Posts

Showing posts with the label ئەخلاقناسی

کێشەی تێڕوانینی ئەرستۆیی و زەمینەی ئەخلاق

Image
کێشەی تێڕوانینی ئەرستۆیی و زەمینەی ئەخلاق ئەرستۆ و شوێنکەوتەکانی بەتایبەت لە ئەمڕۆدا بۆ بابەتی زەمینەی ئەخلاق، گرنگی ئەدەن بە بیرۆکەیەک بەناوی سروشتی مرۆیی. پێیان وایە ئەکرێت ئێمە زەمینە بدەین بە ئەخلاق لەڕێی زانینی سروشتی مرۆیی. ‌لای ئەمان بەشێوەیەکی ساددە ئەخلاق یان کارێکی باش و ئەخلاقی بریتیە لەو کردارەی دەبێتە گەشەی مرۆڤ، کە بەم چەمکە دەڵێن eudaimonia. ئەو سیفەتانەی ئەکرێت پێیان بڵێین فەزیڵەت، وەک دادپەروەری پێیان وایە بەشێکی سروشتی مرۆڤە و ئەبێتە هۆی گەشەی مرۆڤایەتی. هەروەکو چۆن سروشتی چەقۆ بریتیە لە بڕین، ئاوهاش مرۆڤ کاتێک بە سروشتی خۆی مامەڵەدەکات ئەوا ئەخلاقی مامەڵە دەکات. با نمونەیەک بدەین تا ڕوونتر بێت لامان: "کوشتنی منداڵێکی ساوا خراپە" لای ئەرستۆییەک بۆیە ئەم دێڕە ڕاستە چونکە کوشتنی منداڵ پێچەوانەی سیفەتگەلێکن کە بەشێکن لە سروشتی مرۆیی. گرنگی دان بە منداڵ و گەورەکردنی ئەبێتە هۆی گەشەسەندنی خێزان و کۆمەڵگا، واتا گەشەکردنی مرۆڤایەتی. واتا تایبەتمەندی ئەخلاقی لکاوە بە سروشتی مرۆیی. کێشەکانی: 1. جی ئی موری لەدژی تێڕوانینیە سروشتگەراکان بەرهەڵستیەکی دروستکرد بەناوی ئار...

ئایا پەرەسەندن ئەتوانێت ببێتە زەمینەی ئەخلاق؟

Image
ئایا پەرەسەندن ئەتوانێت ببێتە زەمینەی ئەخلاق؟ یەکێک لەو ڕێگایانەی سروشتگەراکان تەبەنیان کردووە بۆ ئەخلاق بریتیە لە بیردۆزی پەرەسەندن. لەم تێڕوانینەدا، ئەخلاق بەرهەمی پرۆسەکانی پەرەسەندنە و ڕۆڵی هەبووە لە گەشەسەندنی کۆمەڵگا و لەسەرئەنجامیشدا وایکردووە مرۆڤەکان باشتر بمێننەوە بەبەراوردی ئەو گروپانەی ئەم جۆرە بنەمایانەیان گەشەپێنەداوە کە پێی دەڵێین بنەمای ئەخلاقی. واتا ئەوانەی بۆ نمونە یارمەتی یەکیان داوە و سۆزیان هەبووە بۆیەکتر باشتر ماونەتەوە وەک ئەوانەی وانەبوون. واتا بەکورتیەکەی سروشتگەراکان پێیان وایە ئەخلاق ورد ئەبێتەوە بۆ پرۆسەکانی پەرەسەندن. کێشەکانی ئەم تێڕوانینە چییە؟ 1. پەرەسەندن هەوڵ بۆ مانەوە ئەدات نەوەکو حەقیقەت. واتا هەبوونی کۆمەڵێ بنەما ناومان ناوە بنەمای ئەخلاقی تەنها لەبەرئەوەی سوودبەخشن لەڕووی مانەوە نەوەکو شتانێکی حەقیقی بن. هەر بۆیە بەشێک لە فەیلەسوفان EDAs بەکاردێنن کە کۆمەڵە ئارگومێنتێکن ئەدەن لە پێگەی ئەخلاق بەهۆی پەرەسەندنەوە. 2. پەرەسەندن وەکو هەر بیردۆزێکی زانستی، تەنها وەسف دەکات چی ڕوویداوە و ڕوودەدات نەک ئەبێت چی بکەین و چی نەکەین. واتا ئێمە ناکرێت بڵێین ئەمە...

