Posts

Showing posts from March, 2025

وەڵامی گومانی لەتبوونی مانگ لە قورئاندا

Image
وەڵامی گومانی لەتبوونی مانگ لە قورئاندا لەتبوونی مانگ لە پێش هیجرەت بۆ مەدینە کە موعجیزەیەکی پەیامبەری خوایە (د.خ) ڕووبەڕووی سێ جۆر بەرهەڵستی باو بووەتەوە، بەم شێوەی خوارەوە: 1. تەنها سەرچاوەی ئیسلامی دەڵێن مانگ لەتبووە و کەسی تر نەیدیوە. 2. لەڕووی زانستیەوە ئەگەر مانگ لەتبێت ئەوا زەوی دووچاری کێشە دەبێت. 3. ناسا و دەزگاکانی بۆشای ئاسمان ناڵێن لەتبووە. وەڵامی بەرهەڵستی یەکەم: ئەم بەرهەڵستیە لە چەند خاڵێکدا وەڵام دەدرێتەوە، سەرەتا سەرچاوەی ئیسلامی کە لێرەدا فەرموودەکانن و ڕووداوەکە دەگوازنەوە بۆمان بەڵگەیە بەسەر هەموو کەسێکەوە باوەڕدار بێت یان نا، چونکە فەرموودەکان لەوپەڕی ئاستی بەهێزیدان و خەبەرێکی ڕاستگۆیانەن. وە ئەتوانن لێرەوە خوێنەربن بۆچی فەرموودەکان دەبنە بەڵگە.1 خاڵێکی تر، بۆچی دەبێت موعجیزەی لەتبوونی مانگ هەموو کەس بیبینێت؟ تەحەددیەکە لەلایەن کافرانی مەککەوە بۆ پەیامبەر بوو، پەیامبەریش وەڵامی تەحەدییەکەیانی دایەوە، بەڵام بپرسین بۆچی ئەبێت کەسانێکی دەرەوەی تەحەددیەکە بیبینن؟ پاشان بێگومان لەکاتی ڕووداوەکە بەشێکی زەوی ڕۆژ بووە و قورسە شتێکی وابینرابێت، لاکەی تریش خەڵکی ئاسای خۆ ئە...

وەڵامی گومانی ڕۆژووگرتنی وشک - بێ ئاو خواردنەوە لە قورئاندا

Image
وەڵامی گومانی ڕۆژووگرتنی وشک - بێ ئاو خواردنەوە لە قورئاندا. بەشێک لە ناحەزانی ئیسلام کە دەبینین توێژینەوە بە دوای توێژینەوە سوودەکانی ڕۆژووگرتن دەدۆزنەوە بۆ تەندروستی مرۆڤ و پاراستن لە نەخۆشیگەلێک وەکو شێرپەنجە، ئاراستەیان گۆڕیوە بۆ لای گومانێکی تر، دەڵێن ڕۆژووگرتنی وشک خراپە یاخود بێ سوودە، کە تێیدا ئاویش ناخورێتەوە. بەم کارەش مەبەستیان لێدانە لە فەرمانە قورئانییەکە کە مانگی ڕەمەزانی داناوە بۆ ڕۆژووگرتن لە نوێژی بەیانیەوە تا نوێژی مەغریب و نابێت هیچ بخۆیت و بخۆیتەوە. لە وەڵامدا دوو خاڵە ئاماژە پێدەدەین کە یەکێکیان توێژینەوەیەکی زانستیە کە پشتگیری دەکات لە ڕۆژووگرتنی وشک. خاڵەکەی تریش حەقیقەتێکیە کە دەبێت لە یادمان بێت لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی بەشێکی بەرچاو لە گومانەکان. 1. ڕۆژووگرتن وەکو پارێزەرێک لەدژی شێرپەنجە توێژینەوەیەکی سەرنجڕاکێش لە جۆرناڵی Metabolism Open بڵاوکرایەوە ساڵی 2023، کە ئەنجام درابوو لەلایەن توێژەرانی پزیشکی زانکۆی Baylor، کە ئەوە پشان دەدات کە ڕۆژووگرتن لە سەرەتای زەردەپەڕ و شەبەقدا تا کۆتای ڕۆژ و ئێوارە بۆ ماوەی چوار هەفتە لەڕووی anti-atherosclerotic و anti-infla...

