Posts

Showing posts from May, 2023

ئایا ئیبن عەرەبی باوەڕی بە یەکێتی بوون (وحدة الوجود) هەبووە؟ یان هەڵەتێگەیشتنێک لە ئارادایە؟

Image
ئایا ئیبن عەرەبی باوەڕی بە یەکێتی بوون (وحدة الوجود) هەبووە؟ یان هەڵەتێگەیشتنێک لە ئارادایە؟ ئیبن عەرەبی فەیلەسوفی سۆفی یەکێک لەو کەسایەتییانەی مشتومڕێکی گەورە دروستبووە لەسەر تێڕوانینەکانی، بەشێوەیەک کە لای هەندێک وەکو پێشەوا دەبینرێت و لای هەندێکیش وەکو زەندیقێک ئەبینرێت. هۆکاری ئەوەش ئەتوانرێت بوترێت بەسەرەکی پەیوەستە بە میتافیزیکی بوون لای ئیبن عەرەبی. جا لەم نوسینەدا بەپوختی ئاماژە دەدرێت بەو توێژینەوەی فەیلەسوفی ئیسلامی و پسپۆڕی سۆفیگەری محمد ڕۆستەم، کە باس لەوە دەکات ئیبن عەرەبی دوورە لە باوەڕێکی وەکو یەکێتی بوون و ئەم خستنەپاڵەی ئیبن عەرەبیش بۆ یەکێتی بوون بەرهەمی هەڵە و پشتگوێخستنی زانایان بووە چ لە ڕۆژهەڵات یان ڕۆژئاوا.  ئۆنتۆلۆجی(وجود) ئیبن عەرەبی بوونی پێویست و بوونی موستەحیل لای ئیبن عەرەبی تاکە شتێک کە هەبێت و پێویست بێت بوونی بریتیە لە خوای گەورە، واتا خوای گەورە بریتیە لە واجب الوجود necessary existent. وە هەموو شتێکی تر کە هەن ئیلا بوونیان لە خوای گەورەوە وەردەگرن و بەندن لەسەر ئەو نەوەکو بوونێکی سەربەخۆیان هەبێت و بێنیاز بن لەخودا. شتانی موستەحیل لای ئیبن عەرەبی ب...

زانست خۆکوژی ئەنجام ئەدات کاتێک عەقیدەیەک هەڵدەگرێت

Image
  زانست خۆکوژی ئەنجام ئەدات کاتێک عەقیدەیەک هەڵدەگرێت زانست وەک هەر شتێکی تری مرۆڤ، ئایدۆلۆژیای پێوە لکاوە بۆیە ئەبینن لەمێژووی زانستدا چەندین زانا و تێڕوانینی زانستی دووچاری تۆمەت بوونەتەوە، یەکێک لەو تێڕوانیانە nomogenesis ە کە زانای ڕووسی گەشەی پێدا بەناوی لیۆ بێرگ leo s. berg. باسەکە پەرەسەندنە، بێگومان پەرەسەندن هەر لەپاش بڵاوبونەوەی کتێبەکەی چارلس داروین ئەسڵی جۆرەکان، لەناو بازنەی زانستیەوە میکانیزمی داروینی دووچاری ڕەخنە بوەوە و زانایانی ڕەخنەگر میکانیزمی خۆیان پێشکەش دەکرد، ئەم مشتوومڕی میکانیزیمە تا ئێستاش بەردەوامە. سەرەتای سەدەی بیست، داروینیزم دووچاری لاوازییەکی زۆربووەوە بەتایبەت بەهۆی پەیدابوونی زانستی جینات، بەشێوەیەک کە ئیگۆر پۆپۆڤ دەڵێت نەوەی یەکەمی زانایانی جینات بەشێوەیەکی سەرەکی ڕەخنەگربوون لەداروینیزم. وە تەنانەت پیتەر باولەر دەڵێت داروینیزم لەو ماوە دووچاری ئەزمە نەبوەوە چونکە پێشتریش زاڵ نەبووە تاوەکو ئەو ماوە توشی ئەزمە ببێت. وە میکانیزمەکانی تر پێش ئەو ماوە و دواتریش ئەوە ئامادەبوونە. وە لەنێوان 1900 بۆ 1930 کۆمەڵە بیرۆکە و میکانیزمێک لەئارادابوون کە پێچەو...

ئارگومێنتی مەرجدارێتی ئیبن سینا بۆ بوونی خودا

Image
  ئارگومێنتی مەرجدارێتی ئیبن سینا بۆ بوونی خودا فەیلەسوفی ئیسلامی، ئیبن سینا یەکێکە لەوانەی ئارگومێنیتان بۆ خودا پێشکەشکردووە، ئارگومێنتەکەی ئیبن سینا ئەمڕۆ ئەتوانین بڵێین جۆرێکە لە ئارگومێنتی مەرجدارێتی کە بەتێبینی کردنی گەردوون دەگات بەوەی تەواوی گەردوون و بوون بەندن لەسەر پێویستە بوون (واجب الوجود). وە دواتریش ڕوونی دەکاتەوە بۆچی ئەم پێویستە بوونە دەبێت خودا بێت. فەیلەسوفی سەردەم ئێدوارد فێسەر ئارگومێنتی ئیبن سینا بەم شێوە پێشەکی و دەرئەنجامە کورت ئەکاتەوە: 1. شتێک بوونی هەیە. 2. هەر شتێک بوونی هەبێت یان مەرجدارە (بونلواو یان ڕێتێچوو) یان پێویست (واجب). 3. ئەگەر ئەو شتەی بوونی هەیە پێویست بێت، ئەوا پێویستە بوون هەیە. 4. هەر شتێک مەرجداربێت هۆکاری هەیە. 5. جا ئەگەر ئەو شتەی بوونی هەیە مەرجدار بێت ئەوا هۆکاری هەیە. 6. سەرجەمی شتە مەرجدارەکان یان پێویستە لە خودی خۆی یان مەرجدارە بەخودی خۆی. 7. سەرجەمی شتە مەرجدارەکان ناکرێت پێویست بێت بەخودی خۆی چونکە بەندە لەسەر ئەندامەکانی. 8. کەوابوو سەرجەمی شتە مەرجدارەکان مەرجدارە بەخودی خۆی. 9. کەوابوو سەرجەمی شتە مەرجدارەکان هۆکاری هەیە. 10....