڕاست بێت هۆکاریان هەیە؟ لە وەڵامدا بەکورتی ئەتوانین بڵێین چونکە بنەمای هۆکارێتی حەقیقەتێکی میتافیزیکیە و قابیلی شکاندان نییە و هەروەها ئەزموونیش پشتگیری دەک...

ڕەچەڵەکی گەردوون و نازانمگەرایەک

Image
ڕەچەڵەکی گەردوون و نازانمگەرایەک نازانمگەرا برایان فرانسس، لە کتێبەکەیدا دوو بەرهەڵەستی سەرەکی لە دژی بنەمای هۆکارێتی پێشکەش دەکات کە بۆچی ئەکرێت ڕاست نەبێت، بەم شێوەی خوارەوە: 1. ڕووداوە ئاساییەکان هۆکاریان هەیە، بەڵام دەستپێکی گەردوون یەکەم ڕووداو بووە، ڕەنگە بێ هۆکار بووبێت. کارێکی ژیرانە نییە لە ڕووداوە ئاساییەکانەوە بڕیاربدەین لەسەر ڕووداوە نائاساییەکان وەک دەستپێکی گەردوون و بڵێین هۆکاری هەبووە. 2. چەندین فیزیکزان پێیان وایە لە ئاستی کوانتەم میکانیکدا، ڕووداو ئەکرێت بە بێهۆکار ڕووبدات. ڕەنگە ڕاست بن و ڕەنگە هەڵەشبن. پاشان برایان دەڵێت بۆ ئەوەی بزانین دەستپێکی گەردوونیش هۆکاری هەیە، ئەبێت دوو خاڵ یەکێکیان ڕاستبن: 1. ئارگومێنتێکی باشمان هەبێت، کە پشانی بدات بەڕەهایی هەموو شتە فیزیکییەکان، بێ ئەوەی گرنگ بێت سەمەرەییان، هۆکاریان هەبێت. ئەگەر ئارگومێنتێکی وامان هەبێت، ئەوا ئەو حەقیقەتەی تەقینەوە مەزنەکە زۆر سەیربووە، هۆکارێکی باش نابێت بۆ گومانخستنە سەر ئەوەی ئایا هۆکاری هەبووە یان نا. 2. مەعریفەیەکی وردمان هەبێت لەسەر ئەوەی تەقینەوە مەزنەکە چۆن بووە—مەعریفەیەکمان هەبێت کە پشانی بدات،...

شیکارێکی ڕەخنەیی لە تێڕوانینی گراهەم ئۆپی دەربارەی بنەمای هۆکارێتی

Image
شیکارێکی ڕەخنەیی لە تێڕوانینی گراهەم ئۆپی دەربارەی بنەمای هۆکارێتی گراهەم ئۆپی وەک یەکێک لە فەیلەسوفە بێباوەڕەکانی ئەمڕۆ کە چالاکە لە مەیدانی فەلسەفەی ئاین، چەندین بەرهەڵستی پێشکەشکردووە بەرامبەر ئارگومێنتە گەردوونییەکان و ئەوانی تریش. یەکێک لەو بەرهەڵستیانەی ئۆپی پێشکەشیکردووە دژی ئارگومێنتە گەردوونییەکان، پەیوەستە بە بنەمای هۆکارێتی ´هەر شتێک دەستبکات بە دروستبوون هۆکاری هەیە`، ئۆپی ئەمەی پێی کێشەدارە پەیوەست بە دەستپێکی گەردوونەوە. ئۆپی، بێگومان باوەڕی وایە ئەم ڕووداوانەی نێو گەردوون هۆکاریان هەیە، واتا بە پێچەوانەی هەندێک کە پێیان وایە لە ئاستی کوانتەمیدا دەکرێت گەردیلە لە نەبوونەوە بێنە بوون، بەڵکو ئۆپی پێی وایە هۆکار لە پشتیانەوەیە.1 بەڵام ئەوەی ئۆپی بە کێشەی دەبینێت و وەک بەرهەڵستی پێشکەشی دەکات، ئەوەیە تەنها ساتی هاتنەبوونی گەردوون لە هیچەوە بێهۆکار بووە. لای ئۆپی، دۆخی سەرەتا - initial state دۆخێکی مەرجدار بووە واتا بە شێوەیەکی پێویست بوونی نییە. وە ئەم دۆخە مەرجدارە بە بێهۆکار هاتووەتە بوون. بەڵام ئێستا ئێمە ئەتوانین بەرهەڵستیەک دروست بکەین لە دژی تێڕوانینەکەی بەم شێوەیە: ئەگ...

