Posts

Showing posts from August, 2023

بەهەڵەداچوونەوەی هانابردن بۆ لای دەسەڵات لە دیبەیتی پەرەسەندن و خەلقدا

Image
  بەهەڵەداچوونەوەی هانابردن بۆ لای دەسەڵات لە دیبەیتی پەرەسەندن و خەلقدا یەکێک لەو بەهەڵەداچوونەوە لۆجیکیانەی کە لە دیبەیتی پەرەسەندن و خەلقدا ئەبینرێت بریتیە لە هانابردن بۆ لای دەسەڵات کە ناسراوە بە Appeal to Authority (ad verecundiam) کە تێیدا کەسانێک هانا دەبەن بۆ لای کۆمەڵە زانایەک یان کۆمەڵەیەکی زانستی بۆ ڕاستبوونی تێڕوانینەکەیان وەک لە خودی پێشکەشکردنی بەڵگە و هۆکاری سەربەخۆ بۆ ڕاستبوونی تێڕوانینەکەیان. بۆ نمونە لەدیبەیتی پەرەسەندن و خەلقدا، هەندێ جار کەسانێک بەتایبەت ئەگەر نەتوانن لەڕوانگەی زانستیەوە بەرگری بکەن لە تێڕوانینەکەیان دەڵێن فڵانە زانا باوەڕی ئاوهایە بۆیە دەبێت ئەو شتە ڕاستبێت، یاخوود فڵانە ڕێکخراوی زانستی باوەڕی ئاوهایە کەوایە دەبێت ئەو شتە ڕاست بێت (بۆ نمونە، کۆمەڵەی AAAS کە هەندێ جار وەک بەڵگە پێشکەش کراوە بۆ ڕاستبوونی پەرەسەندن)، بەڵام ئەم شێوە بیرکردنەوەیە بەهەڵەداچوونەوەیە، و تەنها کاتێک ئەم هانابردنه دروستە کە بەلایەنی کەم سێ خاڵ بێتە جێ: 1. ئایا بەڕاست پێویستمان بە پسپۆڕە بۆ ئەم بوارە؟ 2. ئایا پسپۆڕ لە بەردەستە؟ 3. ئایا پسپۆڕەکە جێگای متمانەیە کە ڕاستی بڵێ...

بۆچی عەقڵ و مێشک هەمان شت نین؟ نەگونجاوی لۆجیک و مادیگەرایی

Image
بۆچی عەقڵ و مێشک هەمان شت نین؟ نەگونجاوی لۆجیک و مادیگەرایی ئایا ئەگەر مادیگەرایی ڕاست بێت، ئەکرێت لۆجیک مانایەکی بمێنێتەوە؟ وەڵامەکە بۆ هەندێ فەیلەسوف نەخێرە لەوانە تیمۆثی مۆستلەر. جا بۆیە بە شێوەیەکی کورت ئارگومێنتێک پێشکەش دەکات کە بۆچی مادیگەرایی هەڵەیە و بۆچی عەقڵ و مێشک هەمان شت نین، بەڵکو عەقڵ ناماددیە. سەرەتا با پێناسەی مادیگەرایی بکەین، بەشێوەیەکی گشتی مادیگەرایی واتا ماددە تاکە شتە کە بوونی هەبێت و ئەبێت هەموو شتێکی تریش بە ماددە تەفسیر بکەین، فەیلەسوفی مادیگەرا دانیال دێنێت بەم شێوە پێناسەی دەکات: تەنها یەک جۆر شت هەیە، ئەویش ماددەیە، کە فیزیا و کیمیا و فیسۆلۆجی مامەڵەی لەگەڵ دەکات، وە عەقڵیش بە شێوەیەک لە شێوەکان هیچ نییە جگە لە دیاردەیەکی فیزیکی. بەکورتی عەقڵ بریتیە لە مێشک... وە لە بنچینەدا ئەتوانین هەموو دیاردەیەکی عەقڵی لێکبدەینەوە بە بەکارهێنانی هەمان بنەمای فیزیکی و یاسا و ماددە کە بەکاریان دێنین بۆ لێکدانەوەی تیشکدانەوە، جوڵەی پلێتەکانی زەوی، ڕۆشنەپێکهاتن، زاوزێکردن، خۆراک وەرگرتن و گەشە. جا ئارگومێنتەکە بە سادەیی دەڵێت ئەگەر عەقڵ تەنها هەر مێشکە ماددیەکە بێت، ئە...

