عەقڵ وەکو زەمینەی وەحی لای فەخرەدینی ڕازی

عەقڵ وەکو زەمینەی وەحی لای فەخرەدینی ڕازی لای پۆلیماث و دینناس و موتەکەلیمی ئەشعەری فەخرەدینی ڕازی، زەمینەی وەحی بریتیە لە عەقڵ، جا لەم نوسینەدا بەکورتی باس لەو هۆکارانە دەکەم کە بۆچی لای ئەشاعیرە بەگشتی و لای ڕازی بەتایبەت، عەقڵ زەمینەی وەحییە. لای ڕازی عەقڵ بریتیە لەو کەرستەی کە ئێمە تێدەگەین پێی لە وەحی، بە مانایەکی تر عەقڵ ڕەچەڵەکی تێگەیشتنە لە نەقڵ، بەشێوەیەک کە گومانخستنە سەر ئەو کەرستە کە عەقڵە، ڕاستەوخۆ گومان خستنە سەر وەحی و نەقڵە. بەڵام بۆچی وا بیربکەینەوە؟ ڕازی دوو هۆکاری گرنگمان پێدەدات، ئەوانیش بریتین لە بوونی خودا و بەڵگەی پەیامبەرێتی. بێگومان وەحی و نەقڵ بۆ ئەوەی بیچەسپێنین سەرەتا پێویستمان بەوەیە بوونی خودا پشان بدەین لەڕێی ئارگومێنتی عەقڵی و فەلسەفی rational proofs، پاشان دیسانەوە بە عەقڵ بەڵگەکانی پەیامبەرێتی پێشکەش بکەین و شیکار بکەین. ئەگەر ئەم دوو هەنگاوە ئەنجام درا ئەوسا ئاسان وەحی و نەقڵ قبوڵ دەکرێت. خۆ ئەگەر کەسێک بڵێت لە ڕێی وەحی و نەقڵەوە ڕاستێتی خودا و پەیامبەرێتی پەیامبەر د.خ پشان دەدەین، ئەوا ڕازی وەڵام دەداتەوە کە ئەمە تووشی بە هەڵەداچوونەوەی خولیمان ...