Posts

Showing posts from April, 2024

بۆچی زنجیرەی گەڕانەوەی بێکۆتا ناکرێت ڕاست بێت؟

Image
بۆچی زنجیرەی گەڕانەوەی بێکۆتا ناکرێت ڕاست بێت؟ بەدرێژایی مێژوو تا ئەمڕۆ چەندین ئارگومێنت پێشکەشکراون بۆ ئەوەی کە بۆچی زنجیرەی هۆکاریی ناکرێت بێ دەستپێک بێت، یەکێک لەو جۆرە نوێیانە بریتیە لە ئارگومێنت لە پارادۆکسی بێکۆتاوە. بۆ ئەم جۆرە ئارگومێنتە، دوو پارادۆکس بەکاردێنم تا وەکو ڕوون ببێتەوە بۆچی زنجیرەی ڕووداوەکان دەبێت هۆکاری یەکەمی هەبێت. پارادۆکس (paradox) واتا دژبەیەکی، وە لە پارادۆسەکانەوە ڕوون دەبێتەوە بیرۆکەی گەڕانەوەی بێکۆتای ڕووداوەکان دەبێتە هۆی دروستبوونی دژ بەیەکی. با بەیەکەوە بڕۆینە لای پارادۆکسەکان: یەکەم: پارادۆکسی ڕۆحکێشەکان. وشەی ڕۆحکێش لەبەرامبەر وشەی (Grim Reaper) بەکاردێنم، کە کارێکتەرێکی خەیاڵییە لە چیرۆک و فلیمەکاندا هەیە و هەڵدەستێت بە ڕۆحکێشانی کەسەکان. بۆ ئەوەی پشانی بدەین کە چۆن زنجیرەیەکی هۆکاریی بێکۆتا دەبێتە هۆی دروستبوونی دژبەیەکی، ئەوا ئەم پارادۆکسە ئەو ئەرکە بەناوازەیی بەجێدێنێت. وادابنێ کەسێکمان هەیە ناوی ئازادە کە دەکوژرێت و دەبێتە قوربانی. ئازاد کاتژمێر ۱۰ی بەیانی زیندووە. جا وادابنێ ژمارەیەکی بێکۆتا ڕۆحکێشمان هەیە کە هەر یەکێکیان کاتێکی دیاریکراوی دان...

بەرهەڵستی گەڕانەوەی بێکۆتا و ئارگومێنتە گەردوونییەکان

Image
  ب ەرهەڵستی گەڕانەوەی بێکۆتا و ئارگومێنتە گەردوونییەکان یەکێک لەو بەرهەڵستیە باوانەی پێشکەشکرابێت، لەدژی ئارگومێنتە گەردوونییەکان بریتیە لە بەرهەڵستی گەڕانەوەی بێکۆتایی هۆکار و کاریگەرییەکان-Infinite regress. بە شێوەیەکی گشتی ئارگومێنتە گەردوونییەکان یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانیان ئەوەیە پشانی بدەن بۆچی زنجیرەی هۆکار و کاریگەرییەکان بێکۆتا نین بەڵکو سنوردارن، بەڵام هەندێ لە ڤێرشنەکانی ئارگومێنتە گەردوونییەکان ڕێ دەدەن بە ڕێتێچوونی گەڕانەوەی بێکۆتای زنجیرەی هۆکار و کاریگەرییەکان. جا ئێستا یەکێک لەو ڤێرشنانە بەکورتی پێشکەش دەکەم لەسەر بنەمای کارەکانی فەیلەسوف جۆشوا ڕاسمویسن، کە پێی دەڵێت ئارگومێنتی بەندبووییەتی-The dependence argument. پێش ئەوەی بچینە لای ئارگومێنتەکە، سەرەتا هەندێ جیاکاری و خاڵ پێویستە بزانین، وەک ئەوەی کە گەڕانەوەی بێکۆتا یەک جۆر نین بەڵکو ئەکرێت بیکەینە دوو جۆر: 1. گەڕانەوەی بێکۆتای زەمینەدار- grounded  infinite. لەم جۆرەدا، گەرچی زنجیرەی هۆکار و کاریگەرییەکان، بێ سنور و بێکۆتایە ئەوا هێشتا بەندبووە. بەندبووە لەسەر زەمینەیەکی لە پێش یان لە سەروو زنجیرەکە خۆی....

ئارگومێنت لە ڕەچەڵەکی ژیانەوە بۆ بوونی خودا

Image
ئارگومێنت لە ڕەچەڵەکی ژیانەوە بۆ بوونی خودا یەکێک لەو مەیدانانەی بەشێک لە ئیمانداران ئارگومێنتی بۆ ئەهێننەوە بۆ بوونی خودا بریتیە لە ڕەچەڵەکی ژیان. گەرچی ئەم جۆرە ئارگۆمێنتە، بە شێوەیەکی گشتی لە فەلسەفەی ئایندا سەرنجی ناخرێتە سەر، ئەوا هێشتا شایستەی ئەوەیە کاتی بۆ تەرخان بکرێت. جا لەم نوسینە هەندێ سەرنج دەربارەی ئەو جۆرە ئارگومێنتە ئاماژە پێدەدەم، سەرەڕای ئەوەی خۆم ئەم جۆرە ئارگومێنتە بەکارناهێنم وەک ئارگومێنتی سەرەکی بەڵام هێشتا پێم خۆشە خوێنەری پێ ئاشنابکەم. ڕەچەڵەکی ژیان یەکێکە لەو نهێنیانەی کە زانایان بەدوایدا وێڵن بیکەنەوە، لەگەڵ پێشکەوتنێکی زۆری زانیاری زانایان دەربارەی پێکهاتەکانی ژیان و پێشکەوتنی تاقیگە و کەرستە و میتۆد و تەکنیەکەکان، هێشتا ڕەچەڵەکی ژیان بەنهێنی ماوەتەوە. ڕەچەڵەکی ژیان ئەتوانین بڵێین لە سێ پرسیار پێکهاتووە: 1.ژیان کەی پەیدابووە؟ 2.ژیان لەکوێ پەیدابووە؟ 3.ژیان چۆن پەیدابووە؟ پرسیاری یەکەم بەوردی نازانین بەڵام بەلایەنی کەم دڵنیاین 3.5 بلیۆن ساڵ لەمەوبەر ژیان بوونی هەبووە لەسەر ئەم زەوییە. ئەمما پرسیاری دووەم و سێیەم ئەوەی هەمانە تەنها بریتیە لە سیناریۆ و گریمانەی...