بۆچی ماددە لە ئەوپەڕی ئاڵۆزیشدا ناتوانێت هۆش و ئاگای بەرهەم بێنێت؟
بۆچی ماددە لە ئەوپەڕی ئاڵۆزیشدا ناتوانێت هۆش و ئاگای بەرهەم بێنێت؟
هەموو ئارگومێنتەکانی دژی فیزیکیگەرایی1 کە هەیە لە ئەدەبیاتی فەلسەفەی ئەقڵ، ئامانجیان بەهەڵەخستنەوەی فیزیکگەراییە، جا لێرەدا ئاماژە بە یەکێک لەو ئارگومێنتانە ئەدەم کە ڕواڵەتییەن بەهێز ئەبینیم:
1. فیزیکگەرایی ڕاستە.
2. ئەگەر فیزیکگەرایی ڕاستبێت، ئەوا خودی خاوەن ئاگایی بوونی نابێت.
3. خودی خاوەن ئاگایی بوونی هەیە.
4. کەواتە پێشەکی یەک هەڵەیە.
پێشەکی 1:
فیزیکگەرایی گریمانەکەیە کە ئەمانەوێ هەڵەبوونی پشان بدەین، لێرەدا وادائەنێین ڕاستە و مرۆڤ تەنها بریتیە لە جەستەیەکی فیزیکی پێکهاتوو لە ئەتۆم.
پێشەکی 2:
ئەگەر فیزیکگەرایی ڕاستبێت، ئەوا هەموو شتێک پێکهاتووە لە ئەتۆم و کارلێکی ئەتۆمەکان. ئێ ڕوونە ئەتۆمەکان تاک بەتاک خاوەنی هۆش و ئاگایی نین، ئەمە شتێکە فیزیکگەراکانیش هاوڕان لەسەری.2
بەڵام ئەوان پێیان وایە ئەگەر ماددە بگاتە دۆخێکی زۆر ئاڵۆزی تایبەت بۆ نمونە وەکو سیستەمی دەماری و مێشکی مرۆڤ ئەوا هۆش و ئاگایی دروستدەبێت.
لەم خاڵەدا ئەکرێت ئاماژەبدەین بە ئارگومێنتە باوە دژە فیزیکگەراییەکان بەڵام لێرەدا ئەمەوێ ئاماژە بە شتێکی تر بەم، ئەویش بنەمایەکە کە پێی ئەوترێت - proportionate causality - کە بە سادەیی ئەڵێت هۆکار هەر ئەوە دروسئەکات کە خاوەندارێتی ئەکات. بۆ نمونە من خاوەنی ملیۆنێک دۆلار نەبم، ئەوا ناشتوانم ملیۆنێک دۆلار ببەخشم بەتۆ.
جا پەیوەست بەم پێشەکییەوە دەڵێین ئەتۆم چ بەتەنیا یان بەیەکەوە و لەئاستێکی زۆر ئاڵۆزیشدا ناتوانێ هۆش و ئاگایی بەرهەم بێنێت چونکە بەتاڵە لە هۆش و ئاگایی.
جا لێرەدا یەک ئەتۆم (0 لە هۆش و ئاگایی) گرنگ نییە چەندێک ئاڵۆز ئەبێت (0 + 0 + 0 + 0 + 0 .... = 0) ئەوا هێشتا هۆش و ئاگایی بەرهەم نایەت چونکە هۆش و ئاگایی بوونی نییە لە ئەتۆمدا.
پێشەکی 3:
بوونی تۆ کە ئێستا ئەم ئارگومێنتە ئەخوێنیتەوە و هۆش و ئاگاییت هەیە، بەڵگەیە لەسەر ڕاستبوونی ئەم پێشەکییە. ئەم پێشەکییە لایەنگرانی تێڕوانینێک ڕەتیئەکەنەوە کە ناسراون بە elminativists کە دەڵێن هۆش و ئاگایی بوونی نییە. بەڵام ئەم تێڕوانینە چەندین بەرهەڵستی بەهێزی توشکراوە لەوانە تێڕوانینەکە خۆی بەهەڵەدەخاتەوە.3
دەرئەنجامەکە: کەواتە فیزیکگەرایی هەڵەیە.4
سەرچاوە و تێبینیەکان:
1. بابەتێکی تر پەیوەست بە کێشەکانی فیزیکگەرایی:
https://theo-philosophy.blogspot.com/2024/12/blog-post_18.html?m=1
و بڕوانە ئەم سەرچاوە بۆ بینینی بەرهەڵستیە باوەکان لەدژی تێڕوانینەکە:
و بڕوانە ئەم سەرچاوە بۆ بینینی بەرهەڵستیە باوەکان لەدژی تێڕوانینەکە:
Mandik, P. (2023). This is philosophy of mind: An introduction. Wiley Blackwell.
2. ڕەنگە هەندێ کەس pansychism یان پێ ڕاستبێت، بەڵام ئەم تێڕوانینە دووچاری بەرهەڵستیەکی جددی ئەبێتەوە، بڕوانە ئێرە:
3. بۆ بینینی بەرهەڵستییەکان لەم تێڕوانینیە بڕوانە ئێرە:
4. بابەتێک لەسەر ناماددیبوونی ڕۆح:
Comments
Post a Comment