Posts

Showing posts from June, 2025

وەڵامی 5 بەرهەڵستی لەدژی موستەحیلبوونی تەواوکردنی زنجیرەی بێکۆتای ڕاستەقینە

Image
  وەڵامی 5 بەرهەڵستی لەدژی موستەحیلبوونی تەواوکردنی زنجیرەی بێکۆتای ڕاستەقینە یەکێک لەو ئارگومێنتانەی پشانی دەدات بۆچی ناکرێت زنجیرەی بێکۆتای ڕاستەقینە بوونی هەبێت، بریتیە لە موستەحیلبوونی تەواوکردنی زنجیرەی بێکۆتای ڕاستەقینە. کە بە ساددەی بەم شێوەیە: 1. ئێستا بوونی هەیە. 2. ئەگەر ڕابردوو بێکۆتا بێت و دەستپێکی نەبێت، ئەوا گەشتن بە ئێستا پێویستی بەوەیە تەواوی ڕۆژانی ڕابردوو کە دەستپێکیان نییە کۆتاییان پێهاتبێت. 3. بەڵام تەواوکردنی ڕۆژانێکی ڕابردووی بێکۆتا موستەحیلە - خاڵێکی دەستپێک بوونی نییە تا دەستپێبکەی بەرەو ئەمڕۆ. 4. کەواتە، ئەگەر ڕابردوو بێکۆتا بێت، ئێستا بوونی نەدەبوو. 5. مادام ئێستا بوونی هەیە، ئەوا ناکرێت ڕابردوو بێ دەستپێک بێت. ئێستاش ئاماژە بە 5 بەرهەڵستی باو ئەدەم کە بۆچی ناتوانن وەڵامی ئارگومێنتەکە بدەنەوە. 1. گراهەم ئۆپی فەیلەسوفی بێباوەڕ لەدژی ئەم ئارگومێنتە دەڵێت سوپەرتاسک پشانی ئەدات ئەکرێت زنجیرەی بێکۆتای ڕاستەقینە تەواوبکرێت. وەڵام: سوپەر تاسک بریتییە لە زنجیرە ڕووداوێکی بێکۆتای ماوە نایەکسان لەناو مودەتێکی سنوردار. بۆ نمونە کاتژمێر 11 : 59 بۆ 12 : 00 کە دەکاتە ی...

شیکارێکی ڕەخنەیی لە مەعریفەناسی بەسروشتیکراو (Naturalized epistemology)

Image
شیکارێکی ڕەخنەیی لە مەعریفەناسی بەسروشتیکراو (Naturalized epistemology) ئایا مەعریفەناسی بەسروشتی دەکرێت؟ بە دەربڕینێکی تر، ئایا دەبێت زانستە سروشتیەکان مەیدانی مەعریفەناسی ئاراستەبکەن؟ وەڵامەکە لای هەندێ فەیلەسوف بەڵێیە لەوانە فەیلەسوفی کۆچکردوو ویلاد کواین بوو، کە پێی وابوو مەعریفەناسی کلاسیکی و دێرین کێشەدارە و لەبری ئەوە پێویستمان بە مەعریفەناسیەکی نوێیە کە بەندبێت لەسەر زانستە سروشتییەکان. فکرەی ئەساسی ئەم تێڕوانینە بریتیە لەوەی مەعریفەناسی نابێت پشت ببەستێت بە بنەما ئەقڵیەکان و تێفکرینی پێشبینانە (a priori) بەڵکو هەروەکو کواین دەڵێت دەبێت مەعریفەناسی ببێتە بەشێک لە زانستی سایکۆلۆجی و بایۆلۆجی. واتا لەم تێڕوانینەدا ئێمە خاڵی دەستپێک و زەمینەمان نییە بۆ دەستپێکی مەعریفە، بەڵکو هەر ڕاستەوخۆ لەگەشتی زانستیمان بەردەوام ئەبین. وە بەتایبەت لای کواین ئەوەی گرنگە بریتیە لە گونجاوی باوەڕەکانمان لەگەڵ یەکتر واتا coherentism. جا هەر بۆیە هەموو باوەڕەکانمان قابیلی پێداچوونەوەن بە بنەما ئەقڵی و لۆجیکیەکانیشەوە لەژێر سێبەری گەشەی زانستی. جا ئێستا ئەم تێڕوانینە دووچار چەند بەرهەڵستیەکی بەهێز بوو...