ڕیالیزمی ئەخلاقی ناسروشتگەرایی و کێشەکانی

Image
ڕیالیزمی ئەخلاقی ناسروشتگەرایی و کێشەکانی ئەوانەی باوەڕدارن بەوەی حەقیقەت و بەهای ئەخلاقی بوونی هەیە و بەند نییە لەسەر خودا یان پرۆسە سروشتییەکان (ئەمانەیان سروشتگەران)، پێیان دەوترێت ناسروشتگەرا. جا بەپێی تێڕوانینی ناسروشتگەرایی بەڵێ ئەخلاق وجودی هەیە بەڵام بەند نییە لەسەر پرۆسەی فیزیکی وەکو پەرەسەندن وسایکۆلۆجیا و لایەنی کۆمەڵایەتی هەروەکو سروشتگەراکان بانگەشەی دەکەن، بەڵکو بەشێوەیەکی سەربەخۆ وجودیان هەیە و وردنابنەوە بۆ هیچ شتێکی تر. واتا وجودێکی مجردی سەربەخۆیان هەیە sui generis. جا فەیلەسوفانی بەرامبەر کۆمەڵێک ڕەخنەیی وجودی و معریفیان پێشکەش کردووە لەدژی ئەم تێڕوانینە: 1. وجودیان هەیە و تەواو یەعنی چی؟ بۆچی هەن؟ وە بۆچی بە زەڕوری هەن؟ ‌ویلیام لەین کرەیگ دەڵێت تێدەگەم مرۆڤێکی دادپەروەر چییە بەڵام دادپەروەری بەبێ مرۆڤەکان چ مانایەکی هەیە وەکو بوونێکی مجردی سەربەخۆ؟1 2. با وادابێنین بوونیان هەیە و تەواو، ئەوا چۆن ئەقڵی مرۆڤ لەم جیهانە فیزیکیە درک ئەکات پێیان لەکاتێکدا ئەم حەقیقەتە ئەخلاقیانە بوونێکی موجەرەدی دابڕاون؟ بەتایبەت ئەگەر چیرۆکی پەرەسەندن وەربگرین کە ئەسڵەن پرۆسەکە ڕەچاوی د...

ڕیالیزمی ئەخلاقی و خۆپەرستیی دەروونی

Image
ڕیالیزمی ئەخلاقی و خۆپەرستیی دەروونی ڕیالیستە ئەخلاقییەکان (بەو مانایەی کە ئەخلاق بەند نییە لەسەر خودا) پێیان وایە حەقیقەتە ئەخلاقییەکان شتانێکی بێ تەفسیر و ناوردکەرەوەن-Irreducible facts. بۆ نمونە ”کوشتی منداڵێکی بێتاوان هەڵەیە“ لای ئەمان ئەمە حەقیقەتێکە و تەواو تەفسیرێکی نییە و وردنابێتەوە بۆ هیچ شتێک. بە دەربڕینێکی تر ئەڵێن فڵانە شتی خراپ خراپە لە خودی خۆیدا، و فڵانە شتی باشیش باشە لە خودی خۆیدا. بەڵام لێرەدا ئەکرێت ئەم تێڕوانینە گورزێکی لێبدەین و بڵێین ئەوەی پێی دەڵێن حەقیقەتی ناوردبوەوەی ئەخلاقی، ورد ئەبێتەوە بۆ شتانێکی تر، ئەمەش ئەکەین لەڕێی بە هانا بردن بۆ لای بیردۆزی خۆپەرستیی دەروونی-Psychological egoism. کە بە سادەیی بریتیە لەو تێڕوانینەی کە دەڵێت وەکو مرۆڤ تۆ یەک شت هانتدەدات ئەویش زیادکردنی خۆشگوزەرانی-well being خۆتە. بۆ نمونە تەنانەت لەو حاڵەتانەی من زەرەر ئەدەم لە خۆم بۆ یارمەتیدانی کەسانی تر - کە پێی دەڵێین حاڵەتی خۆبەقوربانی کردن-altruism، ئەوا قازانجێک ئەکەم و هاندەرێک هەیە کە خزمەت بە خودی خۆم ئەکات، ئەویش ئاسوودەبوونی دەروونمە. بۆ نمونە ”کوشتنی منداڵێکی بێتاوان هەڵە...

هەستی ئەخلاقی و ئەحکامی شەریعەت

Image
هەستی ئەخلاقی و ئەحکامی شەریعەت ئەوەی ئێمە پێی دەڵێین هەستی ئەخلاقی و ویژدان، هەندێ جار پێچەوانەی ئەحکامی شەریعەت دەوەستێتەوە، ئەمەش دەکرێت هۆکارەکەی بریتی بێت لەوەی ئەمە بەشێکە لە تاقیکردنەوەی ژیانی دونیا. بۆ نمونە پێغەمبەر ئیبراهیم داوای لێکرا کوڕەکەی کە منداڵێکی بێتاوانە سەرببڕێت، ئەمە پێچەوانەی هەستی ئەخلاقی و ویژدانی ئیبراهیم بوو، بەڵام پێغەمبەر ئیبراهیم تاقیکردنەوەکە دەرچوو بەوەی ملکەچی نواند بۆ فەرمانەکە و زاڵ بوو بەسەر هەست و سۆزیدا. یان لە باسی جەڵدی زیناکەر، خوای گەورە پاش حوکمەکە ئەفەرمووێت ڕەحمیان پێمەکەن ئەگەر ئیماندارن بە خودا و ڕۆژی دوایی، واتا حوکمەکە جێبەجێ بکەن گەرچی پێچەوانەی سۆز و ڕەحمتانە. واتا ئەو کاتانەی هەستی ئەخلاقی پێچەوانەی حوکمێک دەبێت، ئەوە بەشێکە لە تاقیکردنەوەی دونیا کە تێیدا داواکراوە لێت پابەندی شەریعەت بیت و هەستی ئەخلاقی پشتگوێ بخەیت. واتا هەستی ئەخلاقیش دووچاری تاقیکردنەوە دێت هەروەکو چۆن حەز و ئارەزووەکانمان دووچاری تاقیکردنەوە دێن، بۆ نمونە نەفسی مرۆڤ حەزی لە ئاسودەی و ڕەحەتی و چێژە جیاوازەکانە، کەچی فەرمانی شەریعەت دێت و پێچەوانەی ئەم نەفس و سروشت...

