Posts

Showing posts with the label سۆفیگەری

چۆن لەخودی بوون-existence ئەگەین بە بوونی خودا؟

Image
چۆن لەخودی بوون-existence ئەگەین بە بوونی خودا؟ ئایا گەردوون، مجردات (کولیات و بیرکاری و مەنتق...)، هەر شتێکی تر کە پێت وایە بوونی هەیە، هاوڕا نیت کە پێشگریمانەی بوون دەکەن؟ وەڵام بەڵێ بە ناچاری، چونکە ئەگەر وانەبێت یەعنی بوونیان نییە. زۆرباشە، ئایا خودی بوون چییە؟ پێناسە ناکرێت، وایە؟ هەوڵبدە. ئەبینین پێناسە ناکرێت چونکە بەرزترین پۆلێنە، بەڵکو ئەوە شتی ناسراو و جیابووەوە یاخود موقەید پێناسە ئەکرێت بە شتی بەرزتر لە خۆی، بۆ نمونە ئینسان بە حەیوانی ناتق (جنس + خاصة). بەڵام بوون ئەبینین شتێکی بەرزتر و بنەماییتر نییە لەسەریەوە تا پێناسە بە بوون ببەخشێت بەڵکو خودی پێناسە بەندە لەسەر ئەو. وە ئەبینین بوون یەکێکی جیانەبوەوەی ڕەهایە. کەوابوو خودی بوون = یەک و ڕەها. ڕەنگە بوترێت ئەقڵ بوون دروستئەکات واتا تەنها بیرۆکەیەک بێت نەوەک خۆی هەبێت، ئەڵێین خودی ئەقڵت پێشگریمانەی بوون ئەکات ئەگەر ئەمە ڕەتبکەیتەوە ئەوا ئەقڵت بوونی نییە و قسەکەت بەهەڵە دەکەوێتەوە. پاشان ئەقڵ تەنها شت کەشف ئەکا نەک دروستبکا، ئەگەر دروستبکات ئەوا ممکنە خودی ئەو قسەی تۆش تەنها بەرهەمی ئەقڵ بێت نەک حەقیقەت. ڕەنگە بوترێت لەوانەی...

لابردنی تۆمەتی هاوڕەگەزبازی لەنێوان مەولانای ڕۆمی و شەمسی تەبرێزیدا

Image
  لابردنی تۆمەتی هاوڕەگەزبازی لەنێوان مەولانای ڕۆمی و شەمسی تەبرێزیدا مەولانای ڕۆمی و شەمسی تەبرێزی کە دوو سۆفی موسوڵمانن، یەکێک لەو دوو کەسایەتیانەی مشتومڕ دروستکراوە لەسەریان لە چەند ڕوویەکەوە، لەوانە تۆمەتبارکراون بە هاوڕەگەزبازی. جا لەم نوسینەدا پوختەی وەڵامی ئیبراهیم گەمەرد ئاماژە پێدەدەم دەربارەی بێ بنەمای ئەم تۆمەتە، کە لە کوێوە ئەم تۆمەتە ڕەچەڵەکی وەرگرتووە و بۆچیش هەڵەیە. ئیبراهیم گەمەرد سەرەتا ئاماژە بەوە دەدات، کە وشەی خۆشەویست lover یان عاشق لە تەسەوفی فارسیدا مەبەست پێی خۆشەویستی خودایە. وە ئاماژە بەوە دەدات وشەی خۆشەویست لەم چەند دەیەی ئەخیرەدا لە ڕۆژئاوا ئاماژە بووە بۆ بوونی پەیوەندیەکی سێکسی، گەرنا پێشتر تەنها ئاماژە بووە بۆ پەیوەندیەکی هەست و سۆز. وە ئاماژە دەدات ڕۆمی و شەمس تەنها بە مانای خۆشەویستی خودا عاشق بوونە، دوور لەو مانا جنسیەی کە ئەمڕۆ دراوەتە پاڵ وشەکە. وە ئاماژە بەوە دەدات ڕەنگە خوێنەری ڕۆژئاوای نەتوانێت مقاومەی ئەو بیرکردنەوەیە بکات کە پاش ئەوەی ڕۆمی و شەمس ئەگەن بەیەک و خۆشحاڵ ئەبن، بۆ ماوەیەکی زۆر لە ژووری قوتابیەکی ڕۆمی بەناوی حوسامەدین ئەمێننەوە بە...

