دڵنیایی لە سەردەمی گومانگەراییدا

دڵنیایی لە سەردەمی گومانگەراییدا پاش دوورخستنەوەی زانستە ئەقڵییەکان لەمەیدانی مەعریفی مرۆڤ و پێگە جیاوازەکانی خوێندن و سەرنج خستنە سەر ئەزموون بە تەنها، جیهان گەشت بە ئاستێک کە چیتر بە چاوی دڵنیایی سەیری هیچ نەکات و بەڵکو هەمیشە چاوەڕێی ئەزموون بین ئاخۆ چی دەڵێت لەبارەی بابەتێکی دیاریکراوەوە. هەر بۆیە چ مەیدانی زانستە سروشتییەکان و چ مەیدانی فەلسەفە کەوتنە ژێر کاریگەری سروشتگەرایی و ئەزموونگەرایی و گومانگەرایی. وە پرسە مێتافیزیکی و نائەزموونیەکانیش کەوتنە بەر بەزەیی ئەزموون. وە لەم جیهانەدا ستیڤن هۆوکینگ وتەنی کاری فەیلەسوفان تەواوبوو و ئەوە زاناکانن دەبێت مەشخەڵی مەعریفە هەڵبگرن. وە فەلسەفەش لەلایەن فەیلەسوفە سروشتگەراکانەوە بووە تەنها بەشێک لە بەشەکانی زانستە سروشتییەکان و دەبێت ڕێنمایی لەو وەربگرێت و ویلاد کواین وتەنی هیچ دێڕێک پارێزراو نابێت لە پێداچوونەوە. بەم شێوە مرۆڤایەتی گەشت بە ئاستێک کە چیتر نەزانێت چی ڕاستە و چی هەڵەیە، نەک تەنها ئەمە بەڵکو دژایەتی ئەوانەش دەکەن کە پێیان وایە مەعریفە زەمینەیەکی هەیە و ئەکرێت دڵنیا بین لە هەندێ شت. وە هەرچی کەسانی ئاسایشە بۆ وەرگرتنی وە...