Posts

Showing posts with the label مەعریفەتناسی

دڵنیایی لە سەردەمی گومانگەراییدا

Image
دڵنیایی لە سەردەمی گومانگەراییدا پاش دوورخستنەوەی زانستە ئەقڵییەکان لەمەیدانی مەعریفی مرۆڤ و پێگە جیاوازەکانی خوێندن و سەرنج خستنە سەر ئەزموون بە تەنها، جیهان گەشت بە ئاستێک کە چیتر بە چاوی دڵنیایی سەیری هیچ نەکات و بەڵکو هەمیشە چاوەڕێی ئەزموون بین ئاخۆ چی دەڵێت لەبارەی بابەتێکی دیاریکراوەوە. هەر بۆیە چ مەیدانی زانستە سروشتییەکان و چ مەیدانی فەلسەفە کەوتنە ژێر کاریگەری سروشتگەرایی و ئەزموونگەرایی و گومانگەرایی. وە پرسە مێتافیزیکی و نائەزموونیەکانیش کەوتنە بەر بەزەیی ئەزموون. وە لەم جیهانەدا ستیڤن هۆوکینگ وتەنی کاری فەیلەسوفان تەواوبوو و ئەوە زاناکانن دەبێت مەشخەڵی مەعریفە هەڵبگرن. وە فەلسەفەش لەلایەن فەیلەسوفە سروشتگەراکانەوە بووە تەنها بەشێک لە بەشەکانی زانستە سروشتییەکان و دەبێت ڕێنمایی لەو وەربگرێت و ویلاد کواین وتەنی هیچ دێڕێک پارێزراو نابێت لە پێداچوونەوە. بەم شێوە مرۆڤایەتی گەشت بە ئاستێک کە چیتر نەزانێت چی ڕاستە و چی هەڵەیە، نەک تەنها ئەمە بەڵکو دژایەتی ئەوانەش دەکەن کە پێیان وایە مەعریفە زەمینەیەکی هەیە و ئەکرێت دڵنیا بین لە هەندێ شت. وە هەرچی کەسانی ئاسایشە بۆ وەرگرتنی  وە...

شیکارێکی ڕەخنەیی لە مەعریفەناسی بەسروشتیکراو (Naturalized epistemology)

Image
شیکارێکی ڕەخنەیی لە مەعریفەناسی بەسروشتیکراو (Naturalized epistemology) ئایا مەعریفەناسی بەسروشتی دەکرێت؟ بە دەربڕینێکی تر، ئایا دەبێت زانستە سروشتیەکان مەیدانی مەعریفەناسی ئاراستەبکەن؟ وەڵامەکە لای هەندێ فەیلەسوف بەڵێیە لەوانە فەیلەسوفی کۆچکردوو ویلاد کواین بوو، کە پێی وابوو مەعریفەناسی کلاسیکی و دێرین کێشەدارە و لەبری ئەوە پێویستمان بە مەعریفەناسیەکی نوێیە کە بەندبێت لەسەر زانستە سروشتییەکان. فکرەی ئەساسی ئەم تێڕوانینە بریتیە لەوەی مەعریفەناسی نابێت پشت ببەستێت بە بنەما ئەقڵیەکان و تێفکرینی پێشبینانە (a priori) بەڵکو هەروەکو کواین دەڵێت دەبێت مەعریفەناسی ببێتە بەشێک لە زانستی سایکۆلۆجی و بایۆلۆجی. واتا لەم تێڕوانینەدا ئێمە خاڵی دەستپێک و زەمینەمان نییە بۆ دەستپێکی مەعریفە، بەڵکو هەر ڕاستەوخۆ لەگەشتی زانستیمان بەردەوام ئەبین. وە بەتایبەت لای کواین ئەوەی گرنگە بریتیە لە گونجاوی باوەڕەکانمان لەگەڵ یەکتر واتا coherentism. جا هەر بۆیە هەموو باوەڕەکانمان قابیلی پێداچوونەوەن بە بنەما ئەقڵی و لۆجیکیەکانیشەوە لەژێر سێبەری گەشەی زانستی. جا ئێستا ئەم تێڕوانینە دووچار چەند بەرهەڵستیەکی بەهێز بوو...

