بۆچی لافاوەکەی نوح جیهانی نەبووە؟ شیکارێکی ئاینی و زانستی

بۆچی لافاوەکەی نوح جیهانی نەبووە؟ شیکارێکی ئاینی و زانستی پاش ئەوەی گەڕام بە سەرچاوەکان چ زانستی یاخوود دەقە ئاینییەکان، گەشتم بەوەی هۆکارەکانی ناوچەیی بوونی لافاوەکەی نوح زۆر بەهێزترن لە هۆکارەکانی جیهانبوون. لەم نوسینەدا هەوڵئەدەم بەشێوەیەکی پوخت بێ ئەوەی درێژەی پێ بدەم، باسی بکەم کە بۆچی لافاوەکەی نوح جیهانی نەبووە و بەڵکو تەنها ناوچەیی بووە. یەکەمجار ئەچمە لای (بەڵگەی ئاینی): لافاوەکەی نوح باسکراوە لە کتێبی سۆمەری و بابلی و ئاشوریەکان (کە ناسراون بە نەتەوە دێرینەکانی نزیک ڕۆژهەڵات Ancient near east) و هەروەها لە کتێبی پەیدابوونی پەیمانی کۆن (Genesis)و بەشێوەیەکی لاوەکی و خێراش لە پەیمانی نوێ هەیە و لەکۆتایشدا قورئانیش ئاماژەی پێداوە. ئەو لافاوەی کە لای نەتەوە دێرینەکان باس کراوە لەگەڵ ئەوەی کتێبی پەیدابوون هەرچەندە لێکچوون هەیە لە نێوانیان، بڕی پێویست جیاوازی هەیە لەنێوانیان کە بگەینە ئەو ئەنجامەی کە سەرچاوەکەیان ئەسڵێکی هاوبەشە نەوەک لەیەکتر برابێت، بۆ زیاتر تێگەیشتن لەمە خوێنەری کتێبی The Lost World of the Flood بە، نوسەرەکان بەباشی بەراوردی نێوانیان دەکەن، دەربارەی ئ...