بۆچی شتێک ناکرێت بەخودی خۆی بێتە بوون؟
بۆچی شتێک ناکرێت بەخودی خۆی بێتە بوون؟
ئەمڕۆ هەندێک لە فەیلەسوفان و هەندێ لە فیزیکزانەکان باوەڕیان وایە ڕێتێچووە جیهان خۆی خۆی هێنابێتە بوون و پێویستی بە هۆکار نەبووبێت. ئەم تێڕوانینە پێی ئەوترێت خود هۆکارێتی.
جا لێرەدا ئارگومێنتێکی کلاسیکی ئاماژە پێدەدەم موتەکەلمیە موسوڵمانەکان ئاماژەیان پێداوە کە بۆچی ئەم تێڕوانینە هەڵەیە.
ئارگومێنتەکە بەم شێوە دائەڕێژین:
1. ئەگەر خود-هۆکارێتی ڕاستبێت، ئەوا دژبەیەکی دروست دەبێت.
2. دژبەیەکی بە شێوەیەکی پێویست هەڵەیە.
3. کەواتە خود-هۆکارێتی هەڵەیە.
پێشەکی 1:
کاریگەری (لێرەدا مەبەست جیهان و شتەکانی ناویەتی کە مەرجدارن) لە ڕووی بوون و نەبوونەوە یەکسانن، واتا ئەگەر هەبن کە ئێستا جیهان هەیە، شیاوە بوونی نەبوایە. جا ئەگەر ا (بۆ نمونە جیهان) بێ هۆکاری دەرەکی بێتە بوون، ئەوا مانای ئەوەیە هەم یەکسانە لەڕووی بوون و نەبوونەوە و هەمیش بوونی داوە بەسەر نەبووندا، ئێ ئێمەش واتا یەکسان بوون و نایەکسانبوونی کۆکردوەتەوە لەیەک کاتدا، ئەمەش واتا دژبەیەکییەکی ڕوون.
پێشەکی 2:
یاسایەکی لۆجیکیە کە بەپێویستی وایە و بە سادەیی دەڵێت دژبەیەکی کۆنابنەوە و ئیلا دەبێت لایەکیان ڕاست بێت.
لێرەدا بەرگریم کردووە لە پێویستیەتی یاسا لۆجیکیەکان ئەتوانی خوێنەری بیت:
وە دەبێت بزانین هەندێ جار ئەوانەی بانگەشە دەکەن وەکو ستیڤن هۆوکینگ کە دەیوت بەهۆی یاسای کێشکردنەوە گەردوون ئەتوانێت خۆی بێنێتە بوون، پێش گریمانەی بوونی شتێکیان کردووە کە بووەتە هۆی گەردوون، کە لێرەدا یاسای کێشکردنە. واتا گرنگە لەسەرمان وردبین، لە بانگەشەکان و بزانین چ مانایەک ئەبەخشن، جا کاتێک ئەوترێت یاسای کێشکردن بووەتە هۆی دروستبوونی گەردوون ئەوا ئەمە مانای ئەوەنیە گەردوون خۆی هێناوەتە بوون (گەرچی بانگەشەکە ئەمەیە) بەڵکو ئەوەی لەم قسە دەبینرێت تەنها قۆناغێک گۆڕاوە بۆ قۆناغێکی تر (جۆرێکە لە خولی هۆکاریی بڕوانە خوارەوە).
اخوود هەنێکی تر1 بانگەشەی ئەوە ئەکەن گەردوون خۆی هێناوەتە بوون، بەڵام کاتێک سەیری ناوەڕۆکی قسەکەیان ئەکەیت بریتیە لە باوەڕبوون بە تێڕوانینی خولی هۆکاریی causal loop. ئەمەش تێڕوانینێکی هەڵەیە.
خولی هۆکاریی بە سادەیی بەم شێوەیە:
ا پێویستی بە ب ە، ب پێویستی بە ج ە، ج پێویستی بە ا ە. بەڵام بێگومان ئەمە کارناکات، چونکە لەڕووی هۆکارییەوە هەموویان سفرن و هەر یەکێکیان بەندبوون لەسەر ئەوی پێش خۆی.
تەنانەت فەیلەسوفی بێباوەڕ گراهەم ئۆپی2 هاوڕایە کە خولی هۆکاریی هەڵەیە و دەڵێت:
ئەمە بنەمایەکی هۆکاریی بنچینەییە کە ئەگەر شتێک هۆکاری شتی دووەم بێت، وە دووەم شت هۆکاری شتی سێیەم بێت، ئەوا هەر یەکەم شت هۆکاری سێیەمیشە. بەڵام ئەگەر خولی هۆکاریی ڕاستبێت، ئەوا مانای ئەوەیە شتانێک هەن کە هۆکاری هاتنەبوونی خۆیانن.
ئەمەش شتێکە ئۆپی ڕەتی دەکاتەوە، پاشان هیچ شتێک نابێتە هۆکاری خۆی، چونکە هۆکار بە سروشتی خۆی لەڕووی هۆکارییەوە پێش (لەڕووی میتافیزیکییەوە نەک کات) کاریگەرییەکەیە و لە ئارگومێنتی موتەکەلیمینیشەوە پشانماندا بۆ خود هۆکارێتی هەڵەیە.
جا بۆیە، کاتێک فیزیکزانەکان چەندین مۆدێل پێشکەش دەکەن، ئەبێت وریا بین کە نەناڵێنێن بە کێشەی فەلسەفییەوە، گەر نا شایستەی ڕەتکردنەوەن.
تب و سەرچاوەکان:
ئەم بابەتە بخوێنەرەوە تا باشتر تێبگەیت کە بۆ جیهان ناکرێت بێ هۆکار بێتە بوون:
1. Gott, Richard I.I.I., and Li-Xin Li. 1998. Can the Universe Create Itself? Physical
Review D 58: 023501–023501.
2. Oppy, Graham. 2019. The Universe Does Not Have a Cause. In Contemporary Debates in Philosophy of Religion, ed. Michael Peterson and Raymond Van Arragon. Chichester: Wiley Blackwell.
Review D 58: 023501–023501.
2. Oppy, Graham. 2019. The Universe Does Not Have a Cause. In Contemporary Debates in Philosophy of Religion, ed. Michael Peterson and Raymond Van Arragon. Chichester: Wiley Blackwell.
Comments
Post a Comment