ستیڤن هاوکینگ و نەبوونی کات بۆ خالق



ستیڤن هاوکینگ و نەبوونی کات بۆ خالق


یەکێک لەو بەرهەڵستیانەی هاوکینگ ئەیکات لە دژی دروستکردنی گەردوون لە لایەن خالقێکەوە بریتیە لە نەبوونی کات پێش گەردوون.


هاوکینگ دەڵێت:

ناتوانیت بگەیت بە کاتێک کە لە پێش تەقینەوە مەزنەکەیە چونکە پێش تەقینەوە مەزنەکە کات بوونی نەبووە. لەکۆتایدا شتێکمان دۆزیەوە کە هۆکاری نییە، چونکە کاتێک نەبووە کە هۆکارەکە لە خۆبگرێت. بۆ من ئەمە واتای ئەوەیە هیچ ئەگەرییەک نییە بۆ بوونی دروستکەر، چونکە کات نەبووە تا دروستکەر لە خۆبگرێت.1


ئەم بانگەشەیەی ستیڤن ئەتوانرێت لە چەند ڕوویەکەوە وەڵام بدرێتەوە:


یەکەم وەڵام ئەوەیە بۆچی پێمان وابێت خودا پێویستی بەوەیە لەناو کاتدا بێت تا وەکو ببێتە هۆکاری شتێک یان ڕووداوێک؟ بۆچی ئەم گریمانەیە قبوڵ بکەین؟ هاوکینگ پاساوێکی بەهێزمان پێنادات بەڵکو ئەوەی وەک هۆکار ئەتوانێت بیڵێت ئەوەیە ئەزموون پێمان دەڵێن هۆکار لەڕووی کاتەوە پێش کاریگەرییە، بەڵام ئەمە هۆکارێکی بەس نییە بەڵکو بریتییە لە گشتاندنێکی ڕووکەشییانە.


دووەم وەڵام ئەوەیە، بەپێی ئارگومێنتی (Modus Tollens)ی ئاندریو لوک بۆ بنەمای هۆکارێتی، گرنگ نییە کات هەبووبێت پێشتر یان نا، بەڵکو ئەوەی پێویستە بریتیە لە بوونی زەمینەیەکی میتافیزیکی. وە ئەم ئارگومێنتە دیدەکتڤانەیە و بەپێچەوانەی پاساوەکەی هۆوکینگ کە بەندە لەسەر ئیندەکشن و گشتاندنی ڕووکەشی.

لە سەرچاوەی 2، ئەم ئارگومێنتەم ناساندووە و بەرگریشم بەیانکردووە لەدژی هەندێ بەرهەڵستی لەدژی، ئەتوانن خوێنەریبن.


سێیەم وەڵام ئەوەیە هەروەکو بروس ڕیچنباک دەڵێت هۆکارێتی پێویستی بەو تێڕوانینە هیومیانە نییە کە دەڵێت هۆکارێتی پێویستی بەکاتە، بەڵکو بەسە وەکو پەیوەندیەکی بەرهەمهاتن ببینرێت.3


چوارەم وەڵامیش ئەوەیە، بنەمای هۆکارێتی بنەمایەکی میتافیزیکییە و قابیلی شکاندن نییە، هەر بۆیە پشت بە ئەزموون نابەستین بە سەرەکی، بەڵکو خودی ئەنجامدانی ئەزموون پێشگریمانەی بنەمای هۆکارێتی دەکات.

کۆتا خاڵی سەرچاوەی دووەم بخوێنەرەوە تا ڕوونتربێت لات ئەم خاڵە.


سەرچاوەکان:

1. Hawking, Stephen. 2018. Brief Answers to the Big Questions. New York: Bantam Books.

2. شیکارێکی ڕەخنەیی لە تێڕوانینی گراهەم ئۆپی دەربارەی بنەمای هۆکارێتی.

3. 93. Reichenbach, Bruce. 2021. Cosmological Argument. In Te Stanford Encyclopedia of Philosophy, ed. Edward Zalta. https://plato.stanford.edu/archives/win2016/entries/cosmological-argument/.

Comments

پڕ بینەرترین بابەتەکان

ئایا ئیبن عەرەبی باوەڕی بە یەکێتی بوون (وحدة الوجود) هەبووە؟ یان هەڵەتێگەیشتنێک لە ئارادایە؟

بنەما بنچینەییەکانی لۆجیک و کوانتەم میکانیک

بۆچی عەقڵ و مێشک هەمان شت نین؟ نەگونجاوی لۆجیک و مادیگەرایی

کێشەی خراپە و وەڵامی ئەشاعیرە بۆی

شیکارێکی ڕەخنەیی لە تێڕوانینی گراهەم ئۆپی دەربارەی بنەمای هۆکارێتی

ئارگومێنتی هەمانبوونی خود بەناو کاتدا بۆ بوونی ڕۆح

کێشەی ویستی ئیلاهی و ئارگومێنتی گەردوونی کەلام

بۆچی ماددە لە ئەوپەڕی ئاڵۆزیشدا ناتوانێت هۆش و ئاگای بەرهەم بێنێت؟

عەقڵ وەکو زەمینەی وەحی لای فەخرەدینی ڕازی

بۆچی شتێک ناکرێت بەخودی خۆی بێتە بوون؟