لەبارەی سزایی هەتاهەتای پاشەڕۆژ



لەبارەی سزایی هەتاهەتای پاشەڕۆژ


ئیمامی ماتوریدی لە کتێبی تەوحیددا دەفەرمووێت: کوفر ئەوپەڕی سەرپێچیکردنە لەدژی خودا و جا بۆیە سزاکەشی هاوتایەتی. باوەڕ بریتیە لە تەسدیق کردنی ئەوەی هەتاهەتای و بێکۆتایە (مەبەست خودایە) و کوفریش بریتیە لە ئینکاری کردنی ئەوەی هەتاهەتایی و بێکۆتایە. پاداشتی هەردووکیشیان چ باوەڕ یان کوفر بەو پێیەیە. جا لەبەر ئەم هۆکارە، غەیری کوفر ئەکرێ شایستەی لێخۆشبوونی خوا بێت چونکە غەیری کوفر ڕەتکردنەوەی ئەوەی تێدانییە کە بێکۆتایە.


فەیلەسوفی ئیسلامی سەردەمیش سەفەروک چۆزری پاش ئاماژە دان بەچەن خاڵ، دەڵێت:

لای ئیمامی ماتوریدی حیکمەت بریتیە لەوەی شتێک لە شوێنی گونجاوی خۆی دابنێیت. جا سزانەدانی کوفر بە هاوتای خۆی و لێخۆشبوون لێی ئەبێتە لێخۆشبوونێکی ناگونجاو، چونکە کوفر بریتیە لە ڕەتکردنەوەی تەواوی خودا، کوفر بریتیە لە ڕەتکردنەوەیەکی بەویستانەی ئەو زاتەی تاکە حەقیقەتە و لەبەر ئەمە شتێک نییە شایستەی لێخۆشبوون بێت. پاشان ئیمامی ماتوریدی بە شێوەیەکی لە شێوەکان بنەمای یەکسانی equivalence principle بەکاردێنێت کە بریتیە لە تاوانی سنوردار، سزای سنوردار دەهێننە پێش. ئەگەر ئاوها بێت، ئەوا تاوانی بێکۆتا سزای بێکۆتا دەهێننە پێشەوە. وە تاکە تاوانێکی بێکۆتا و تاکە تاوانێکی ڕەها کە گۆڕانی بەسەر نایەت بریتیە لە کوفر. هیچ تاوانێکی تر بەو شێوە سزای پاشەڕۆژ ناهێنێتە پێشەوە. کوفر واتا پەیوەست بوون بە غەیری خودا بە شێوەیەک بۆ هەتاهەتایە... وە ئیمامی ماتوریدی پێدەچێت ئاماژەی دابێت بە بنەمای Status Principle. کە کوفر بریتیە لە ڕەتکردنەوەی زاتێکی بێکۆتا، بەمەش سزایەکی بێکۆتا دەهێنێتە پێش بەهۆی ڕەتکردنەوەی زاتێکەوە کە پێگەیەکی بەراوردنەکراوی هەیە. 


جا بۆیە لەدیدی ئیمامی ماتوریدی ئەوە تەنها کوفرە کە سزایی هەتاهەتایی دووچاری مرۆڤەکان ئەکات نەوەکو هیچ تاوانێکی تر، هەر بۆیەشە ئیمانداری تاوانبار لە کۆتایدا لە سزا ڕزگاری دەبێت.


سەرچاوە:

Chowdhury, S. Z. (2021a). Islamic theology and the problem of evil. The American University in Cairo Press. 


Comments

پڕ بینەرترین بابەتەکان

ئایا ئیبن عەرەبی باوەڕی بە یەکێتی بوون (وحدة الوجود) هەبووە؟ یان هەڵەتێگەیشتنێک لە ئارادایە؟

بنەما بنچینەییەکانی لۆجیک و کوانتەم میکانیک

بۆچی عەقڵ و مێشک هەمان شت نین؟ نەگونجاوی لۆجیک و مادیگەرایی

کێشەی خراپە و وەڵامی ئەشاعیرە بۆی

شیکارێکی ڕەخنەیی لە تێڕوانینی گراهەم ئۆپی دەربارەی بنەمای هۆکارێتی

ئارگومێنتی هەمانبوونی خود بەناو کاتدا بۆ بوونی ڕۆح

کێشەی ویستی ئیلاهی و ئارگومێنتی گەردوونی کەلام

بۆچی ماددە لە ئەوپەڕی ئاڵۆزیشدا ناتوانێت هۆش و ئاگای بەرهەم بێنێت؟

عەقڵ وەکو زەمینەی وەحی لای فەخرەدینی ڕازی

وەڵامی گومانی خەلقی گەردوون لە نێوان شەش و هەشت ڕۆژی قورئاندا