لابردنی تۆمەتی هاوڕەگەزبازی لەنێوان مەولانای ڕۆمی و شەمسی تەبرێزیدا

Image
  لابردنی تۆمەتی هاوڕەگەزبازی لەنێوان مەولانای ڕۆمی و شەمسی تەبرێزیدا مەولانای ڕۆمی و شەمسی تەبرێزی کە دوو سۆفی موسوڵمانن، یەکێک لەو دوو کەسایەتیانەی مشتومڕ دروستکراوە لەسەریان لە چەند ڕوویەکەوە، لەوانە تۆمەتبارکراون بە هاوڕەگەزبازی. جا لەم نوسینەدا پوختەی وەڵامی ئیبراهیم گەمەرد ئاماژە پێدەدەم دەربارەی بێ بنەمای ئەم تۆمەتە، کە لە کوێوە ئەم تۆمەتە ڕەچەڵەکی وەرگرتووە و بۆچیش هەڵەیە. ئیبراهیم گەمەرد سەرەتا ئاماژە بەوە دەدات، کە وشەی خۆشەویست lover یان عاشق لە تەسەوفی فارسیدا مەبەست پێی خۆشەویستی خودایە. وە ئاماژە بەوە دەدات وشەی خۆشەویست لەم چەند دەیەی ئەخیرەدا لە ڕۆژئاوا ئاماژە بووە بۆ بوونی پەیوەندیەکی سێکسی، گەرنا پێشتر تەنها ئاماژە بووە بۆ پەیوەندیەکی هەست و سۆز. وە ئاماژە دەدات ڕۆمی و شەمس تەنها بە مانای خۆشەویستی خودا عاشق بوونە، دوور لەو مانا جنسیەی کە ئەمڕۆ دراوەتە پاڵ وشەکە. وە ئاماژە بەوە دەدات ڕەنگە خوێنەری ڕۆژئاوای نەتوانێت مقاومەی ئەو بیرکردنەوەیە بکات کە پاش ئەوەی ڕۆمی و شەمس ئەگەن بەیەک و خۆشحاڵ ئەبن، بۆ ماوەیەکی زۆر لە ژووری قوتابیەکی ڕۆمی بەناوی حوسامەدین ئەمێننەوە بە...

بەندبوونیی لۆجیک لەسەر سێ کرداری عەقڵ

Image
  بەندبوونیی لۆجیک لەسەر سێ کرداری عەقڵ  لۆجیک بە سادەیی بریتیە لە تێفکرینی دروست. وە کەرستەیەکی مەعریفەیە. وە بۆ ئەوەی ئارگومێنتێکی لۆجیکی بەرهەم بێت، سێ کرداری عەقڵ دەبێتە بێنە جێ، ئەوانیش: 1. تێگەیشتنێکی سادە 2. بڕیاردان 3. تێفکرین 1. تێگەیشتنی سادە مرۆڤ سەرەتا بیرۆکە concept وەرئەگرێت ئەویش لە ڕێی زانینی سروشتی شتەکەوە، پاشان بۆ ئەو بیرۆکە چەمکێک دائەنێت. بۆ نمونە کاتێک باس لە سێو دەکەین، گرنگ نییە ئەم سێوانە لە کوێ و کەیدان و چۆنن، مرۆڤ ئۆتۆماتیکی دەزانێت سێو چییە. وە کاتێک وشەیەک دائەنێین بۆ ئەو بیرۆکانە لە لۆجیکدا پێی دەوترێت چەمک. وە گرنگ نییە بیرۆکەیەک چ چەمێکێکی جیاوازی بۆ بەکاردێنین لە زمانە جیاوازەکاندا، بۆ نمونە بە ئینگلیزی دەڵێین apple و بە کوردیش ئەڵێین سێو، گەرچی چەمکی جیاوازن ئەوا هەردووکمان یەک بیرۆکەمان دێتە خەیاڵ کە ئەویش سێو بوونە. جا لەمەوە تێدەگەین بیرۆکەکان شتانێکی کولین universals وە خاوەنی چەند تایبەتمەندیەکی پێویستی و نەگۆڕن، کە دەڵێین پێویست واتا بێ ئەو تایبەتمەندیانە مانایەکیان نامێنێت. بۆ نمونە کاتێک دەڵێین چوارگۆشە، ئەوا بەناچاری دەبێت چوار گۆشەی...

بەڵا وەک کەرستەیەک بۆ گەشەی ڕۆحی لە دیدی ڕۆمی

Image
  بەڵا وەک کەرستەیەک بۆ گەشەی ڕۆحی لە دیدی ڕۆمی بەڵا و ئیبتیلا یەکێکن لەو شتانەی مرۆڤەکان لە ماوەی ژیانی دونیایاندا ئەزموونی دەکەن، وە بەڵا و ئیبتیلا ئەکەونە نێو کێشە گەورەکەی شەڕ و خراپە لە بووندا، بێگومان ئاینداران چەندین وەڵامیان پێشکەش کردووە (چ theodicy یان anti theodicy) کە بۆچی شەڕ و خراپە بوونی هەیە لە بووندا، جا لەم نوسینەدا بە پوختی ئاماژە بەوە دەدەم کە ڕۆمی چۆن بەڵا وەکو کەرستەیەک بۆ گەشەی ڕۆح و بیرهێنانەوەی ئەو پەیمانەی هەیە لە نێوان بەنی ئادەم و خوادا ئەبینێت. ڕۆمی دەڵێت: تا وەکو بەرزمان بکاتەوە و یارمەتیمان بدات گەشت بکەین، پەیامبەر بە دوای پەیامبەر دێت لەو سەرچاوەی بوونەوە: هەموو سەرئێشە و ناڵایەک کە دەچنە نێو جەستە و دڵت، بەگوێ ڕاتئەکێشن بۆ ئەو مەنزڵگە پەیماندراوەی پێت. لە هەموو ئاراستەیەکەوه تووشت ئەکات تا وەکو بتگەڕێنێتەوە بۆ لای ئەوەی بێ ئاراستەیە. وە ڕۆمی لە فيه ما فيه، ئاماژە بەوە دەدات کە سامان و تەندروستی باش وەکو دوو بەربەست وان بۆ گەشتن بە خودا و لە ئەنجامدا ئەبنە تاقیکردنەوەیەکی قورس. ڕۆمی دەڵێت: لە نێوان خودا و مرۆڤ دوو پەردە هەن، وە هەموو پەردەکانی تر لە...