ئارگومێنت لە خودڕامانەوە بۆ بوونی ڕۆحی ناماددیی

ئارگومێنت لە خودڕامانەوە بۆ بوونی ڕۆحی ناماددیی یەکێک لەو ئارگومێنتانەی بەکاردێت بۆ بوونی ڕۆحی ناماددی و پشاندانی ئەوەی کە بۆچی مرۆڤ بریتی نییە تەنها لە جەستەی ماددی بریتیە لە هانابردن بۆ لای خودڕامان. ئارگومێنتەکە: 1. دۆخە ئەقڵیەکانم بە خودڕامان ناسراون کە ئەزموونی هۆش و ئاگاییمن. 2. دۆخەکانی مێشکم بە خودڕامان نانەسراون کە ئەزموونی هۆش و ئاگایمبن. 3. کەواتە دۆخی ئەقڵی و دۆخی مێشک هەمان شت نین. ئەم ئارگومێنتە دەڵێت من بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ئاشنایم هەیە بە دۆخە ئەقڵییەکانمان، بۆ نمونە کاتێک ئازارێکی جەستەم هەیە بەڵام هیچ ئاشناییەکم نییە بەوەی لەڕووی مێشکەوە چی ڕوودەدات لە دەمار و چالاکی کارۆکیمیای. جا ئەگەر دوو شتیش هەمان تایبەتمەندیان نەبێت ئەوا جیاوازن لەیەک و هەمان شت نین. کەوابوو دۆخی ئەقڵی هەمان دۆخی مێشک نین. جا ئێستا ئەم ئارگومێنتە دووچاری چەند بەرهەڵستیەک کراوە لەوانە: بەرهەڵستی یەکەم: 1. بەرهەڵستیەکە پێی دەوترێت Intentional fallacy، کە بەم شێوەیە: 1. محمد علی ناسراوە پاڵەوانی بۆکسێن بووە. 2. کاسیۆس کلای ناسراو نییە پاڵەوانی بۆکسێن بووە. کەواتە محمد و کاسیۆس یەکسان نین. کێشەکە ئەو...