چۆن الاعیان الثابتة بەکاربێنین بۆ بوونی خودا؟

Image
چۆن الاعیان الثابتة بەکاربێنین بۆ بوونی خودا؟ زۆرکات بێباوەڕانی ئەم سەردەمە چ بە باکگراوەندی فەلسەفی یان زانستە سروشتیەکان بانگەشەی ئەوە دەکات بوونی خودا ناتەبایە لەگەڵ مەعریفە، بەڵام چی ئەگەر مەعریفە ڕێتێچوو بێت تەنها لەبەر ئەوەی خودا بوونی هەیە؟ با بگەڕێینەوە بۆ لای سۆفی و فەیلەسوفی موسوڵمان ئیبن عەرەبی و سوود ببینین لە تێڕوانینە نایابەکەی بەناوی الاعیان الثابتة.  الاعيان الثابتة کە لێکچوویەکی زۆری هەیە لەگەڵ فۆڕمەکانی ئەفلاتون، دەڵێت جیهانی ماددی تەنها بەرجەستەبوونی کۆمەڵێک فۆڕم یان کرۆکی جێگیرن کە لە جیهانێکی سەربەخۆدان، ئەم جیهانەش بریتیە لە عیلمی خوای پەروەردگار، وە ئەم عەینانە یان کرۆکانە وەکو نەخشە (blueprint) ن بۆ شتەکان. جا لە گفتوگۆیەکی گریمانەییدا ئەکرێت ئیبن عەرەبی بەم شێوە بێباوەڕێک بەخودا بانگێشتی ئیمان بە خودای بکات لەڕێی الاعیان الثابتة. سەرەتا دەبێت پشانی بدات بۆچی ئەم عەینانە بوونیان هەیە و پێویستن بۆ مەعریفە. پاشان دەبێت پشانی بدات بۆچی ئەم عەینانە زەمینەیەکی خاوەن علمیان هەیە کە پێی دەڵێین خودا. بۆ ئاسانکاری تەنها سەرنج ئەخەینە سەر کولیات و قەزیە بیرکاری و لۆجی...

حەقیقەتی بێ لێکدانەوە وەک تەسلیم بوونی فەلسەفی

حەقیقەتی بێ لێکدانەوە وەک تەسلیم بوونی فەلسەفی هەندێ فەیلەسوف بۆ ڕزگاربوونیان لە زنجیرەی بێکۆتای لێکدانەوەکان هانا بۆ لای شتێک ئەبەن کە پێی ئەوترێت حەقیقەتی بێ لێکدانەوە Brute facts. حەقیقەتی بێ لێکدانەوە بریتیە لەو شتەی کە هیچ لێکدانەوەیەکی نییە، بۆ نمونە گەردوون، بەپێی هەندێک گەر بپرسین بۆچی گەردوون هەیە ئەڵێن هەیە و تەواو هیچ لێکدانەوەیەکی نییە. جا ئایا کێشەی ئەم تێڕوانینە چییە؟ 1. ئەم تێڕوانینە پێچەوانەی بنەمای PSR ە، کە تا ڕادەیەکی زۆر لە بنەمای هۆکارێتی ئەچێت، بەڵام جیاوازە لێی و دەڵێت هەموو شتێک لێکدانەوەیەکی هەیە، جا ئەو شتە یان لێکدانەوەکەی ناوەکییە بۆ نمونە خودا کە واجبە و واجبێتیەکەی پەیوەستە بە سروشتیەوە، یان لێکدانەوەکەی دەرەکییە بۆ نمونە گەردوون کە مەرجدار و بەندبووە و بەندە لەسەر زاتێکی واجب. ئەم بنەمایە ئەزموونی بەردەوامیش پشتگیری دەکات، بەڵام حەقیقەتی بێ لێکدانەوە پێچەوانەیەتی، پێچەوانەی ئەزموونی بەردەواممانە، هەموو شتێکی ڕۆژانەمان لێکدانەوەیەکی هەیە، یان لە زانستە سروشتیەکان کاتێک شیکاری ڕووداوێکی مێژووی زەویی ئەکەین ئیلا بەدوای لێکدانەوە ئەگەڕێین نەک بڵێین تەواو هەرو...

