ڕۆحێکی ناماددی وەکو وەڵامێک بۆ بەرهەڵستی جیابوونەوە

ڕۆحێکی ناماددی وەکو وەڵامێک بۆ بەرهەڵستی جیابوونەوە یەکێک لەو بەرهەڵستیانەی پێشکەشکراون لە تێڕوانینی سایکۆلۆجی بۆ مانەوەی تەنەکان بەناو کاتدا-persistence بریتیە لە بەرهەڵستی جیابوونەوە-fission problem. تێڕوانینی سایکۆلۆجیانە بۆ مانەوەی تەنەکان، یەکێک لەو تێڕوانینانەی پێشکەشکراوە کە چۆن مرۆڤ بەناو کاتدا وەکو خۆی دەمێنێنەوە، بۆ نمونە من قژم درێژە لە کاتی 1 و قژم دەبڕم لە کاتی 2، ئایا من بوومە شتێکی تر یان هەر وەکو خۆم ماومەتەوە؟ بەپێی بنەمای جیانەکراوە لێکچووەکانی لایبنز، ئەگەر دوو تەن لە هەموو شتێکیشدا وەکو یەکبن جگە لە یەک تایبەتمەندی نەبێت، ئەوا دوو تەنی جیاوازن نەک هەمان تەن. جا بەپێی ئەم بنەمایە قژبڕینی من ئەبێتە هۆی دوو تایبەتمەندی جیاواز، لەکاتی یەک تایبەتمەندی قژی درێژ ئامادەیی هەیە، لە کاتی 2 تایبەتمەندی قژی کورت، کەوابوو ناکرێت من وەکو خۆم مابمەوە. بێگومان جەستەمان بەردەوام گەردی نوێ جێگای گەردی کۆن دەگرێتەوە، کەوابوو هەر ساتە و تەنێکی نوێ بوونی هەیە، بەڵام ئایا ئەمە پێچەوانەی ڕاستی نییە؟ بۆ نمونە مەگەر من بە دە ساڵی هەر منەکەی ئێستا نیم؟ ئا لێرەوەیە، تێڕوانینی سایکۆلۆجی دێت دە...