Posts

Showing posts with the label فەلسەفەی زانست

بنیاتنانی مۆدێلی فیزیکی بە ڕەچاوکردنی مێتافیزیک

Image
بنیاتنانی مۆدێلی فیزیکی بە ڕەچاوکردنی مێتافیزیک یەکێک لە کێشەی فیزیکزانەکانی ئەمڕۆ بە گشتی ئەوەیە هەر مۆدێلێک لەڕووی بیرکاریەوە کاربکات، پێشکەشی دەکەن وەک شتێکی ڕەسەن بۆ لێکدانەوەی لایەنێکی گەردوون، بێ ڕەچاوکردنی لایەنی مێتافیزیکی. بۆ نمونە ئەو مۆدێلەی ڕۆجەر پێنرۆس کە پێی دەوترێت Conformal cyclic cosmology بەکورتیCCC، هیچ ڕەچاوکردنێکی مێتافیزیکی تێدا نەکراوە، ئەو مۆدێلە بێکۆتای زنجیرەی هۆکار و کاریگەری پێویست دەکات، بەڵام بێکۆتای زنجیرەی هۆکار و کاریگەری هەروەکو ئارگومێنتە فەلسەفییەکان پشانیان داوە، موستەحیلە بوونی هەبێت.1 هەر بۆیە جۆرج ئێلیسی فیزیکزان و هەندێکی تر، کە ئاگاداری گرنگی ئارگومێنتە فەلسەفییەکانن، لەبارەی ئەو مۆدێلانەی توشی ڕابردوویەکی بێسەرەتامان دەکەن، دەڵێن: ڕابردوویەکی بێسەرەتا لەم ڕوانگەوە ڕێتێچوو نییە-چونکە پێکدێت لە کۆمەڵێکی بێکۆتایی ڕووداو و ساتی تەواوبوو. وە هیچ ڕێگایەکیش نییە بۆ بنیاتنانی کۆمەڵێکی وەها یاخوود بە حەقیقی بکرێت.2 جا ئەم مۆدێلەی ڕۆجەر پێنرۆس تاکە مۆدێل نییە لەم باسەدا بەڵکو چەندینی تر هەن دووچاری هەمان کێشە دەبن، وەک: • Eternal Inflation model (Linde ...

هاوکێشە فیزیکییەکان وەسفی گشتیگری جیهان نادەن بە دەستەوە

Image
هاوکێشە فیزیکییەکان وەسفی گشتیگری جیهان نادەن بە دەستەوە ئێمە لەم جیهانە ئاشناین لەگەڵ "ڕووداو، گۆڕان، هۆکارێتی، تێپەڕینی کات" بەڵام ئەم چەمکانە شوێنیکیان نییە لەناو هاوکێشە فیزیکییەکان، بەڵام لەبەرچی؟  لەبەر ئەوەی هاوکێشە فیزیکییەکان ناتوانن وەسفێکی گشتگیری لایەنی فیزیکی جیهان بدەن، بڕوانە ئەم نمونە x2 - 4 = 0 لە ڕووی بیرکارییەوە، ئەو x ئەکرێت هەم 2 دابنێین تێیدا، هەم 2- دابنێین تێیدا، بەڵام لە واقع چی؟ لە ڕووی میتافیزیکیەوە چی؟  لەڕووی میتافیزیکیەوە تەنها 2 ڕاستە، نەوەکو 2-. بۆ نمونە ئێمە ئەتوانین بڵێین مێزەکە دوو کەس هەڵیانگرت، بەڵام ناتوانین بڵێین ناقس دوو کەس مێزەکەیان هەڵگرت.1 جا هەر بۆیە، پاش ئەوەی بێرتراند ڕەسڵ لە هەندێ لە نوسینەکانی ئەم جۆرە بەرهەڵستیەی کردبوو،  جۆناسان شافەری فەیلەسوف لە وەڵامیدا دەڵێت: لەم بارەوە (ئەگەر بەقسەی ڕاسڵ بێت)، ڕووداو، یاسا، هۆکار، و لێکدانەوە لە هەمان بەلەمدان. ئەم چەمکانە... ئەرکیان پێدانی تێگەیشتنێکی سیستەماتیکیە لە زانست; خودی خۆیان لە هاوکێشەکان دەرناکەون. لەم ڕوانگەوە، ئارگومێنتەکەی ڕەسڵ لە هی گەمژەیەک ئەچێت بڵێت بیرکاری variabl...

زانست خۆکوژی ئەنجام ئەدات کاتێک عەقیدەیەک هەڵدەگرێت

Image
  زانست خۆکوژی ئەنجام ئەدات کاتێک عەقیدەیەک هەڵدەگرێت زانست وەک هەر شتێکی تری مرۆڤ، ئایدۆلۆژیای پێوە لکاوە بۆیە ئەبینن لەمێژووی زانستدا چەندین زانا و تێڕوانینی زانستی دووچاری تۆمەت بوونەتەوە، یەکێک لەو تێڕوانیانە nomogenesis ە کە زانای ڕووسی گەشەی پێدا بەناوی لیۆ بێرگ leo s. berg. باسەکە پەرەسەندنە، بێگومان پەرەسەندن هەر لەپاش بڵاوبونەوەی کتێبەکەی چارلس داروین ئەسڵی جۆرەکان، لەناو بازنەی زانستیەوە میکانیزمی داروینی دووچاری ڕەخنە بوەوە و زانایانی ڕەخنەگر میکانیزمی خۆیان پێشکەش دەکرد، ئەم مشتوومڕی میکانیزیمە تا ئێستاش بەردەوامە. سەرەتای سەدەی بیست، داروینیزم دووچاری لاوازییەکی زۆربووەوە بەتایبەت بەهۆی پەیدابوونی زانستی جینات، بەشێوەیەک کە ئیگۆر پۆپۆڤ دەڵێت نەوەی یەکەمی زانایانی جینات بەشێوەیەکی سەرەکی ڕەخنەگربوون لەداروینیزم. وە تەنانەت پیتەر باولەر دەڵێت داروینیزم لەو ماوە دووچاری ئەزمە نەبوەوە چونکە پێشتریش زاڵ نەبووە تاوەکو ئەو ماوە توشی ئەزمە ببێت. وە میکانیزمەکانی تر پێش ئەو ماوە و دواتریش ئەوە ئامادەبوونە. وە لەنێوان 1900 بۆ 1930 کۆمەڵە بیرۆکە و میکانیزمێک لەئارادابوون کە پێچەو...