ئارگومێنت بۆ دژە ڕیالیزمی ئەخلاقی

Image
ئارگومێنت بۆ دژە-ڕیالیزمی ئەخلاقی دژە-ڕیالیزمی ئەخلاقی-Moral anti-realism ئەو تێڕوانینەیە کە دەڵێت شتانێک بوونیان نییە بەناوی حەقیقەتی ئەخلاقی، کە بەشێوەیەکی سەربەخۆ و بابەتییانە بوونیان هەبێت. بە سادەی ئەم تێڕوانینە پێچەوانەی ڕیالیزمی ئەخلاقییە کە پێی وایە حەقیقەتی ئەخلاقی سەربەخۆ لە هەموو شتێک بوونی هەیە. جا لێرەدا دوو ئارگومێنت پێشکەش دەکەم کە بۆچی دژه-ڕیالیزمی ئەخلاقی ڕاستە، یەکێکیان لەناو چوارچێوەی ئیمان بە خودا، ئەوی تریان لەناو چوارچێوەی ماددیگەرایدا. ئارگومێنتەکە لەناو چوارچێوەی ئیمان بە خودا: 1. مۆدێلی خەلقی بەردەوام-occasionalism ڕاستە. 2. بڕیاردانی ئەخلاقی/تێفکرینی ئەخلاقی دۆخی ئەقڵین. 3. خودا خالقی دۆخە ئەقڵییەکانە (لە پێشەکی 1 و 2 ەوە). 4. خودا کەماڵی هێزی هەیە، و ئەتوانێت دۆخگەلێکی جیاوازی ئەقڵی دروستبکات کە تێڕوانینی مرۆڤ بگۆڕێت بۆ ئەخلاق. 5. کەواتە حەقیقەتە ئەخلاقییەکان بوونێکی سەربەخۆیان نییە (لە پێشەکی 1 بۆ 4 ەوە). بەرگری لە پێشەکییەکان: پێشەکی 1: تێڕوانینی خەلقی بەردەوام ئەو تێڕوانینەیە کە خودا جگە لەوەی سەرەتا شتەکانی دروستکردووە، ئەوا بەردەوامیش لە بوون ڕایاندەگرێت...

ناتەبایی ویژدان و ماددیگەرایی

Image
ناتەبایی ویژدان و ماددیگەرایی زۆرکات بێباوەڕە ماددیگەراکان ئاماژە بە ویژدان دەدەن بەوەی دەبێت بەرز ڕایبگرین و شوێنی بکەوین، بەڵام بێ ئاگا لەوەی ئەگەر جیهانبینیەکەیان ڕاست بێت ئەوا ویژدانی هیچ بەهایەکی نییە. ئارگومێنتەکە: 1. دۆخە عەقڵیەکان بەندن (Supervene) لەسەر دۆخە ماددیەکان (فیزیکگەرایی-Physicalism). 2. ویژدان دۆخێکی ئەقڵییە. 3. کەواتە ویژدان بەندە لەسەر دۆخی ماددی. 4. دۆخی ماددی بەرهەمی هەلومەرجی فیزیکی پێش خۆیەتی (داخراوی هۆکاریی-causal closure). 5. کەواتە ویژدان بەهایەکی نییە. ڕوونکردنەوەی پێشەکییەکان: پێشەکی 1: ئەم پێشەکییە تێڕوانینی فیزیکگەرایی بە ڕاست دائەنێت، کە لەم تێڕوانینەدا مرۆڤ تەنها بریتیە لە تەنێکی ماددی و پێکهاتوو لە ئەتۆم. لەم تێڕوانینەدا مرۆڤ هیچ جیاوازییەکی بنەمایی نییە لەگەڵ بەردێک. لەم تێڕوانینەدا دۆخە ئەقڵییەکان یان وردئەکرێنەوە بۆ دۆخە ماددیەکان (Reductionism)، یان ئەسڵەن باوەڕیان بە دۆخی ئەقڵی نییە (Eliminative) یان پێیان وایە بەندن لەسەر دۆخی ماددی بە شێوەیەک ئەگەر ماددە نەگۆڕدرێت ئەوا دۆخی ئەقڵیش ناگۆڕدرێت کە پێی دەوترێت (supervenience). جا لە فەلسەفەی ئەقڵی...