زانست خۆکوژی ئەنجام ئەدات کاتێک عەقیدەیەک هەڵدەگرێت

زانست خۆکوژی ئەنجام ئەدات کاتێک عەقیدەیەک هەڵدەگرێت زانست وەک هەر شتێکی تری مرۆڤ، ئایدۆلۆژیای پێوە لکاوە بۆیە ئەبینن لەمێژووی زانستدا چەندین زانا و تێڕوانینی زانستی دووچاری تۆمەت بوونەتەوە، یەکێک لەو تێڕوانیانە nomogenesis ە کە زانای ڕووسی گەشەی پێدا بەناوی لیۆ بێرگ leo s. berg. باسەکە پەرەسەندنە، بێگومان پەرەسەندن هەر لەپاش بڵاوبونەوەی کتێبەکەی چارلس داروین ئەسڵی جۆرەکان، لەناو بازنەی زانستیەوە میکانیزمی داروینی دووچاری ڕەخنە بوەوە و زانایانی ڕەخنەگر میکانیزمی خۆیان پێشکەش دەکرد، ئەم مشتوومڕی میکانیزیمە تا ئێستاش بەردەوامە. سەرەتای سەدەی بیست، داروینیزم دووچاری لاوازییەکی زۆربووەوە بەتایبەت بەهۆی پەیدابوونی زانستی جینات، بەشێوەیەک کە ئیگۆر پۆپۆڤ دەڵێت نەوەی یەکەمی زانایانی جینات بەشێوەیەکی سەرەکی ڕەخنەگربوون لەداروینیزم. وە تەنانەت پیتەر باولەر دەڵێت داروینیزم لەو ماوە دووچاری ئەزمە نەبوەوە چونکە پێشتریش زاڵ نەبووە تاوەکو ئەو ماوە توشی ئەزمە ببێت. وە میکانیزمەکانی تر پێش ئەو ماوە و دواتریش ئەوە ئامادەبوونە. وە لەنێوان 1900 بۆ 1930 کۆمەڵە بیرۆکە و میکانیزمێک لەئارادابوون کە پێچەو...