چۆن بزانین جیهانی دەرەکی ڕاستیە؟

Image
چۆن بزانین جیهانی دەرەکی ڕاستیە؟  دیکارت گەرچی کەسێکی گومانگەرا نەبووە، بەڵام لە گەشتە فکریەکەیدا دوو جۆر ئارگومێنت پێشکەش ئەکات لە دژی واقع و ئەقڵ و جیهانی دەرەکی. یەکەمیان بریتیە لە ئارگومێنتی شەیتانەکە (لەدژی ئەقڵ): بە سادەیی بریتیە لەوەی هەموو بنەما ئەقڵی و لۆجیکی و بیرکارییەکان تەنها یاریەکی شەیتانین و تۆی پێ فریودەدات. واتا یەک کۆ یەک بۆ نمونە دەکاتە دوو نەک لەبەر ئەوەی حەقیقەتی هەیە بەڵکو لەبەرئەوەی شەیتانەکە ئەقڵت والێئەکا وابزانی ئەوە ڕاستە. یان یاسای کۆنەبوونەوەی دژەبەیەکی ڕاستە لەبەر ئەوەی شەیتانەکە فریوی داوین و وادەرئەخات بۆمان حەقیقەتن. وەڵام: 1. بۆ ئەوەی ئەم ئارگومێنتە کاربکات، ئەبێت پێشگریمانە بنەما ئەقڵی و لۆجیکییەکان بکات، ئەمەش واتای ئەوەیە تێڕوانینێکی خۆبەدرۆهێنەرە. بۆ نمونە ئەگەر بنەمایەکی وەکو یاسای کۆنەبوونەوەی دژبەیەکی هەڵەبێت، ئەوا ا و نا ا ڕاستە لەیەک کاتدا بە هەمان مانا. ئەمەش واتای ئەوەیە ئەم ئارگومێنتە و پێچەوانەکەی ڕاستن. 2. بیرۆکەی شەیتان و فریودان کاتێک مانایان دەبێت کە کولیات بوونی هەبێت، کەوابوو ئارگومێنتەکە پێشگریمانەی کولیاتیش ئەکات. 3. بۆ ئەوەی ...

بیردۆزەکانی حەقیقەت و بەهێزی بیردۆزی موتابەقە

Image
بیردۆزەکانی حەقیقەت و بەهێزی بیردۆزی موتابەقە ئێمە بەردەوام وەک مرۆڤ دەپرسین چی حەقیقەتە، نەک تەنها بۆ باسە وجودیە گرنگەکان بەڵکو هەر لەکاروباری ئاسای ڕۆژانەشدا، بۆ نمونە دەڵێم "ماسی لە ئاودا دەژی"، چۆن بزانم حەقیقەتە؟ چوار بیردۆزی سەرەکی هەن کە هەوڵی وەڵامدانەوە ئەدەن: 1. بیردۆزی موتابەقە - correspondence theory of truth: قەزیەیەکی دیاریکراو ڕاستە ئەگەر موتابقی واقع بێت، بۆ نمونە "ماسی لە ئاودا دەژی" ئەمە قەزیەیەکی ڕاستە چونکە لە واقعدا ماسی لە ئاودا ئەژی. واتا موتابەقە بوونی هەبێت. 2. گونجاوگەرایی - coherentism: قەزیەیەکی دیاریکراو ڕاستە ئەگەر گونجاوبێت لەگەڵ قەزیەکانی تر کە باوەڕت پێیانە. 3. پراگماتیزم - pragmatism: قەزیەیەک ڕاستە یان هەڵە ئەگەر بێتو کاربکات یان نەیکات. واتا ئەگەر قەزیەیەک سوودی هەبوو و کاری کرد ئەوا ڕاستە. 4. دیفلەیشنیزم - deflationism: دەڵێت حەقیقەت تایبەتمەندیەکی سەربەخۆ نییە، کاتێک دەڵێین "گیا سەوزە' حەقیقەتە" هەر بریتیە لە دووبارەکردنەوەی "گیا سەوزە". واتا وشەی حەقیقەت شتێکی زیادەیە و حەقیقەت سروشتێکی مێتافیزیکی نییە....

هاوچوونیەکی سروشت و بوونی خودا

Image
هاوچەشنی سروشت و بوونی خودا یەکێک لەو جۆرە ئارگومێنتە مەعریفیانەی دینناسی مەسیحی ڤان تیل بۆ بوونی خودا بەکاریدەهێنا بریتی بوو لە هاوچەشنی سروشت-Uniformity of nature. ئارگومێنتی مەعریفی بۆ بوونی خودا ئەو جۆرە ئارگومێنتانەن کە دەڵێن خودی ڕێتێچووی مەعریفە بەندە لەسەر بوونی خودا، هەر بۆیە مەعریفە هەبێت خوداش هەیە. جا ئەم ئارگومێنتەی ڤان تیلیش یەکێک لەوانە. ئارگومێنتەکە بەم شێوەیە جەیمس ئەندەرسن پوختی کردوەتەوە: 1. ئەگەر خودا بوونی نەبێت، ئەوا ناتوانین هاوچەشنی سروشت لێکبدەینەوە، کە پێشگریمانە کراوە لەلایەن تێفکرینی ئیستقرائی. 2. ئەگەر نەتوانین هاوچەشنی سروشت لێکبدەینەوە کە پێشگریمانە کراوە لەلایەن تێفکرینی ئیستقرائی، ئەوا ئەو باوەڕانەی کە بەندن لەسەر ئەو میتۆدە ئیستقرائیە شایستەی متمانە پێکردن نین. 3. بەڵام باوەڕەکانی بەرهەمهاتوو لەو میتۆدە ئیستقرائیە شایستەی متمانەپێکردنن. 4. کەواتە خودا بوونی هەیە. ئایا ئەم ئارگومێنتە بەهێزە؟  بەهۆی ئەوەی زانیاریەکانم زۆر سنوردارە دەربارەی، ئەوا ناتوانم بڵێم بەهێزە یان نا، بەڵام ڕواڵەتین بەهێز دیارە و هەوڵدەدەم ڕوونی بکەمەوە بۆچی. پێشەکی 1: هاوچەشنی ...

