بەڵا وەک کەرستەیەک بۆ گەشەی ڕۆحی لە دیدی ڕۆمی



 بەڵا وەک کەرستەیەک بۆ گەشەی ڕۆحی لە دیدی ڕۆمی


بەڵا و ئیبتیلا یەکێکن لەو شتانەی مرۆڤەکان لە ماوەی ژیانی دونیایاندا ئەزموونی دەکەن، وە بەڵا و ئیبتیلا ئەکەونە نێو کێشە گەورەکەی شەڕ و خراپە لە بووندا، بێگومان ئاینداران چەندین وەڵامیان پێشکەش کردووە (چ theodicy یان anti theodicy) کە بۆچی شەڕ و خراپە بوونی هەیە لە بووندا، جا لەم نوسینەدا بە پوختی ئاماژە بەوە دەدەم کە ڕۆمی چۆن بەڵا وەکو کەرستەیەک بۆ گەشەی ڕۆح و بیرهێنانەوەی ئەو پەیمانەی هەیە لە نێوان بەنی ئادەم و خوادا ئەبینێت.


ڕۆمی دەڵێت:


تا وەکو بەرزمان بکاتەوە و یارمەتیمان بدات گەشت بکەین، پەیامبەر بە دوای پەیامبەر دێت لەو سەرچاوەی بوونەوە: هەموو سەرئێشە و ناڵایەک کە دەچنە نێو جەستە و دڵت، بەگوێ ڕاتئەکێشن بۆ ئەو مەنزڵگە پەیماندراوەی پێت. لە هەموو ئاراستەیەکەوه تووشت ئەکات تا وەکو بتگەڕێنێتەوە بۆ لای ئەوەی بێ ئاراستەیە.


وە ڕۆمی لە فيه ما فيه، ئاماژە بەوە دەدات کە سامان و تەندروستی باش وەکو دوو بەربەست وان بۆ گەشتن بە خودا و لە ئەنجامدا ئەبنە تاقیکردنەوەیەکی قورس. ڕۆمی دەڵێت:


لە نێوان خودا و مرۆڤ دوو پەردە هەن، وە هەموو پەردەکانی تر لەمانەوە سەرهەڵدەدەن: ئەوانیش تەندروستی و سامانن. ئەو کەسەی لە جەستەیەکی تەندروستدایە دەڵێت: کوا خودا؟ ناناسم و نابینم. وە کاتێک ئازار تووشی دەبێت، دەستئەکات بە وتنی: ئەی خودایە ئەی خودایە! دەست ئەکات بە گفتوگۆ لەگەڵ خودا. جا بۆیە ئەبینیت تەندروستی پەردەی ئەو کەسە بووە وە خوداش شاراوە بوو لە ژێر ئەو ئازارە. وە مرۆڤیش هەتا تەندروستی و سەرچاوەی هەبێت، ئەو کەرستە و ڕێگایانەی زیاتر سەرقاڵی ئەکەن بە تێرکردنی حەزەکانی دەپارێزێت، وە شەو و ڕۆژ سەرقاڵی ئەوە دەبێت. وە ئەو ساتەی هەژاری دەرئەکەوێت، خۆپەرستیەکەی لاواز ئەبێت و دەخولێتەوە بە دەوری خوادا.


لەم ڕوانگەوە هەروەکو سەفەرووک چۆزری دەڵێت: بەڵا و نوقسانی دەبێتە هۆی نزیک بوونەوە لەخودا، بەڵکو ئەوە مرۆڤە تەندروستەکانن پەردەیان بۆ دروست بووە لە گەشتن بەخودا چونکە تەندروستیەکەیان تووشی لوتبەرزیان ئەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بێئاگابن لە سروشتی ڕاستەقینەی خۆیان و بوونیان وەک بوونەوەری خودا. ئەم لووتبەرزیەش ئەبێتە هۆی بێئاگابوون لە یادی خوا. جا کاتێک نوقسانیەک ببێتە هۆی ئەوەی کەسێک پارێزراو بێت لەو دەرئەنجامە، ئەوا ڕەحمەتی خوایە بۆی.


سەرچاوەکان:

Jalal al-Din Rumi, Diwan Shams Tabrizi 35486–87; 3952, trans. William C. Chittick in The Sufi Path of Love, 238.


Jalal al-Din Rumi, Fihi ma fihi, cited and trans. in Rouzati, Trial and Tribulation, 128.


Chowdhury, S. Z. (2021a). Islamic theology and the problem of evil. The American University in Cairo Press. 


Comments

پڕ بینەرترین بابەتەکان

ئایا ئیبن عەرەبی باوەڕی بە یەکێتی بوون (وحدة الوجود) هەبووە؟ یان هەڵەتێگەیشتنێک لە ئارادایە؟

بنەما بنچینەییەکانی لۆجیک و کوانتەم میکانیک

بۆچی عەقڵ و مێشک هەمان شت نین؟ نەگونجاوی لۆجیک و مادیگەرایی

کێشەی خراپە و وەڵامی ئەشاعیرە بۆی

شیکارێکی ڕەخنەیی لە تێڕوانینی گراهەم ئۆپی دەربارەی بنەمای هۆکارێتی

ئارگومێنتی هەمانبوونی خود بەناو کاتدا بۆ بوونی ڕۆح

کێشەی ویستی ئیلاهی و ئارگومێنتی گەردوونی کەلام

بۆچی ماددە لە ئەوپەڕی ئاڵۆزیشدا ناتوانێت هۆش و ئاگای بەرهەم بێنێت؟

عەقڵ وەکو زەمینەی وەحی لای فەخرەدینی ڕازی

وەڵامی گومانی خەلقی گەردوون لە نێوان شەش و هەشت ڕۆژی قورئاندا