لەبارەی سزایی هەتاهەتای پاشەڕۆژ

لەبارەی سزایی هەتاهەتای پاشەڕۆژ ئیمامی ماتوریدی لە کتێبی تەوحیددا دەفەرمووێت: کوفر ئەوپەڕی سەرپێچیکردنە لەدژی خودا و جا بۆیە سزاکەشی هاوتایەتی. باوەڕ بریتیە لە تەسدیق کردنی ئەوەی هەتاهەتای و بێکۆتایە (مەبەست خودایە) و کوفریش بریتیە لە ئینکاری کردنی ئەوەی هەتاهەتایی و بێکۆتایە. پاداشتی هەردووکیشیان چ باوەڕ یان کوفر بەو پێیەیە. جا لەبەر ئەم هۆکارە، غەیری کوفر ئەکرێ شایستەی لێخۆشبوونی خوا بێت چونکە غەیری کوفر ڕەتکردنەوەی ئەوەی تێدانییە کە بێکۆتایە. فەیلەسوفی ئیسلامی سەردەمیش سەفەروک چۆزری پاش ئاماژە دان بەچەن خاڵ، دەڵێت: لای ئیمامی ماتوریدی حیکمەت بریتیە لەوەی شتێک لە شوێنی گونجاوی خۆی دابنێیت. جا سزانەدانی کوفر بە هاوتای خۆی و لێخۆشبوون لێی ئەبێتە لێخۆشبوونێکی ناگونجاو، چونکە کوفر بریتیە لە ڕەتکردنەوەی تەواوی خودا، کوفر بریتیە لە ڕەتکردنەوەیەکی بەویستانەی ئەو زاتەی تاکە حەقیقەتە و لەبەر ئەمە شتێک نییە شایستەی لێخۆشبوون بێت. پاشان ئیمامی ماتوریدی بە شێوەیەکی لە شێوەکان بنەمای یەکسانی equivalence principle بەکاردێنێت کە بریتیە لە تاوانی سنوردار، سزای سنوردار دەهێننە پێش. ئەگەر ئاوها بێت، ئ...