ئاستی زانین و ئاستی بوون

Image
ئاستی زانین و ئاستی بوون خودا هەمیشە لەڕووی بوونەوە یەکەم و زەمینەیە، بەڵام لەڕووی زانینەوە دواتر دێت، چونکە بەشتی تر ئەگەین بە ئەو. فەیلەسوفانی کۆن جیاکارییەکی گرنگیان کردبوو کە بە زانینی ئەم جیاکارییە هەندێ کێشەت تووش نابێت. ئەویش ئەم جیاکردنەوەیە: order of knowing vs order of being ئاستی زانین لەگەڵ ئاستی بوون. بۆ نمونە: 1. ئێمە لەڕێی گەردوونەوە ئەزانین خودا بوونی هەیە، ئەمە ئاستی زانینە. واتا گەردوون یەکەمە ئینجا خودا لەڕووی مەعریفییەوە. بەڵام ئێمە دواتر بۆمان ڕووندەبێتەوە، خودا هەیە بۆیە گەردوون هەیە، واتا گەردوون بەندە لەسەر خودا.1 واتا خودا یەکەمە پاشان شتەکانی تر، لەڕووی مێتافیزیکی و بوونەوە. 2. یان ئێمە بە بەکارهێنانی هۆکارێتی ئەگەین بە بوونی خودا. واتا لەڕووی زانینەوە هۆکارێتی پاشان خودا. بەڵام دواتر دوای شیکاری ئەقڵی، ئەزانین هۆکارێتی بەندە لەسەر خودا و تاکە هۆکاری حەقیقی خودایە (ئەمە باوەڕی خەلقی بەردەوامە بۆ بەرگری بڕوانە ئەو توێژینەوەیە2). واتا لەڕووی بوونەوە خودا پاشان هۆکارێتی. 3. یاخوود بوونی یاسا لۆجیکییەکان، کە لەڕووی زانینەوە لە پێش خوداوە دێن، بۆ نمونە کاتێک ئارگوم...

بەهێزی ئارگومێنتە مەعریفیییەکان بۆ بوونی خودا

Image
بەهێزی ئارگومێنتە مەعریفیییەکان بۆ بوونی خودا ئەو ئارگومێنتانەی بەندن لەسەر مەعریفە بۆ بوونی خودا بەهێزیان لەوەدایە، ڕێنادەن بە بێباوەڕ کەیسەکەی ئەسڵەن لە سەرەتاوە پێشکەش بکات. چونکە بێباوەڕ بۆ ئەوەی ئارگومێنت پێشکەش بکات بۆچی ئیمان بە خودا هەڵەیە یان ئیلحاد ڕاستە، ئەبێت باوەڕی وابێت ئەتوانین مەعریفەمان هەبێت، چونکە ئەگەر نەتوانین مەعریفەمان هەبێت ناتوانین هیچ شتێک بڵێین. بەڵام کاتێک باوەڕمان بە ڕێتێچووی مەعریفە دەبێت، ئەبێت پێشگریمانەی باوەڕ بە خودا بکەین گەر نا مەعریفە ڕێتێنەچوو دەبێت. بۆ نمونە ئارگومێنت لە ئەقڵەوە بۆ بوونی خودا، ئەگەر سەرەتا باوەڕمان وانەبێت کە خودا ئەقڵی مرۆڤی وادیزاین کردووە کە موتابەقەی حەقیقەت و جیهانی دەرەکی بێت، ئەوا ناتوانین متمانە بکەین بە شیکار و دەرئەنجامدانی ئەقڵ چونکە ئەوکات ئەقڵ دەبێتە تەنها کارۆکیمیای مێشک کە بەرهەمی زنجیرەی هۆ و کاریگەری ڕووداوەکانی پێشووی گەردوونە. خۆ ئەگەر شیکاری لۆجیکی و دەرئەنجامدانی ئەقڵ حەقیقەت نەپێکێت و نەتوانین بزانین حەقیقەت ئەپێکێت ئەوا هەرچی مەعریفەیە جێگای گومان دەبێت، بە خودی ڕاستبوونی ئیلحادەوە. بڕوانە ئەم دوو ئارگومێنتە...