چۆن بزانین جیهانی دەرەکی ڕاستیە؟
چۆن بزانین جیهانی دەرەکی ڕاستیە؟
دیکارت گەرچی کەسێکی گومانگەرا نەبووە، بەڵام لە گەشتە فکریەکەیدا دوو جۆر ئارگومێنت پێشکەش ئەکات لە دژی واقع و ئەقڵ و جیهانی دەرەکی.
یەکەمیان بریتیە لە ئارگومێنتی شەیتانەکە (لەدژی ئەقڵ):
بە سادەیی بریتیە لەوەی هەموو بنەما ئەقڵی و لۆجیکی و بیرکارییەکان تەنها یاریەکی شەیتانین و تۆی پێ فریودەدات. واتا یەک کۆ یەک بۆ نمونە دەکاتە دوو نەک لەبەر ئەوەی حەقیقەتی هەیە بەڵکو لەبەرئەوەی شەیتانەکە ئەقڵت والێئەکا وابزانی ئەوە ڕاستە. یان یاسای کۆنەبوونەوەی دژەبەیەکی ڕاستە لەبەر ئەوەی شەیتانەکە فریوی داوین و وادەرئەخات بۆمان حەقیقەتن.
وەڵام:
1. بۆ ئەوەی ئەم ئارگومێنتە کاربکات، ئەبێت پێشگریمانە بنەما ئەقڵی و لۆجیکییەکان بکات، ئەمەش واتای ئەوەیە تێڕوانینێکی خۆبەدرۆهێنەرە.
بۆ نمونە ئەگەر بنەمایەکی وەکو یاسای کۆنەبوونەوەی دژبەیەکی هەڵەبێت، ئەوا ا و نا ا ڕاستە لەیەک کاتدا بە هەمان مانا. ئەمەش واتای ئەوەیە ئەم ئارگومێنتە و پێچەوانەکەی ڕاستن.
2. بیرۆکەی شەیتان و فریودان کاتێک مانایان دەبێت کە کولیات بوونی هەبێت، کەوابوو ئارگومێنتەکە پێشگریمانەی کولیاتیش ئەکات.
3. بۆ ئەوەی فریودان هەبێت، ئەبێت هۆکارێتی ڕاسبێت.
4. بۆ ئەوەی فریودان هەبێت، ئەبێت گۆڕانیش بوونی هەبێت.
5. ئەگەر گۆڕانیش هەبێت، ئەوا کاتیش هەیە چونکە کات پێواندنی گۆڕانە.

6. بوونی زمان/لغە پێشگریمانەکراوە لە ئارگومێنتەکە.
7. وە بێگومان بۆ ئەوەی ئەم گومان بکرێت، دەبێت خودی کەسەکە بوونی هەبێت، ئەگینا ئەم شەیتانە کێ فریودەدات؟
کەوابوو شەیتانەکە ناتوانێت ئەم حەقیقەتانە ساختەبکات بەڵکو خودی ئەم ئارگومێنتە بەندە لەسەر ئەم حەقیقەتانە.
دووەمیان بریتیە لە ئارگومێنتی خەو (لەدژی شتە فیزیکیەکان):
بە سادەیی بریتیە لەوەی ئەم شتە فیزیکیانەی هەستەوەرەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن وەکو جسمی خۆت و دار بەرد و ئاو و هتد... بوونیان نەبێت بەڵکو تەنها خەوێک بێت.
وەڵام:
یەکەم: خەو جێگیری تێدا نییە و جۆرە هەڕەمەکییەکی تێدایە، بۆ نمونە لە حاڵەتێکەوە ئەبێت حاڵەتێکی تری نا پەیوەست بەیەک.
بەڵام جیهان جێگیری تێدایە هەر بۆیە ئەتوانین پێشبینی بکەین چی ڕوودەدات دواتر، بۆ نمونە دەرمانێک نەخۆشیەک چاک ئەکات.
2. پێچەوانەی هەستی هاوبەشمانە کە دەڵێت ئەم جیهانە فیزیکیە ڕاستیە.
3. هۆکاری پراگماتیکی وامان لێئەکەن وامامەڵە بکەین کە بوونی هەیە، بۆ نمونە نان نەخۆی دەمریت.
لێرەدا ئەتوانین ئارگومێنتی گومانگەرایی بەهێزتر بکەین و بیکەنە ئەمە:
شەیتانەکە ناتوانێت بنەما ئەقڵیەکان و لۆجیکی و بیرکارییەکان و کولیات و هۆکارێتی و گۆڕان و کات و زمان و خودی کەسەکە ساختە بکات بەڵام ئەتوانێت جیهانی فیزیکی ساختە بکات بە شێوەیەک کە جیانەکرێتەوە لەوەی حەقیقەتە، بۆ نمونە ئەگەر نان نەخۆی ئەزموونی برسێتیت بۆ دروستئەکات.
وەڵام:
1. ئەگەر بەشێوەیەک شەیتانەکە جیهانی فیزیکی ساختەکردبێت کە جیانەکرێتەوە لەوەی حەقیقەتی هەبێت، ئەوا بۆچی گریمانەی سینارۆیەکی وابکرێت؟ چ هۆکارێکی ئیجابیمان هەیە؟ پێناچێت هەبێت.
2. دیسانەوە ئەمە دژی پێچەوانەی هەستی هاوبەشمانە.
3. هۆکاری پراگماتیکی دیسان وامان لێدەکەن وادانێین جیهانی فیزیکی ڕاستیە.
4. ئێمە بە بنەما ئەقڵیەکان ئەتوانین ڕاستێتی خودا و پەیامبەر پشان بدەین بێ پێشگریمانەکردنی جیهانی فیزیکی، کەواشکرا ئەتوانین بەڵگەی نەقڵی بەکاربێنین بۆ ڕاستبوونی جیهانی فیزیکی.
5. خودی ئەم ئارگومێنتە ئەگەر ڕاستبێت، ئەوا تۆ ڕێگایەکت نییە بۆ پشاندانی، چونکە خودی گومانکردنەکەت لە حەقیقەت ئەبێتە بەشێک لەو سیناریۆیەی شەیتانەکە دروستی کردووە.
واتا ئەم ئارگومێنتی شەیتانە کە وەکو فکرەیەک بۆت دروست ئەبێت بەشێکە لە سیناریۆکە نەوەکو هاتبیتە دەرەوەی سیناریۆیەکە و بتوانی حەقیقەت جیابکەیتەوە لە سیناریۆکە.

واتا تۆ بەشێکی سیناریۆکە (فکرەکانت) بەکاردێنی بۆ گومانخستنە سەری(کە تۆ لەناو یاریەکی شەیتانیدا)، ئەمەش تێڕوانینێکی خۆبەدرۆهێنەرە.
تب: من وەکو خۆم ئاسودە نیم بە بەشێک لە وەڵامەکانی تر بۆ ئەم بابەتە، بەڵام ئەتوانی لە سەرچاوەیەکی وەک ئەمەی خوارەوە ئاشنا ببیت بە وەڵامەکان:
Jack Crumley’s An Introduction to Epistemology strikes
Comments
Post a Comment