خەلقی سات بە سات و پەیوەندی بە ئارگومێنتی گەردوونی کەلام

خەلقی سات بە سات و پەیوەندی بە ئارگومێنتی گەردوونی کەلام لە کتێبەکەیدا بەناوی بورهان، کە لەبارەی پێشکەشکردنی ئارگومێنتی مەرجدارێتیەوەیە بۆ بوونی خودا، محمد حیجاب بەرهەڵستیەک دروست ئەکات لەبارەی پەیوەندی نێوان خەلقی سات بە سات occasionalism و ئارگومێنتی گەردوونی کەلام، بەرهەڵستیەکەش ئەوەیە ناتوانین بە شێوەیەکی تەبا باوەڕداربین بە هەردووکیان. پێش ئەوەی بچینە لای بەرهەڵستیەکە، بە شێوەیەکی پوخت پێویستە ئەو دوو چەمکە ڕوون بکەینەوە: 1. خەلقی سات بە سات یان occasionalism بریتیە لە مۆدێلێکی کرداری ئیلاهی، کە لەم مۆدێلەدا خودا سات بە سات و گەرد بە گەرد گەردوون دروست ئەکاتەوە، وە لەم مۆدێلەدا تەنەکان و شتەکان خاوەنی هێزی هۆکاری خۆیان نییە، بەڵکو ئەو خودایە سات بە سات شتەکان ئەنجام دەدات. 2. ئارگومێنتی گەردوونی کەلام، یەکێکە لە ئارگومێنتە گەردوونیە کلاسیکییەکان کە هەوڵدەدات پشانی بدات گەردوون لەلایەن یەکەم هۆکاری بێهۆوە دروست بووە و ئەزەلی نییە، وە بەشێوەی جۆراو جۆر داڕێژراوە و بەرگری لێ کراوە و دەکرێت تا ئەمڕۆش، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی ئەم شێوە دیدەکتیڤانەی هەیە: 1. هەر شتێک دەست بکات بەدروست بوو...