زنجیرەی بەندبوویەتی بێکۆتا و پێویستە بوون

با وادابنێین زنجیرەی بەندبوویەتی بێکۆتایە، ئایا هێشتا پێویستمان بە پێویستە بوونە؟ وەڵام بەڵێ، بەپێچەوانەی ئەوانەی (وەکو دەیڤد هیوم) پێیان وایە ئەگەر هەر شتێکی بەندبوو لێکبدرێتەوە بە شتێکی تری بەندبوو و تا بێکۆتایی... ئەوا پێویستمان بە پێویستە بوون نابێت. چونکە: زنجیرەی بێکۆتای شتە بەندبووەکان، با بێکۆتاش بێت ئەوا هێشتا بەندبووە و ئاتاجی بە پێویستە بوونە، گرنگ نییە چەند بەندبوو بن ئەم بەندبووانە سروشتیان بەندبوویەتی و پێویستیەتی بەرهەم ناهێنن، پاشان ئەم زنجیرە بێکۆتایە خۆی مەرجدارە (بەندە لەسەر ئەندامە مەرجدارەکانی) و ئەکرا ئەسڵەن هەر نەبوایە یان بە شێوەیەکی تر بوایە. لایبنز ئەم نمونە بەکاردێنێت تا تێبگەین بۆچی زنجیرەی بێکۆتای بەندبووەکان هەر پێویستی بە پێویستەبوونە، وادابنێ بەشێوەیەکی بێکۆتا کتێبێکی جیۆمێتریمان-geometry هەیە و هەر یەکێک لەم کتێبانە لەوەی پێش خۆی کۆپی کراوە بەشێوەیەکی بێکۆتا. جا ئێستا ئەگەرچی بڵێین ئەم کتێبەیان بەندە لەسەر ئەوی تر، ئەوی تریش لەسەر ئەوی تر و هتد... ئەوا هێشتا پێویستمانە بپرسین چی هۆکاری ئەوەیە ئەم کتێبە ئەم ناوەڕۆکەی هەبێت وەک لە ناوەڕۆکێکی تر؟ بۆچی هەمو...