بەڵا وەک کەرستەیەک بۆ گەشەی ڕۆحی لە دیدی ڕۆمی

Image
  بەڵا وەک کەرستەیەک بۆ گەشەی ڕۆحی لە دیدی ڕۆمی بەڵا و ئیبتیلا یەکێکن لەو شتانەی مرۆڤەکان لە ماوەی ژیانی دونیایاندا ئەزموونی دەکەن، وە بەڵا و ئیبتیلا ئەکەونە نێو کێشە گەورەکەی شەڕ و خراپە لە بووندا، بێگومان ئاینداران چەندین وەڵامیان پێشکەش کردووە (چ theodicy یان anti theodicy) کە بۆچی شەڕ و خراپە بوونی هەیە لە بووندا، جا لەم نوسینەدا بە پوختی ئاماژە بەوە دەدەم کە ڕۆمی چۆن بەڵا وەکو کەرستەیەک بۆ گەشەی ڕۆح و بیرهێنانەوەی ئەو پەیمانەی هەیە لە نێوان بەنی ئادەم و خوادا ئەبینێت. ڕۆمی دەڵێت: تا وەکو بەرزمان بکاتەوە و یارمەتیمان بدات گەشت بکەین، پەیامبەر بە دوای پەیامبەر دێت لەو سەرچاوەی بوونەوە: هەموو سەرئێشە و ناڵایەک کە دەچنە نێو جەستە و دڵت، بەگوێ ڕاتئەکێشن بۆ ئەو مەنزڵگە پەیماندراوەی پێت. لە هەموو ئاراستەیەکەوه تووشت ئەکات تا وەکو بتگەڕێنێتەوە بۆ لای ئەوەی بێ ئاراستەیە. وە ڕۆمی لە فيه ما فيه، ئاماژە بەوە دەدات کە سامان و تەندروستی باش وەکو دوو بەربەست وان بۆ گەشتن بە خودا و لە ئەنجامدا ئەبنە تاقیکردنەوەیەکی قورس. ڕۆمی دەڵێت: لە نێوان خودا و مرۆڤ دوو پەردە هەن، وە هەموو پەردەکانی تر لە...

ئایا ئیبن عەرەبی باوەڕی بە یەکێتی بوون (وحدة الوجود) هەبووە؟ یان هەڵەتێگەیشتنێک لە ئارادایە؟

Image
ئایا ئیبن عەرەبی باوەڕی بە یەکێتی بوون (وحدة الوجود) هەبووە؟ یان هەڵەتێگەیشتنێک لە ئارادایە؟ ئیبن عەرەبی فەیلەسوفی سۆفی یەکێک لەو کەسایەتییانەی مشتومڕێکی گەورە دروستبووە لەسەر تێڕوانینەکانی، بەشێوەیەک کە لای هەندێک وەکو پێشەوا دەبینرێت و لای هەندێکیش وەکو زەندیقێک ئەبینرێت. هۆکاری ئەوەش ئەتوانرێت بوترێت بەسەرەکی پەیوەستە بە میتافیزیکی بوون لای ئیبن عەرەبی. جا لەم نوسینەدا بەپوختی ئاماژە دەدرێت بەو توێژینەوەی فەیلەسوفی ئیسلامی و پسپۆڕی سۆفیگەری محمد ڕۆستەم، کە باس لەوە دەکات ئیبن عەرەبی دوورە لە باوەڕێکی وەکو یەکێتی بوون و ئەم خستنەپاڵەی ئیبن عەرەبیش بۆ یەکێتی بوون بەرهەمی هەڵە و پشتگوێخستنی زانایان بووە چ لە ڕۆژهەڵات یان ڕۆژئاوا.  ئۆنتۆلۆجی(وجود) ئیبن عەرەبی بوونی پێویست و بوونی موستەحیل لای ئیبن عەرەبی تاکە شتێک کە هەبێت و پێویست بێت بوونی بریتیە لە خوای گەورە، واتا خوای گەورە بریتیە لە واجب الوجود necessary existent. وە هەموو شتێکی تر کە هەن ئیلا بوونیان لە خوای گەورەوە وەردەگرن و بەندن لەسەر ئەو نەوەکو بوونێکی سەربەخۆیان هەبێت و بێنیاز بن لەخودا. شتانی موستەحیل لای ئیبن عەرەبی ب...