چۆن الاعیان الثابتة بەکاربێنین بۆ بوونی خودا؟

چۆن الاعیان الثابتة بەکاربێنین بۆ بوونی خودا؟ زۆرکات بێباوەڕانی ئەم سەردەمە چ بە باکگراوەندی فەلسەفی یان زانستە سروشتیەکان بانگەشەی ئەوە دەکات بوونی خودا ناتەبایە لەگەڵ مەعریفە، بەڵام چی ئەگەر مەعریفە ڕێتێچوو بێت تەنها لەبەر ئەوەی خودا بوونی هەیە؟ با بگەڕێینەوە بۆ لای سۆفی و فەیلەسوفی موسوڵمان ئیبن عەرەبی و سوود ببینین لە تێڕوانینە نایابەکەی بەناوی الاعیان الثابتة. الاعيان الثابتة کە لێکچوویەکی زۆری هەیە لەگەڵ فۆڕمەکانی ئەفلاتون، دەڵێت جیهانی ماددی تەنها بەرجەستەبوونی کۆمەڵێک فۆڕم یان کرۆکی جێگیرن کە لە جیهانێکی سەربەخۆدان، ئەم جیهانەش بریتیە لە عیلمی خوای پەروەردگار، وە ئەم عەینانە یان کرۆکانە وەکو نەخشە (blueprint) ن بۆ شتەکان. جا لە گفتوگۆیەکی گریمانەییدا ئەکرێت ئیبن عەرەبی بەم شێوە بێباوەڕێک بەخودا بانگێشتی ئیمان بە خودای بکات لەڕێی الاعیان الثابتة. سەرەتا دەبێت پشانی بدات بۆچی ئەم عەینانە بوونیان هەیە و پێویستن بۆ مەعریفە. پاشان دەبێت پشانی بدات بۆچی ئەم عەینانە زەمینەیەکی خاوەن علمیان هەیە کە پێی دەڵێین خودا. بۆ ئاسانکاری تەنها سەرنج ئەخەینە سەر کولیات و قەزیە بیرکاری و لۆجی...