ئاستی زانین و ئاستی بوون

ئاستی زانین و ئاستی بوون خودا هەمیشە لەڕووی بوونەوە یەکەم و زەمینەیە، بەڵام لەڕووی زانینەوە دواتر دێت، چونکە بەشتی تر ئەگەین بە ئەو. فەیلەسوفانی کۆن جیاکارییەکی گرنگیان کردبوو کە بە زانینی ئەم جیاکارییە هەندێ کێشەت تووش نابێت. ئەویش ئەم جیاکردنەوەیە: order of knowing vs order of being ئاستی زانین لەگەڵ ئاستی بوون. بۆ نمونە: 1. ئێمە لەڕێی گەردوونەوە ئەزانین خودا بوونی هەیە، ئەمە ئاستی زانینە. واتا گەردوون یەکەمە ئینجا خودا لەڕووی مەعریفییەوە. بەڵام ئێمە دواتر بۆمان ڕووندەبێتەوە، خودا هەیە بۆیە گەردوون هەیە، واتا گەردوون بەندە لەسەر خودا.1 واتا خودا یەکەمە پاشان شتەکانی تر، لەڕووی مێتافیزیکی و بوونەوە. 2. یان ئێمە بە بەکارهێنانی هۆکارێتی ئەگەین بە بوونی خودا. واتا لەڕووی زانینەوە هۆکارێتی پاشان خودا. بەڵام دواتر دوای شیکاری ئەقڵی، ئەزانین هۆکارێتی بەندە لەسەر خودا و تاکە هۆکاری حەقیقی خودایە (ئەمە باوەڕی خەلقی بەردەوامە بۆ بەرگری بڕوانە ئەو توێژینەوەیە2). واتا لەڕووی بوونەوە خودا پاشان هۆکارێتی. 3. یاخوود بوونی یاسا لۆجیکییەکان، کە لەڕووی زانینەوە لە پێش خوداوە دێن، بۆ نمونە کاتێک ئارگوم...