بۆچی ماددە لە ئەوپەڕی ئاڵۆزیشدا ناتوانێت هۆش و ئاگای بەرهەم بێنێت؟

Image
  بۆچی ماددە لە ئەوپەڕی ئاڵۆزیشدا ناتوانێت هۆش و ئاگای بەرهەم بێنێت؟ هەموو ئارگومێنتەکانی دژی فیزیکیگەرایی1 کە هەیە لە ئەدەبیاتی فەلسەفەی ئەقڵ، ئامانجیان بەهەڵەخستنەوەی فیزیکگەراییە، جا لێرەدا ئاماژە بە یەکێک لەو ئارگومێنتانە ئەدەم کە ڕواڵەتییەن بەهێز ئەبینیم: 1. فیزیکگەرایی ڕاستە. 2. ئەگەر فیزیکگەرایی ڕاستبێت، ئەوا خودی خاوەن ئاگایی بوونی نابێت. 3. خودی خاوەن ئاگایی بوونی هەیە. 4. کەواتە پێشەکی یەک هەڵەیە. پێشەکی 1: فیزیکگەرایی گریمانەکەیە کە ئەمانەوێ هەڵەبوونی پشان بدەین، لێرەدا وادائەنێین ڕاستە و مرۆڤ تەنها بریتیە لە جەستەیەکی فیزیکی پێکهاتوو لە ئەتۆم. پێشەکی 2: ئەگەر فیزیکگەرایی ڕاستبێت، ئەوا هەموو شتێک پێکهاتووە لە ئەتۆم و کارلێکی ئەتۆمەکان. ئێ ڕوونە ئەتۆمەکان تاک بەتاک خاوەنی هۆش و ئاگایی نین، ئەمە شتێکە فیزیکگەراکانیش هاوڕان لەسەری.2 بەڵام ئەوان پێیان وایە ئەگەر ماددە بگاتە دۆخێکی زۆر ئاڵۆزی تایبەت بۆ نمونە وەکو سیستەمی دەماری و مێشکی مرۆڤ ئەوا هۆش و ئاگایی دروستدەبێت. لەم خاڵەدا ئەکرێت ئاماژەبدەین بە ئارگومێنتە باوە دژە فیزیکگەراییەکان بەڵام لێرەدا ئەمەوێ ئاماژە بە شتێکی ت...

بۆچی تێڕوانینی پانسایکیزم-panpsychism کێشەدارە؟

Image
  بۆچی تێڕوانینی پانسایکیزم-panpsychism کێشەدارە؟ لە فەلسەفەی ئەقڵدا بەپێی تێڕوانینێک کە پێی ئەوترێت - panpsychism هەموو گەردوون و هەموو شتێک هۆش و ئاگاییان هەیە. واتا بەپێی ئەم تێڕوانینە ئەوە هەر ئێمەی مرۆڤ نین کە هۆشمان هەیە بەڵکو ئەتۆم بە ئەتۆم هۆشیان هەیە.1 وە ئەم تێڕوانینە تەواو پێچەوانەی تێڕوانینی لەخۆکۆڵکەرە-elminativism کە دەڵێت هۆش و ئاگایی بوونی نییە و هیچ شتێک هۆشی نییە بەمرۆڤیشەوە.2 ئەگەر چی ئەم تێڕوانینە ئارگومێنتەکانی سەرنجڕاکێشن و نیشانەی پرسیاری جددی دروستئەکەن لەسەر تێڕوانینەکانی تر بەتایبەت ئەوانەی ئینکاری هۆش و ئاگایی ئەکەن کە بەشێکی سەرەکی بن لەم بوونە، ئەوا خۆشی کێشەدارە. لەوانە بەرهەڵستیەکە کەپێی ئەڵێن - The combination problem. بە سادەیی بریتیە لەمە: ئەگەر هەر ئەتۆمێک جۆرێک لە هۆشی خۆی هەبێت، ئەوا کاتێک مرۆڤ پێکدێنن هۆش و ئاگاییەکی جیاواز بەرهەم دێت بەڵام چۆن ئەکرێت هۆش و ئاگاییەکی جیاواز لە ئەتۆمەکانەوە دروست بێت کە خۆیان خاوەندارێتی ناکەن؟ با بڵێین ئەتۆمەکان بەجیا هۆشێکیان هەیە بەناوی س، کاتێک کۆئەبنەوە جۆرێکی جیاواز لە هۆش دروستئەبێت بەناوی ش، ئێ لێرەدا وا...

بۆچی تێڕوانینی لەخۆکۆڵکەر - elminativism تێڕوانینێکی خۆبەهەڵەخەرەوەیە؟

Image
ب ۆچی تێڕوانینی لەخۆکۆڵکەر - elminativism تێڕوانینێکی خۆبەهەڵەخەرەوەیە؟ لە فەلسەفەی ئەقڵدا تێڕوانینێکی سەیر هەیە کە هەندێ لایەنگری هەیە پێی دەوترێت لەخۆکۆڵکەر - elimnativism چونکە دێت خۆی ڕزگار دەکات لەو کێشانەی کە دروستبوون لەسەر پەیوەندی نێوان هۆش و ئاگایی و دۆخە ئەقڵییەکان لەگەڵ جەستە و مێشکی فیزیکی.1 چۆن خۆی ڕزگار دەکات؟ خۆی ڕزگار دەکات بەوەی دێت ئینکاری بوونی هۆش و ئاگایی (Phenominal consciousness) و دۆخی ئەقڵی دەکات و دەڵێت بوونیان نییە. بە دەربڕینێکی تر بوونەوەرێک بوونی نییە کە هۆش و ئاگایی هەبێت ئەمەش واتای ئەوەیە شتانێک بەناوی بیرۆکە و باوەڕ و هەست و هتد بوونی نییە. جا کێشەیەکی سەرەکی ئەم تێڕوانینیە ئەوەیە ئەگەر ڕاست وەریبگرین ئەوا ئەو زەمینەی لەسەری وەستاوە ئەکەوێت و بەمەش دووچاری خۆبەهەڵەخستنەوە ئەبێت. چونکە ئەم تێڕوانینە ئینکاری هۆش و ئاگایی ئەکات، هۆش و ئاگایی مەبەست لێی ئەو چەمکەیە کە فەیلەسوفان پێی دەڵێن Phenominal consciousness. ئەم چەمکەش پەیوەستە بە چەمکێکی تر کە پێی دەڵێن what it is like، کە بە سادەیی بریتیە لەو هۆش و ئاگاییە ڕاستەوخۆیە بە ئەزموونەکانت کە تایبەتە بە ...