وەڵامی گومانی خەلقی گەردوون لە نێوان شەش و هەشت ڕۆژی قورئاندا
وەڵامی گومانی خەلقی گەردوون لە نێوان شەش و هەشت ڕۆژی قورئاندا
یەکێک لەو بەرهەڵستییە باوانەی دووبارە دەکرێتەوە لە دژی ئیلاهی بوونی قورئان، بریتیە لەو بانگەشەیەی کە قورئان دوو ژمارەی دژبەیەکمان پێدەڵێت دەربارەی ماوەی خەلقی گەردوون، لە لایەک دەڵێت شەش ڕۆژ لەلایەک دەڵێت هەشت ڕۆژ. بەڵام ئایا وایە؟
لە وەڵامدا دەڵێین: قورئانی بە چەندین ئایەت ئەوە دووبارە دەکاتەوە لە سورەتی جیاواز جیاواز، کە گەردوونی لە شەش ڕۆژدا خەلق کردووە وەکو ئەم ئایەتانە:
سورة الأعراف / 54.
سورة الفرقان / 59.
سورة السجدة / 4.
سورة ق / 38.
سورة الحديد / 4.
جا ئەم ئایەتانە کە بەڕوونی دەڵێن شەش ڕۆژ، هەیانە هی مەککەیە هەیانە هی مەدینەیە، هیچ مرۆڤێک نییە ڕێزی ئەقڵی خۆی بگرێت و نوسەری قورئان تۆمەتبار بکات بەوەی کە هەڵەی کردووە و بەپێچەوانەی ئەم ئایەتانە وتبێتی لە هەشت ڕۆژدا خەلقی ئەنجام داوە، چونکە ناکرێت شتێکی زەقی وا نوسەر هەڵەی تێدابکات کە بەردەوام بخوێنرێن لە کاتی جیاجیادا و سورەتەکانیش جیاواز بن.
ئەم جۆرە هەڵە، مرۆڤێکی ئاست لاواز لە بیرکردنەوە و یادگە هەڵەی تێدا ناکات، جا چ کەسێکی وەکو پەیامبەر د.خ کە خودی بەرهەڵستیکاران بە کەسێکی لێهاتوو و زیهن بەهێز سەیری دەکەن.
بۆیە هەر ئەم خاڵە بەسە، کە دژبەیەکی لە ئارادا نییە، بەڵام کەوابوو ئایەتەکە چی دەڵێت؟ ئایەتەکە ئایەتی ژمارە 10ی سورەتی فصلت، بەڵام دەبێت ئایەتی نۆ تا دوانزە بێنین چونکە پەیوەستن بەیەک.
{ ۞قُلۡ أَئِنَّكُمۡ لَتَكۡفُرُونَ بِٱلَّذِي خَلَقَ ٱلۡأَرۡضَ فِي يَوۡمَيۡنِ وَتَجۡعَلُونَ لَهُۥٓ أَندَادٗاۚ ذَٰلِكَ رَبُّ ٱلۡعَٰلَمِينَ }
[9]
تەفسیری کوردی ئاسان:
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: باشه ئاخر ئێوه باوه‌ڕتان به‌و زاته نیه که زه‌وی له دوو ڕۆژدا دروست کردووه؟ (ئاڵبه‌ته ئه‌و ڕۆژانه مه‌گه‌ر خوا خۆی بزانێت درێژی ماوه‌که‌یان چەنده)، چه‌ند هاوه‌ڵێکیشی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن؟! ئه‌و به‌دیهێنه‌ر و دروستکاره په‌روه‌ردگاری هه‌ر هه‌موو جیهانیان و بوونه‌وه‌ره.
{ وَجَعَلَ فِيهَا رَوَٰسِيَ مِن فَوۡقِهَا وَبَٰرَكَ فِيهَا وَقَدَّرَ فِيهَآ أَقۡوَٰتَهَا فِيٓ أَرۡبَعَةِ أَيَّامٖ سَوَآءٗ لِّلسَّآئِلِينَ }
[10]
تەفسیری کوردی ئاسان:
له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی كێوه‌کانی دامه‌زراندوه (که کار ده‌که‌نه سه‌ر ئاو‌و هه‌وا، دیمه‌نی جوان ده‌سازێنن، له‌نگه‌ری ده‌گرن، ڕووبه‌ری فراوانتر ده‌که‌ن... هتد) به‌ره‌که‌تی زۆری تێدا دابین کردووه (وه‌ک نه‌وت وجۆره‌ها کانزا، سه‌ره‌ڕای جیهانی ڕوه‌ک و.. هتد)، هه‌موو ڕزق و ڕۆزیه‌کانی تیادا بڕیارداوه هه‌مووی له ماوه‌ی چوار ڕۆژدا به دوو ڕۆژه‌که‌ی پێشووشه‌وه (قه‌باره و ڕه‌نگ و تام و بۆن و وه‌رز و شوێنی هه‌ر میوه و ده‌غڵ و دانێک، هه‌روه‌ها گیانداران و باڵنده‌کانیش) تا نیاز‌و داخوازیه‌کانی ئاده‌میزاد جێبه‌جێ بکات.