بەهەڵەداچوونەوەی پێکهاتن و ئارگومێنتە گەردوونییەکان

Image
  بەهەڵەداچوونەوەی پێکهاتن و ئارگومێنتە گەردوونییەکان یەکێک لەو بەرهەڵستییە باوانەی دژی ئارگومێنتە گەردوونییەکان ئەنجامدراون، بریتیە لە بەرهەڵستی بەهەڵەداچوونەوەی پێکهاتن-fallacy of composition. جا لێرەدا دوو ڕێگا هەیە بۆ وەڵامدانەوە، یەکەم ئەوەیە بە شێوەیەک ئارگومێنتەکان پێشکەشبکرێت، کە پەیوەندی نەبێت بە پێکهاتنەوە تا وەکو بەرهەڵستیەکە هیچ پەیوەستبوونێکی نەمێنێت، دووەم ئەوەیە ڕوونی بکەینەوە کە بۆچی تۆمەتبارکردنی ئارگومێنتەکان بە بەرهەڵستی پێکهاتن بێ بنەمایە.  سەرەتا با لە دوومەوە دەستپێبکەین، ئایا بەڕاست ئارگومێنتە کلاسیکیە گەردوونییە باوەکان لە ڕووی validity هەڵەن و دووچاری بەهەڵەداچوونەوەی پێکهاتن ئەبن؟ با بزانین بەهەڵەداچوونەوەی پێکهاتن چییە. بەهەڵەداچوونەوەی پێکهاتن جۆرێکە لەو بەهەڵەداچوونەوانەی کە پەیوەستە بە ماددەی ئارگومێنتەکان. ئەم جۆرە پێمان دەڵێن ئەم ئارگومێنتە، دەرئەنجامەکەی لە پێشەکییەکانەوە نایەت، بۆیە دووچاری بەهەڵەداچوونەوە بووە. با نمونەیەک بدەین تا ڕوونتر بێت مەبەستمان: 1. هەر یەکێک لە بەشەکانی ئەم ئامێرە، کێشی یەک کیلۆ گرامە. 2. کەواتە، ئەم ئامێرە کێشی یەک ک...

بۆچی زنجیرەی گەڕانەوەی بێکۆتا ناکرێت ڕاست بێت؟

Image
بۆچی زنجیرەی گەڕانەوەی بێکۆتا ناکرێت ڕاست بێت؟ بەدرێژایی مێژوو تا ئەمڕۆ چەندین ئارگومێنت پێشکەشکراون بۆ ئەوەی کە بۆچی زنجیرەی هۆکاریی ناکرێت بێ دەستپێک بێت، یەکێک لەو جۆرە نوێیانە بریتیە لە ئارگومێنت لە پارادۆکسی بێکۆتاوە. بۆ ئەم جۆرە ئارگومێنتە، دوو پارادۆکس بەکاردێنم تا وەکو ڕوون ببێتەوە بۆچی زنجیرەی ڕووداوەکان دەبێت هۆکاری یەکەمی هەبێت. پارادۆکس (paradox) واتا دژبەیەکی، وە لە پارادۆسەکانەوە ڕوون دەبێتەوە بیرۆکەی گەڕانەوەی بێکۆتای ڕووداوەکان دەبێتە هۆی دروستبوونی دژ بەیەکی. با بەیەکەوە بڕۆینە لای پارادۆکسەکان: یەکەم: پارادۆکسی ڕۆحکێشەکان. وشەی ڕۆحکێش لەبەرامبەر وشەی (Grim Reaper) بەکاردێنم، کە کارێکتەرێکی خەیاڵییە لە چیرۆک و فلیمەکاندا هەیە و هەڵدەستێت بە ڕۆحکێشانی کەسەکان. بۆ ئەوەی پشانی بدەین کە چۆن زنجیرەیەکی هۆکاریی بێکۆتا دەبێتە هۆی دروستبوونی دژبەیەکی، ئەوا ئەم پارادۆکسە ئەو ئەرکە بەناوازەیی بەجێدێنێت. وادابنێ کەسێکمان هەیە ناوی ئازادە کە دەکوژرێت و دەبێتە قوربانی. ئازاد کاتژمێر ۱۰ی بەیانی زیندووە. جا وادابنێ ژمارەیەکی بێکۆتا ڕۆحکێشمان هەیە کە هەر یەکێکیان کاتێکی دیاریکراوی دان...