{ ثُمَّ ٱسۡتَوَىٰٓ إِلَى ٱلسَّمَآءِ وَهِيَ دُخَانٞ فَقَالَ لَهَا وَلِلۡأَرۡضِ ٱئۡتِيَا طَوۡعًا أَوۡ كَرۡهٗا قَالَتَآ أَتَيۡنَا طَآئِعِينَ }
[11]
تەفسیری کوردی ئاسان:
ئینجا ویستی ئاسمان ڕێک بخات و دروستی بکات له‌کاتێکدا که دوکه‌ڵ بوو، جا به ئاسمان و زه‌وی فه‌رموو: فه‌رمانبه‌ردار و ملکه‌چ بن، به‌خۆشی خۆتان یان به‌زۆر بتانخه‌مه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆمه‌وه؟! هه‌ردوولا خێرا وتیان: ملکه‌چی تۆین و چۆن ده‌فه‌رمویت وا ده‌که‌ین، (بێگومان کارێکی ئاسانه بۆ خوای به‌ده‌سه‌ڵات، زه‌وی و ئاسمان بێنێته قسه، چونکه ئاده‌میزاد جۆره‌ها ئامێری هێناوه‌ته قسه، ده‌م و زمان و لێویشیان نیه!!).
{ فَقَضَىٰهُنَّ سَبۡعَ سَمَٰوَاتٖ فِي يَوۡمَيۡنِ وَأَوۡحَىٰ فِي كُلِّ سَمَآءٍ أَمۡرَهَاۚ وَزَيَّنَّا ٱلسَّمَآءَ ٱلدُّنۡيَا بِمَصَٰبِيحَ وَحِفۡظٗاۚ ذَٰلِكَ تَقۡدِيرُ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡعَلِيمِ }
[12]
تەفسیری کوردی ئاسان:
له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا (له‌و ڕۆژانه‌ی که هه‌ر خۆی ماوه‌یان ده‌زانێت) ئاسمانی کرده حه‌وت چین و فه‌رمانی بۆ هه‌ر چینێکیش ده‌رکرد، ئینجا ده‌فه‌رموێت: ئاسمانی دنیاشمان ڕازانده‌وه به ئه‌ستێره‌وکردمانه چراخان و کردمانه هۆی پاڕاستن، (له شه‌ڕی شه‌یتانه‌کان)، ئا ئه‌و شتانه هه‌مووی به ویست و فه‌رمانی زاتێکه که باڵاده‌ست و زانایه.
جا ئایەتی 10 کە دەڵێت چوار ڕۆژ، مەبەستی چوار ڕۆژی سەربەخۆ نییە بەڵکو، مەبەستی دوو ڕۆژی پێشتر و دوو ڕۆژی ترە کە دەکەنە چوار و پاشان دوو ڕۆژی تریش بۆ ئاسمان ئەوا دەکاتە شەش ڕۆژ.
واتا زەوی دوو ڕۆژی پێچووە، پاشان دوو ڕۆژی تریشی بۆ ڕێکخستنی بووە، و پاشان دوو ڕۆژیش بۆ ئاسمان.
وە ئەم ئسلوبە لای عەرەب بەکارهێنراوە وەکو:
1. بۆ پێواندنی دووری و مەسافە، بۆ نمونە دەوترێت: ڕۆشتن لە عێراقەوە بۆ مەککە دە ڕۆژە، و ڕۆشتنیش بۆ مەدینە پانزە ڕۆژە. لێرەدا واتا لە مەککەوە بۆ مەدینە پێنج ڕۆژە نەک بۆ مەدینە پانزە ڕۆژبێت، بەڵکو تەواوی سەفرەکە دە ڕۆژی بۆ مەککە و پێنجیشی بۆ مەدینە.
2. بۆ پێواندنی کات، بۆ نمونە دەڵێین لە نێوان خۆرهەڵهاتن و زوحا دوو کاتژمێرە و بۆ خۆرئاوابوونیش شەش کاتژمێرە، لێرەدا مەبەست ئەوەیە لە خۆرهەڵهاتنەوە بۆ ئاوابوون شەش کاتژمێرە نەک لە زوحاوە بۆ خۆرئاوابوون.
3. بۆ پێواندنی قورسی، بۆ نمونە دەڵێین بەرهەمی ساڵی یەکەم پەنجا تەن بوو، و هی ساڵی دووەمیش سەد تەن، لێرەدا مەبەست ئەوە نییە کۆکراوەی دوو ساڵەکە سەد و پەنجا تەن بێت بەڵکو واتا بە هەردوو ساڵەکە ئەوەندەیە.
جا کەوابوو ئەم بەرهەڵستییە هەم لەو خاڵەوە شکستخواردووە، کە موستەحیلە نوسەر و کۆمەڵگاکەی بەدرێژایی سەردەمی وەحی درکیان پێنەکردبێ کە بەردەوام خوێندویانە و شتێکی زەقی ئاسان بووە کە شەش ڕۆژە ماوەی خەلقی گەردوون و ئاسمان، هەمیش لەو خاڵەوە شکستخواردووە کە ئەمە ئسلوبێکی زانراوبووە بۆ پێوانەکردن.
سەرچاوە:
شبهات مسيحية حول القرآ‌ن الكريم الجز‌ء الثاني، الشبهة الخامسة والثلاثون.
Comments
Post a Comment